سەفین دزەیی: پارەی فرۆشتنی نەوت دەگاتە دەستمان و تورکیا دەستی بەسەرا نەگرتوە
گوته‌بێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵێک رەتدەکاتەوە کە گوایە “بە هۆکاری سیاسیی لە تورکیا دەستبەسەر داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستاندا گیراوە” و رایدەگەیێنێت، سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه دروستكراوە و چه‌واشه‌كارییه. سەفین دزەیی، گوته‌بێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی “هه‌ندێك له ده‌زگا نابه‌رپرسه‌كانی راگه‌یاندن هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارییان بڵاوكردووه‌ته‌وه، گوایه به هۆكاری سیاسی له توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا گیراوه و رێگری لێكراوه بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان”. گوته‌بێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە و دەڵێت “سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه دروستكراوە و چه‌واشه‌كارییه و له هه‌موو راستییه‌كه‌وه دووره و به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی نێوان بانكی نێره‌ر و بانكی وه‌رگر چه‌ند رۆژێك پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی پاره په‌كی كه‌وتبوو، به‌ڵام له كۆتاییدا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا و ئێستا پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت له نێوان هه‌ردوو بانكه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
سەفین دزەیی: پارەی فرۆشتنی نەوت دەگاتە دەستمان و تورکیا دەستی بەسەرا نەگرتوە
Reviewed by Unknown
on
8:15:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: