Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چەند پرسیارێک کە هەموو دەرچوویەکی پۆلی ١٢ی ئامادەیی پێویستە بیزانێت

ئەو پرسیارەی هەموو ساڵێک دووبارە ئەکرێتەوە
من نمرەکەم ئەوەندەیە کوێ وەرم ئەگرێت؟!

پەیجی زانکۆ وەڵامی ئەو پرسیارەتان ئەداتەوە:
وەرگرتن لە هەربەشێک بەپێێ خواست(داواکاری) خوێندکارەکان ساڵانە نمرەکەی ئەگۆڕێت، 
بۆیە هیچ کەسێک ناتوانێ ڕاستەوخۆ بڵێ ئەو بەشە نمرەکەی ئەوەندەیە و دیاری بکات ، 
مەگەر نمرەی خوێندکارەکە زۆر بەرزبێت و داوای بەشێکی نزم بکات ...

ئەی باشە ئێمە چی بکەین؟
ڕاستە پێویستە وەڵامێک هەبێت بۆ ئەم بابەتە.... ئەویش تاکە ڕێگا ئەوەیە سەیری کەمترین کۆنرەی وەرگیراوی ساڵی پێشوو تر  بکەین لەگەڵ ڕێژەی دەرچوون و نمرەی ئەمساڵ

کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو چیە؟
وەڵام / ساڵانە هەر بەشێک ڕێژەیکی دیاریکراو لە خوێندکار وەردەگرێت ، و بۆ هەربەشێک نزمترین نمرەی دوو خوێندکار وەردەگیرێتوە کە ئەوانیش یەکێک کە سەر بە پارێزگای ئەو بەشە بێت و یەکێک سەر بە دەرەوەی پارێزگای ئەو بەشە بێت  (سەیری نموونەی دواتر بکەن).

نموونە :

ساڵی پێشوو (ئەندازیاری پڕۆگرامسازی - زانکۆی سەلاحەددین - هەولێر ) نزیکی ١١٠ خوێندکاری وەرگرتووە .. کە ڕێژەیەک لەم خوێندکارانە خەڵکی دەرەوەی شاری هەولێر بوون کە نمرەی گشتیان بۆ هەژمار ئەکرێت و ڕێژەیەکی تری خوێندکاری ناو شاری هەولێر بوون نمرەی پارێزگایان بۆ هەژمار ئەکرێت. 
بۆیە کەمترین نمرەی خوێندکارەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر 636.6 تا نزیکی 670 بووە و ئەو خوێندکارەی شاری هەولێر کە کەمترین نمرەی هەبووە و لەو بەشە وەرگیراوە نمرەکەی 636.6  بووە.

وە کەمترین نمرەی خوێندکارەکانی دەرەوەی پارێزگای هەولێر 673 بووە ...
واتە ئەو خوێندکارەی دەرەوەی شاری هەولێر کە کەمترین نمرەی هەبووە و لەو بەشە وەرگیراوە نمرەکەی 673  بووە.
بۆیە پێی ئەڵێن کەمترین کۆنمرەی وەرگیراوی ....

ئایا ئەو جیاوازیە زۆرە چیە کە لە نێوان نمرەی گشتی و پارێزگادا هەیە؟
وەڵام/ جیاوازی نمرەی گشتی و پارێزگا بۆ ڕێژەی وەرگرتن لە بەشەکان ئەگەڕێتەوە...

ڕێژەی وەرگرتن چیە؟
وەڵام / بۆ هەربەشێک لە هەر زانکۆ و پەیمانگایەک ڕێژەیەک دانراوە بۆ خوێندکارانی ناوەوەی شار و دەرەوەی شار ... 
کە ڕێژەی ناوەوەی شار نزیکی ٪٨٠ و دەرەوەی شار نزیکی ٢٠٪ بەپێی بەشەکان ئەگۆڕێت...

بۆیە هەندێ بەش کە تاک بەشن واتە تەنها لەو زانکۆیە هەیە خواستی دەرەوەی شاری زیاتر ئەبێت یان ئەو ناوچانە خوێندکارەکانیان کەمترە و لەو ناوچانەی تر... 
بۆیە خواستی دەرەوەی شار زیاتر ئەبێت لەسەر بەشەکانی ئەو شارەو 
ئەو بەشانەش ناتوانن لە ڕێژەی خۆیان زیاتر وەربگرن .. بۆیە ئەبێتە پێشبڕکێی نمرەو بۆ دەرەوەی شار بەرز ئەبێتەوە ... لەکاتێکدا
بۆ ناوەوەی شار ڕێژەیەکی کەمتر داواکاری بۆ بەشەکە ئەکەن و بە نمرەی کەم وەردەگیرێن.

   بەپێی کۆنمرەکەت سەیری کەمترین کۆنمرەی وەرگیراوی ساڵی پێشوو بکە و بزانە ئەو بەشانەی کە لە نمرەکەی تۆ کەمترە لەکوێ وەرگیراوە بەپێی گشتی و پارێزگا  
بۆ ئەوەی بچیتە باشترین بەش پرسیار لەسەر بەشەکان بکە لە یەکێکی شارەزا و بەتایبەت ئەو کەسانەی کە ئەو   بەشانەیان تەواو کردووە و بۆ ئەوەی شارەزا بیت لە وانەکان و داهاتووی بەشەکە
د
لە پەیجی زانکۆ وە بەشەکانتان پێدەناسێنین و بۆتان ڕوون دەکەینەوە

هیوادارم سوودتان لێوەرگرتبێت...
بەڕێوبەری پەیجی زانکۆ


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Aram Jamal

چەند پرسیارێک کە هەموو دەرچوویەکی پۆلی ١٢ی ئامادەیی پێویستە بیزانێت Reviewed by Unknown on 12:10:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.