Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لەبارەی هیرۆشیما لەزاری (م. شەماڵ موفتی) ئەمانە بزانە

لە زستانی (2006) دا بۆ دووەم جار سەردانی وڵاتی ژاپۆنم كرد وەك نوێنەری وەزارەتی ژینگەی عێراق بۆ خولی (بەرێوەبردن و پاراستنی شوێنەكانی میراتی جیهانی) لە شاری هیرۆشیما, ئەو شارە بەناوبانگەی كە دووچاری بۆردومانی بۆمبی هایدرۆجینی بوویەوە.

هەندێ زانیاری لە مێژوو كە پەیوەستە بەو كارەساتەوە.
هیرۆشیما واتا شاری (نوێژخوێنان), لە ساڵی (1594) دا دروستكراو پێش (140) ساڵێك دەستكرا بە ئاوەدانكردنەوەی, دانیشتوانی سەرو ملیۆنن (2003).
هیرۆشیما گرنگترین شاری ئابوری و پیشەسازی ژاپۆنە (لەبەر ئەم هۆیە لێیدرا).
وڵاتی ژاپۆن وەك هەر هێزو دەسەڵاتێكی مێژوو … پەلاماری دراوسێكانی خۆیداوە.
لەساڵی (1894) دا چوو بە گژ (چین) داو سەركەوت بە سەریدا.
لەساڵی (1904) دا هێرشێكی سەركەوتووی بردە سەر (رووسیا).
لەساڵی (1931) دا لەشكرەكانی ژاپۆن زاڵبوون بەسەر باكوری (چین) دا.
لەجەنگی جیهانی دووەمدا ژاپۆن دژ وەستا بەرامبەر بە هاوپەیمانەكان كە نەیاندەهێشت گەشەبكاو گەمارۆی سوپاكانیاندا لە ئەوروپا.
ژاپۆن هەڵسا بە كارێك كە بووە هۆی خاڵێكی وەرچەرخاندنی مێژوو ئەو كارەش ئەوە بوو كە هێرشی بردە سەر بەندەری (بێڵ هاربەری) ئەمریكی لە هاوای لە (1941/12/7) كە ئەمریكای ناچاركرد داخڵی جەنگ بێت.
لەم هێرشەدا ژاپۆن بە (353) فڕۆكەی جەنگی هێرشەكەی كرد كە (19) پاپۆڕی جەنگی جۆراوجۆری ئەمریكی تێكشكاند لەگەڵ سوتاندنی (188) فڕۆكەو كوشتنی (2402) سەربازو (68) مەدەنی.
ژاپۆنییەكان لایان وابوو كە سۆڤیەتییەكان پشتیان دەگرن گەر ئەمریكا هێرشیان بۆ بەرێ، بەڵام وا نەبوو، پاشان ئەمریكا هەڵسا بە لێدانی گشت شارە ژاپۆنییەكان.
ژاپۆنییەكان لە ئاداری ساڵی (1945) دا هیرۆشیمایان چۆڵ كردو دەیانزانی كە ئەمریكا نییەتی زۆر خراپە لە گەڵ هیرۆشیما بە تایبەت.
شایانی باسە كە هەزاران سەربازو ئەفسەری هاوپەیمانان كەوتبوونە ژێر دەستی ژاپۆن و دابەش كرابوون بە سەر سەدان سەربازگەی نهێنی و ئاشكرا لە دەرەوەو ناوەوەی ژاپۆن تەنانەت سەر لەشكری سوپاكانی ئەمریكا ژەنەرال (وین رایت) كە لە فلیپین دەستگیركرا بوو.
