Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دەوڵەت بە تۆ دروست ناکرێ

دەوڵەت بەتۆ دروستناکرێت………………………. ئارام محمود  حەزمنائەکرد بارزانى زۆر لەکێشەو ململانێ حزبیەکان گەورەتربێت، چەتر و کۆکەرەوەى جیاوازییەکان و خاڵى بەیەکگەیشتنى ناکۆکییەکان بوایە، بەڵام ئەوە بیرکردنەوەى تەسکى خۆیەتى سنورى قەبیلە و حزبەکەى تێناپەڕێنێت، ئەوە خۆیەتى هەرکاتێک دەمى کردبێتەوە بۆى سەلماندوین بەسوتفە ڕێى کەوتۆتە ئەم کارە و بێبەرییە لەژیرى و لێزانى، ئەوە خۆیەتى ئەوەند بچوک و تەسک دەبینێت تائێستاش بەناوى سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە پێشوازى لەجاسوس و سیخوڕەکانى ناو حزبەکانى تر دەکات و بەپۆستى حکومەت و سەرۆکایەتیە ناشەرعییەکەى خەڵاتیان دەکات. قسەکردن بەم زمانە ناسیاسيە حزبى و سەتحییە (گۆڕان بەشدارى شەڕى داعشى نەکردوە)، بەسە بۆ ئەوەى بمانگەیەنێتە ئەو ڕاستیەى ئەم کابرایە دواى تەمەنێکى درێژ لەبەشدارى کارى سیاسى و حوکمڕانى چەند کڵۆڵ و بێئاگایە، ئەم کوردە چەند بێ شانس و نەگەبەتە هەمو هیواى هاتۆتە سەر سەرکەسێکى ئاوا دەوڵەتى بۆ دروستبکات. ئەگەر بارزانى کەمێک ئاگایى سیاسى هەبوایە، لەناوەندێکى گرنگى دونیادا ئەو قسەیەیەى نەدەکرد، یەعنى چى گۆڕان بەشدارى شەڕى داعشى نەکردوە؟ شەڕى داعش ئیشى حزبە یان وەزارەتى پێشمەرگە و دامەزراوە تایبەتمەندەکانى حکومەت، یەعنى تائێستا بارزانى لەوە نەگەیشتوە کە گۆڕان شەڕى بەدامەزراوەیکردنى کایەکانى دەوڵەت دەکات، لەپێش هەموشیانەوە دامەزراندنى هێزێکى يەکگرتوى کوردستانى کە وەلائى تەنها بۆ نیشتمان بێت. ئەمە قسەیەکە پڕە لەنەزانى سیاسى، ئیعتراف کردنى سەریحى بارزانيیە لەبەرچاوى هەمو دونیا کە شتێک نیە ناوى حکومەت و دامەزراوەبێت لەکوردستان، ئەوەى هەیە [...]

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

دەوڵەت بە تۆ دروست ناکرێ Reviewed by Unknown on 7:28:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.