Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور دەبێتە لیژنەی ئامادەکاری کۆنفراسی پەروەردەیی

رۆژی یەکشەممە (١٦\٧\٢٠١٧) لە دیوانی بەڕێوەبەڕایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر و بە سەرپەرشتی مامۆستا بەشدار عەبدولخالق بەڕێوەبەڕی گشتی پەروەردەی هەولێر و بەبەشداری  بەڕێوەبەری پەروەردەکانی ڕواندز و مەخموور و بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە شاری کەرکووک و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن لەپەروەردەی گشتی و سەرپەرشتیارانی یەکەمی ئامادەیی و بنەڕەتی و بەڕێوەبەری فێرکردنی ئامادەیی لە وەزارەتی پەرەردە  کۆبوونەوەی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفراسی پەروەردەیی ئەنجامدرا.

مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور کە هاوکات وەکو لیژنەی ئامادەکاری راپۆڕتی پەروەردەی دەستنیشان کراوە لەلێدوانێکدا رایگەیاند ( مەبەست لەکۆبوونەوەکە خۆ ئامادەکردن لەسەر بەستنی کۆنفراسێک لەژێر ناونیشانی (بەھای پەروەردە و فێرکردن و سوودەکانی لەکوردستان) بەھاوکاری ڕێکخراوی (یونسێق) کە بڕیاڕە لە ڕێکەوتی (١٧-٨-٢٠١٧ )ئەنجام بدرێت،ئەو ئەندامەی لیژنەی راپۆڕتی پەروەردەیی کۆنفراسەکە ئەوەشی گووت( ئێمە وەکو لیژنەی راپۆڕتی پەروەردەیی وەکو ئامادەکاری پێش دەستپێکردنی کۆنفراسەکە کە بڕیارە ١٧\٨\٢٠١٧ ئەنجام بدرێت سەردانی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەکەین لە کەموکوڕی و خاڵە لاوازەکانی کەرتی پەروەردە و فێرکردن دەکۆڵینەوە و ڕاپۆرتی خۆمان بۆ کۆنفراس بەرز دەکەینەوە بۆ ئەوەی پەنجە بخەینە سەر کەموکوری و کێشەکانمان و بەرەوپێش بردنی کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە کوردستان و عێراق )

مامۆستا عباس لەکۆتاییدا دووپاتیکردەوە ئێمە هەموو هەوڵەکانی خۆمان دەخەینەگەڕ و بە ووردی دەست دەخەینە سەر برینەکان چونکە کۆمەڵگاکەمان چاوەڕوانی ئایندەیەکی رۆشنترمان لێ دەکات بۆ ئەوەی نەوەیەکی هۆشیارتر و چاوکراوەتر ببەخشینە کۆمەلگا بێگومان ئەمەش تەنها بە بەرەوپێشبردنی کەرتی پەروەردە و فێرکردن دەکرێت،لەم کۆنفراسەدا کۆمەڵیک کێشە و گرفتی بنەڕەتی کەرتی پەروەردە وفێرکردن جارەسەر دەکەین بەدەرکردنی کۆمەڵیک بڕیاڕ و رێنمایی گرینگ .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور دەبێتە لیژنەی ئامادەکاری کۆنفراسی پەروەردەیی Reviewed by Unknown on 3:29:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: