ههڵهكانمان له وهرزی هاوین
کاتێک پلەی گەرما لە وەرزی هاویندا بۆ سەرو ٤٠ پلەی سەدیبەرزدەبێتەوە رێژەی ئاو و کانزاکان لە لەشدا کەمدەبنەوە. ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی بێهێزبون و توشبون بە نەخۆشی، بەتایبەت ئەو نەخۆشیانەی لە وەرزی گەرمادا سەرهەڵدەدەن.
بەپێی هەوڵێکی ماڵپەری ئێم بی سی، رۆژانە نۆ هەڵە ئەنجام دەدەین کاتێک پلەی گەرما دەگاتە سەرو ٤٠ پلەی سەدی:
٠١ وەستان یاخود بەپێ رۆشتن بەبێ بەکارهێنانی کڵاو یان چاویلکەی دژە هەتاو بەتایبەت بۆ منداڵ و کەسی بەتەمەن، لەو کاتانەی پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە بۆ سارو ٤٠ پلەی سەدی.
٠٢ کەم خواردنەوەی ئاو، بەتایبەت لەو رۆژانەدا دەبێت برێکی زۆر ئاو بخورێتەوە تا جێگەی ئەو ئاوە بگرێتەوە کە جەستە لەدەستی داوە.
٠٣ لەبەرکردنی جلی رەنگ تۆخ یان ئەو جلانەی مادەی نایلۆنیان زیاترە بەتایبەت لەکاتی چونەدەرەوە لە رۆژدا.
٠٤ لەبەرکردنی هەندێک جل کە ئارەقی پێوە دیارەو بەهۆی تەسکی بێت یان ئەستوری جلەکە بێت.
٠٥کەمکردنەوەی رێژەی خواردنی سەوزەو میوەکان.
٠٦ حەمامکردن بە ئاوی گەرم یان شلەتێن.
٠٧زۆر خواردنی خواردنە گەرمەکان و خواردنە چەور و خێراکان.
٠٨ بەپێ رۆشتن بەبێ بەکارهێنانی پێڵاو یان وشککردنەوەی پێکان ئەمانەش هەڵەیەکیترن کە رۆژانە ئەنجامی دەدەن.
٠٩ بۆخانمان پێویستە بەبەردەوامی کرێمی دژە هەتاو بەکار بهێنن و رێژەی ماکیاژکردن کەمبکەنەوە.
ئ.ل
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: