زانكۆى گه‌رمیان و زانكۆى ئیلام رێككه‌وتنێكى زانستی‌یان واژۆ كرد
به‌مه‌به‌ستى درووستكردنى په‌یوه‌ندى و ئه‌نجامدانى رێككه‌وتنى زانستى، شاندێكى زانكۆى ئیلام سه‌ردانى زانكۆى گه‌رمیانى كرد، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى زانكۆوه پێشوازییان لێكرا.
ڕۆژى دووشه‌ممه (3ى ته‌مموزى2017) شاندێكى زانكۆى ئیلام سه‌ردانى زانكۆى گه‌رمیانى كرد، دوابه‌دواى وته‌ى سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیان كه تیایدا به‌خێرهاتنى وه‌فدى میوانى كرد، سه‌رۆكى زانكۆى ئیلام خۆشحاڵى و گه‌شبینى خۆى ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ زانكۆى گه‌رمیان.
له‌و رێككه‌وتنه‌دا كه له هۆڵى هۆتێل له‌نده‌ن ئاى له كه‌لار ئه‌نجامدرا، هه‌ردوولا له‌سه‌ر:
ئاڵوگۆڕكردنى خوێندكارى به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر و دكتۆرا به كه‌مكردنه‌وه‌ى بڕه‌پاره‌ى خوێندن، كردنه‌وه‌ى خولى زمانى فارسى له زانكۆى ئیلام بۆ ستافى زانكۆى گه‌رمیان، ته‌رخانكردنى سه‌رپه‌رشتیارى هاوبه‌ش بۆ توێژینه‌وه‌ى خوێندكاران و دابینكردنى سه‌رپه‌رشتیار بۆ هه‌ر توێژه‌رێك كه سه‌رپه‌رشتیارى توێژینه‌وه‌ى نه‌بێت، ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه و كۆنفرانسى هاوبه‌ش، بڕیاریش درا له ساڵى داهاتوودا كۆنفرانسێكى هاوبه‌شى تایبه‌ت به ژینگه له زانكۆى ئیلام ئه‌نجام بدرێت و تیایدا لۆگۆى زانكۆ گه‌رمیان له‌گه‌ڵ لۆگۆى ئه‌و زانكۆیه و رێكخراوى (فاو)ى جیهانى هه‌ڵبكرێت، له‌وه‌شدا بڕه پاره‌یه‌كى كه‌م له به‌شداربووانى كۆنفرانس وه‌رده‌گیرێت.
رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرا كه زانكۆى گه‌رمیان نوێنه‌رى زانستى ده‌ستنیشان بكات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر گفتوگۆیه‌ك و په‌یام گۆڕێنه‌وه‌یه‌ك كه له داهاتوودا له‌گه‌ڵ زانكۆى ئیلام ده‌كرێت.
زانكۆى ئیلام زانكۆیه‌كى ئاستبه‌رزى جیهانه له وڵاتى ئێران، ماوه‌ى چل ساڵه دامه‌زراوه، 100 خوێندكارى نێوده‌وڵه‌تى (ده‌ره‌وه‌ى ئێران)ى هه‌یه. له مانگى نیسانى ئه‌مساڵدا له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى هه‌رێمه‌وه داوایان كرد له‌گه‌ڵ زانكۆى گه‌رمیان رێككه‌وتنێكى له‌مشێوه‌یه ببه‌ستن.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
ليست هناك تعليقات: