Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دوا زانیاری لەسەر کاتی ئاشکراکردنی ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی ٩ و ١٢

لە بەدواداچونێکی ماڵپەری زانکۆلایندا بۆ گەیشتن بە دیاریکردنی کاتێکی دروستی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ و ١٢ ئەوەی بەدەست ماڵپەرەکەمان گەشتوە لەسەرچاوەیەکی باوەرپێکراوەوە ئەوەیە کە تا ئێستاش هیچ کاتێک ناتوانرێ دیاریبکرێ بۆ راگەیاندنی ئەنجامەکان چوونکە کارەکانی وردبینی هێشتاکاتی زۆرتر دەوێت. ئەمە لەکاتێکدایە دوای تەوابونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بۆ کەناڵی روداو رایگەیاندبوو کە ئەگەری هەیە هەفتەیەک دوای تەواوبونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ئەنجامەکان رابگەیەنرێت و ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی ٩ ش دوادەکەوێت بۆ چەند رۆژێک دوای راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢. پێچەوانەی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە وەزیری پەروەردە رایەکی تری هەیە لەسەر کاتی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢. لە کۆنگرەیەکی رۆژامەوانیدا لە دوا رۆژی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ لەکەلارەوە د. پشتیوان سادقی وەزیری پەروەردە رایگەیاند کە هیوادارن ئەنجامەکانی پۆلی ١٢ لە کۆتایی ئەم مانگە رابگەیەنرێت. شایانی باسە هەموو ساڵیک وەزارەتی پەروەردە چەندین لێدوانی جیاواز دەدات لەسەر کاتی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ و ئەمەش قوتابیان توشی دڵەراوکێی و چاوەروانی زیاتر دەکات. ماڵپەری زانکۆلاین خوێندکارانی پۆلی ٩ و ١٢ ئاگادار دەکاتەوە لەکاتی راگەیاندنی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ ، دەتوانن لەرێگەی ماڵپەری زانکۆلاینەوە ئەنجامەکان وەرگرنەوە. ناونیشانی ماڵپەر: www.zankoline.co

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

دوا زانیاری لەسەر کاتی ئاشکراکردنی ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی ٩ و ١٢ Reviewed by Unknown on 8:58:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.