Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەوێنە.. کچە مامۆستایەکی زیندەوەرزانی جلوبەرگێکی جیاواز دەپۆشێت

مامۆستایەکی زیندەوەرزانی جلوبەرگێک هاوشێوەی ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ دەپۆشێت بۆ ئەوەی خوێندکارەکانی باشتر لە وانەی زیندوەرزانی تێبگەن.
ئەو مامۆستایە لە خەمی خوێندکارەکانیداو لە دڵسۆزی بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکەی جلوبەرگێکی دیزاینکراو لەشێوەی ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ لە بەشی ناوەوەی جەستە دەپۆشێت، ئەمەش تەنها بۆ بە پراکتیکردنی وانەکەیەتی لەرێگەیەکی جیاوازەوە.
هەمیشە بابەتی تیۆری لەنێو هۆڵەکانی خوێندن یان لەڕێگەی وێنەکانی نێو پەرتووکی خوێندنەوەیە یان لەڕێگەی داتا شۆیەکەوەیە لەنێو تاقیگەیەکدا، بەڵام ئەو مامۆستایە دوو رۆڵی لەنێو هۆڵی خوێندندا بینیوە، وەک مامۆستاو هەم وەک نیشاندانی پەیکەرێک لەشێوەی نیشاندانی سەرجەم ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ بۆ خوێندکارەکان.
سروشتی مرۆڤ وایە کاتێک وانەیەک یان بابەتێکی بۆ شیدەکەیتەوە ئەگەر یەکەمجاری بێت بەو بابەتە ئاشنا بێت کارێکی ئاسان نییە لە زهنیدا بیچەسپێنیت و ئاشنای بکەیت بە زانستێکی نامۆ، بەڵام گەر لە شێوەی پراکتیک و روونتر لەوەی بە تێکستێک هەیە پێی بناسێنیت ئاسانتر و بەکاتێکی کەمتر هەزمی دەکات و وەریدەگرێت.

ئەو مامۆستایە نموونەیەکی جوانی لەرێگاکانی فێرکردنی خوێندکار نیشانی جیهان داوەو لە چەندین بۆنەدا ستایشی ئەو کارەی کراوە، دەیسەلمێنێت پیشەکەی خۆشدەوێت و لە خەمی فێربوونی نەوەکانی وڵاتەکەیدایە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

بەوێنە.. کچە مامۆستایەکی زیندەوەرزانی جلوبەرگێکی جیاواز دەپۆشێت Reviewed by Unknown on 11:48:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.