Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەھۆی ریفراندۆمەوە ھەزاران کورد ھەرەشەی دەرکردنیان لەسەرە

ئارام شێخ محەمەد رایدەگەیەنێ، دروستکردنى هەڕەشە لەسەر ژیان و سەروماڵى سەدان هەزار کورد لەناوەڕاست و باشورى عێراق سەرکێشى و هەستنەکردنە بە بەرپرسیارێتى، دەشڵێ، دەوڵەت بە دامەزراوە و چەسپاندنى پایەکانى دادەمەزرێت، نەک بە پرسیارکردن.پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە شارى بەغداد لەگەڵ سەرۆکى عەشیرەتە کوردەکان و چین و توێژە جیاوازەکانى کوردانى شارى بەغداد کۆبۆوە. تەوەرى سەرەکى کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە هەڕەشەکانى ئەمدواییە کە کوردانى ناوەڕاست و باشورى عێراق و بەتایبەتیش کوردانى بەغدا ڕوبەڕوى بونەتەوە دواى وروژاندنى پرسى ڕیفراندۆم. ئارام شێح محەمەد وێڕایى دەربڕینى نیگەرانى، وتى، لەگەڵ لایەنە سیاسى و دەزگا پەیوەندارەکانى حکومەتى عێراق قسەى جدیمان لەسەر ئەو مەسەلەیە کردوە و لە بەدواداچونى بەردەوامیشداین، تەئکیدیش کرد ئەمە یەکێکە لەو سەرکێشیە پڕ مەترسیانەى کە ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت وروژاندنى پرسى ڕیفراندۆم بڕیارێکى سەرپێییەو خوێندنەوەى بۆ ژیان و سەروماڵى سەدان هەزار هاوڵاتى و خێزان نەکردووە کە لە دەرەوەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەژین. وتیشى: ئێمە دژى ئەوەین پرسى ڕیفراندۆم پەیوەستبکرێت بە ململانێى سیاسى بەڵکو ترسمان لە ورژاندنى مەسەلەى ڕیفراندۆم بەدەرجەى یەک ترسە لە ژیان و وچارەنوسى ملیۆنان هاوڵاتى لەهەرێمى کوردستان و سەدان هەزار ئینسانى کورد لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق، کە ناکرێت بێ هەنگاوێکى مەدروس و دڵنیایى تەواو، چارەنوسیان بدرێتە دەست قەدەر و مەزاجى شەخسى و یارى سیاسى پێوەبکرێت . ئارام شێخ محەمەد [...]

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

بەھۆی ریفراندۆمەوە ھەزاران کورد ھەرەشەی دەرکردنیان لەسەرە Reviewed by Unknown on 6:40:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.