Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دوای خۆ پارێزیەکی زۆر هێشتا کێشت دانەبەزیوە؟ هۆکارەکەی بزانە

قەڵەوی یەکێکە لەو کێشانەی بەشێک لە خەڵکی بەدەستیەوە دەناڵێنن و بۆ رزگار بون لێی  پەنا بۆ کەمکردنەوەی خواردن و دانانی سیستمێکی تەندروستی خۆراکی دەبەن هەروەها لەگەڵیدا وەرزش ئەنجام دەدەن، بەڵام زۆر کات ئەم کارانە سودی نابێت و کیشی جەستەی هەندێک کەس دانابەزێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری فۆشیا، زۆرکات دوای هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی کێشی زیادەی جەستە بەڵام کێشە زیادەکانی جەستە وەک خۆی دەمێنێتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی بێزاری لای ئەوکەسانەی کە خۆپارێزی دەکەن بۆ کەمکردنەوەی کێشی جەستەیان، رەنگە هۆکاری دەنەبەزینی کێشی جەستە بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە بگەرێتەوە:

٠١ زۆر دەردانی هۆرمۆنی ئەدریناڵین، ئەمەش پەیوەندی بە لایەنی دەروونی کەسەکەوە هەیە، زۆر کات ئەو کەسانەی لە دڵەراوکێدا دەژین کێشی جەستەیان زیاد دەکات.

٠٢ تێکچوونی ڕژێنەکانی سەر گورچیلە، ئەمانیش کاریگەریان لەسەر زیادکردنی چەوری لە ناوچەی سک و کەمەردا دەبێت، لەگەڵ بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و زیادبوونی ریژەی شەکر لە جەستەدا، بۆ ئەم جۆرە زیادبوونەی کێشی جەستە باشترە سەردانی پزیشک بکرێت لەگەڵ ئەنجامدانی وەرزشی جۆری یۆگا.

٠٣ بوونی کێشە لە جگەردا،کە یەکێکە لەو ئەندامانەی جەستە کە زۆرکات زیانی پێدەگات، بەرکەوتنی هەر زیانێک بە جگەر دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی چەوری لە ناوچەی سک .

٠٤ غودەی دەرەقی، یەکێکەلەو هۆیانەی دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی جەستە لەکاتێکدا ئەگەر ئەو غودەیە زیانی بەرکەوتبێت، لە نیشانەکانیشی زیادبوونی کێشی جەستە و هەڵوەرینی قژ و زیادبوونی لێدانەکانی دڵە. واباشترە لەم کاتانەدا سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

دوای خۆ پارێزیەکی زۆر هێشتا کێشت دانەبەزیوە؟ هۆکارەکەی بزانە Reviewed by Unknown on 10:34:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.