پەروەردەی مەخموور :بەسەرکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی ١٢ی ئامادەیی
بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەرێوەچوونی ئەزموونە گشتییەكانی ١٢ی ئامادەیی،بەرێوەبەری پەروەردەی سەردانی هۆڵی ئەزموونەکانی ١٢ی ئامادەیی کرد.
رۆژی یەكشەممە بەرواری ٢-٧-٢٠١٧ مامۆستا (عەباس محەمەد) بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور بەیاوەری مامۆستا جەلال كەریم سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەیی و لیژنەی ئەزموونەكانی بەڕیوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور سەردانی هۆڵی ئەزموونەکانیان لە قەزایی گوێر کرد . جێگای باسە ئەزموونەکان لە کەش و هەوایەکی هێمن و ئارام بەڕێوە دەچیت و ئامێرەکانی فێنککەرەوە دابینکراوە،لای خۆشیانەوە سوپاس و دەستخۆشیان ئاراستەی بەڕێوەبەر و چاودێرانی هۆڵەکانیان کرد کە زۆر بە دڵسۆزانە ئەرکەکانی خۆیان بەڕێوە دەبەن .
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور ١١ هۆلی تاقیكردنەوەی بۆ قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی و ١٣ هۆلی تاقیكردنەوە بۆ قوتابیانی ٩ی بنەرەتی تەرخانكراوە، سەرجەم هۆڵەكانیش لە سەنتەری قەزای مەخموورو ناحیەی كەندێناوەو گوێڕ بەتەواوی پێداویستییەكان دابینكراون .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
پەروەردەی مەخموور :بەسەرکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی ١٢ی ئامادەیی
Reviewed by Unknown
on
2:09:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: