تەمەڵترین نەتەوەکان لە هەموو جیهان
بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی حوڕە، توێژینەوەیەك لە زانکۆی ستانفۆردی ئەمەریکی ئەنجامدراوە کە ٧١٧ هەزار پیاو و ١١١ ئافرەتی لەخۆگرتووە لە هەموو جیهاندا بۆ دیاریکردنی تەمەڵترین نەتەوەکان.
بە پێی ئەو ڕیزبەندییە، ئەندونیزیا بە پلەی یەکەم دێت بۆ تەمبەڵی دانیشتوانەکەی، و ڕێژەی خێرایی ڕۆیشتنی دانیشتوانەکەی ٣٥١٣ هەنگاوە لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا دانیشتوانی هۆنگ کۆنگ ڕێژەی خێراییان ٦٨٨٠ هەنگاوە لە ڕۆژێکدا کە بە چالاکترین نەتەوەکانی جیهان دادەندرێن.
هەر بە پێی ئەو ڕیزبەندییە لە وڵاتانی عەرەبیدا سعودیە بە پلەی دووەم دێت، کە ڕێژەی جوڵەی دانیشتوانەکەی ٣٨٠٧ هەنگاوە لە ڕۆژێکدا.
قەتەر پلەی شەشەمی بەدەست هێناوە کە ڕێژەی جوڵەی دانیشتوانەکەی ٤١٥٨ هەنگاوە لە ڕۆژێکدا.
میسر بە پلەی حەوتەم هاتووە کە رێژەی جوڵە ٤٥١٦ هەنگاوە لە ڕۆژێکدا.
ئیمارات بە پلەی ١١ هاتووە و ڕیژەی جوڵەی دانیشتوانەکەی ٤٥١٦ هەنگاو بووە لە ڕۆژێکدا.
نووسراوه لهلایهن
user post

ليست هناك تعليقات: