Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەو دەرفەتەی خوێندکاران بۆلی ۱۲ ی ئامادەیی کەمترین زانیارییان هەیە لە بارەیەوە



(چاککردنی تێکڕا ) ئەو دەرفەتەی خوێندکاران بۆلی ۱۲ ی ئامادەیی کەمترین زانیارییان هەیە لە بارەیەوە

ئەو خوێندکارانەی هەموو تاقیکردنەوەکانیان کردوە و دەرچوون ، ئەگەر نمرەکەت بەدڵ نییە یان نمرەکانتان ئەوندە کەمە ناوتان لە زانکۆ و پەیمانگاکان نایەتەوە نائومێد مەبن ئەتوانن سوود لە چاککردنی تێکڕا (بەرزکردنەوەی معدل) وەربگرن
١- نمرەی دەرچونت هەر چەند بێت بۆت هەیە لە ساڵی دواتر لە خولی یەکەم یان خولی دووەم تێکڕای نمرەکانت (معدل) بەرز بکەیتەوە.
۲- تەنها بۆ یەک ساڵ بۆت هەیە.
۳- ئەگەر تاقیکردنەوەی چاککردنی تێکڕات کرد و لە خولی یەکەم دەرچویت ئەوا بۆت نیە لە خولی دووەم بەشداری بکەیتەوە.
٤- پێویستە لە هەموو وانەکان تاقیکردنەوە بکەیت (واتە ناتوانی وانەکان هەڵبژێریت).
٥- تەنها لە یەک ساڵ زیاتر بۆت نیە تاقیکردنەوەی چاککردنی تێکڕا بکەیت ئەویش ڕاستەوخۆ دوای ساڵی دەرچونی ئامادەی (واتە نابێت پچران هەبێت لە نێوان ساڵی دەرچون و ساڵی چاککردنی تێکڕا).
٦- ئەگەر نمرەکانی (١٠ و ١١)ت بۆ هەژمار بکرێت وەکو خۆی دەمێنێتەوە و دەستکاری ناکرێت.
۷- ئەگەر بتەوێت چاککردنی تێکڕا بکەیت نابێت فۆڕمی زانکۆ پڕ بکەیتەوە بە پێچەوانەوە بێ بەش دەبیت. 
٨- ئەو خوێندکارانەی تاقیکردنەوەی چاککردنی تێکڕا ئەکەن ئەبیت لە ١/١١ بڕیاری خۆی پێشکەش بە پەروەردەی شارەکەی بکات (لەکاتی بڕیاردان پرسیاری بەروارەکە بکە لە پەروەردەی ناوچەکەت).
۹- لە کاتی بڕیار دان لە ڕێگای خوێندنگاکەتەوە داواکاری پێشکەش بە پەروەردە بکە و فۆڕمی تایبەتیت پێ پڕدەکەنەوە.
۱۰- خوێندکار سەرپشک دەبیت لە هەڵبژاردنی نمرەی یەکێک لەو دوو ساڵە.
۱۱- خوێندکار ئەگەر لە تاقیکردنەوەی چاککردنی تێکڕا گزی (قۆپی) بکات ئەوا بڕوانامەی ساڵی پیشتریشی لەدەست دەدات و پێویستە جارێکی تر بە رێگای تاقیکردنەوەی دەرەکی (بەرایی) بەشداری تاقیکردنەوە بکات و بڕوانامەی ئامادەیی بەدەست بهێنێت.
۱۲- ئەگەر خوێندکار لە تاقیکردنەوەی چاککردنی تێکڕا دەرنەچوو بە خولی یەکەم و دووەمیش ئەوا نمرەکانی ساڵی پێشوی بۆ ئە‌ژمار دە‌كرێ.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Aram Jamal

ئەو دەرفەتەی خوێندکاران بۆلی ۱۲ ی ئامادەیی کەمترین زانیارییان هەیە لە بارەیەوە Reviewed by Unknown on 4:10:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.