سێ هەفتە پێش لێدانی هیرۆشیما, ئەمریكا بۆمبێكی هایدرۆجینی بە سەركەوتوویی تاقیكردەوە لە (نیو مەكسیكۆ), وە لە (1945/8/6) و لە دوری (2740) كیلۆمەترەوە فڕۆكەیەكی جەنگی ئەمریكی (ئینولا غای) كە فڕۆكەوانەكەی كۆڵۆنێل (پۆل تیبیتس) و بارەكەی بۆمبێكی یۆرانیۆم بوو كە (4.5) تۆن كێشی بوو، ناونرابوو (كوڕە بچووكەكە) (لیتڵ بۆی) و لە بەرزایی (9.6) كیلۆمەترەوە بەسەر هیرۆشیمادا ئەو بۆمبە فڕێ دراو لە بەرزایی (600) مەتر لە خاكی شارەكە تەقییەوە بەسەر ژووری پیشەسازی و بازرگانی شارەكە كە ئێستا لە لیستی یونیسكۆ تۆماركراوە لە ژێر میراتی جیهانیداو بە ناوبانگە بە گومەزی بۆمبەكە (Bomb Dome) و دەوروبەری پارێزراوە تاكو ئێستاو چەندین مۆزەخانەو مۆنیومێنتی تێدا كراوە.
ئەو تەقینەوەیەش لە (600) مەتر بەرزایی لەبەر ئەوە بووە كە زۆرترین زیان ببەخشێت، فشاری بۆمبەكە لەسەر یەك مەتر دووجا مەزەندە كرا بە (35) تۆن.
گەرمییەكەشی بە (3) هەزار پلەی سەدی و خێراییەكەی بە (400) مەتر لە چركەیەكدا، هیچ باڵەخانەیەك لە تیرەی یەك كیلۆمەتر بە پێوە نەما.
تەنها باڵەخانەیەك كە نەڕوخا باڵەخانەی شارەوانی بوو كە دوو كیلۆمەترو نیو دوور بوو لە چەقی تەقینەوەكە كە دوای دوو ڕۆژ توانیان تەرمی نەناسراوی تیا بنێژن لە بەر گەرمی دیوارەكانی.
پسپۆرانی مۆزەخانە گشتییەكە ڕوونیان كردەوە كە سەرووی (130) هەزار كەس قوربانی بووە (لە سەرچاوەی دیكە (80) هەزار كوژراو و (90) هەزار بریندار).
دانیشتوانی هیرۆشیما لەو ڕۆژەدا دەوروبەری (350) هەزار كەس بووە, بەڵام ژمارەیەكی زۆریان (%30) دیلە كۆرییەكان بوون.
لە مۆزەخانەكەدا بە شێوەی ماكێت شارەكە دروستكراوە پێش لێدانەكەیی و پاش لێدانەكەیی.
یەكێك لەو ماكێتانە باڵەخانەی شارەوانییەكە بوو كە پاش (14) ڕۆژ واتا لە (20) ی ئابدا ئەنجوومەن كۆبوویەوە (بێ گومان ئەوانەی لە دەرەوەی شار بوون), چونكە ئەوانەی ناو شار لەگەڵ هەموو پزیشك و كارمەندانی تەندروستی و موچەخۆران كوژران.
سەرۆكی شارەوانی و ئەنجوومەنەكەی لە نهۆمی دووەم كۆبوونەوە لە هۆڵێكدا كە كورسی تێدا نەبوو بڕیاری ئاوەدانكردنەوەی هیرۆشیمایانداو لە ماوەی كەمتر لە (18) مانگ هیرۆشیمایان وەك خۆی لێكردەوە.
شایانی وتنە كە هەر كەسێك هاتە شارەكەوە پاش لێدانەكە بۆ هەرچ مەبەستێك, پێش كۆتایی ساڵەكە گیانی لەدەستدا بە هۆی كاریگەری تیشكی بۆمبەكە. 
لە (1946/8/5) هیرۆشیما ئاهەنگێكی سازكرد لە ژێر دروشمی : (ئاشتی جیهان لە هیرۆشیماوە دەست پێ دەكات).



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

لەبارەی هیرۆشیما لەزاری (م. شەماڵ موفتی) ئەمانە بزانە Reviewed by Unknown on 10:29:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.