ساڵی ٩٨ بوو لەبەشی بایۆلۆجی زانکۆی سەلاحەدین دوەمبوم بەڵام
ئەمەی باسی دەکەین چیرۆکی کەسێکە کە لەواڵی فەیسبووکی خۆی بڵاوی کردۆتەوەو ئەوکاتەی کە بەشی بایۆلۆجی زانکۆی سەلاحەددین تەواو دەکات و لەبەشەکەی پلەی دوەم ریزبەندیەکەی دەبێت لە کۆی ٤ ساڵی خوێندن . دەقی چیرۆکەکە بەم شێوەیەیە: لە ساڵی ۱۹۹۸ بەشی بایلۆجی م تەواو کرد و بە زەنجیرەی دووەم لەسەر بەشەکە. لەوساڵە بڕیار وا بووو یەکەم و دووەم و سێیەم وەک معید دابمەزرێنن منیش بەدڵی خۆشەوە ڕۆشتمە لای سەرۆک بەش .م.ف . ووتم مامۆستا گیان هاتووم بۆ ئەوەی تەعین بم لەبەش . ووتی کاکە تۆ تەلەبەی ئێمە نەبوویتە !! ووتم چۆن ؟ ووتی ئەوە ڕەسمی تەخەروجە بزانە خۆتم بۆ ئەدۆزیتەوە؟ بەوشێوە بەدڵشکاوی بەشی بایلۆجی زانکۆی سەلاحەدینم بەجێ هێشت. د.حسن محمد روستم ……………. تێبینی سال ھات و رۆشت حسن لە بەریتانیا بروانامەی دکتۆراشی ھێنا.
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ساڵی ٩٨ بوو لەبەشی بایۆلۆجی زانکۆی سەلاحەدین دوەمبوم بەڵام
Reviewed by Unknown
on
8:33:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: