Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئایا ڕاستە ئەگەر فیزیا یان بیرکاریت لە خولی دووەم بێت لە هەندەسە وەرناگیرێ ی ؟نەخێر ڕاست نیە بەڵگە ببینە

ئایا ڕاستە ئەگەر فیزیا یان بیرکاریت لە خولی دووەم بێت لە هەندەسە وەرناگیرێ ی ؟نەخێر ڕاست نیە بەڵگە ببینە
وانەی کیمیا و فیزیا و بیرکاری و زیندەزانی بە خولی یەکەم دەردەچیت یان دووەم هیچ کاریگەری نیە لەسەر وەرگرتنت لە کۆلێژ،نەک ئەم وانانە بگرە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزیش،ئاساییە بە خولی یەکەم ئەنجامی دەدەیت یان دووەم،
زۆر قوتابی پرســــیاری ئەوە دەکەن،ئایا راستە ئەگەر زیندەزانیت لە خولی دووەم بێت کۆلێژی پزیشکی وەرت ناگرێت،یان دەڵێن گوایە مامۆستایەک وتوویەتی ئەگەر فیزیا بخەیە خولی دووم هەندەسە وەرت ناگرێت،ئەم قسانە ئەصڵەن نە بوونی هەیە نە ئەصڵ و ئەساسیشی هەیە،ئێمە پێنج ساڵە لە بواری زانکۆڵاین کار دەکەین،لە هەر بەرپرسێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەم پرسیارەش دەکەیت،وەڵامەکەت نەخێرە،شتی وابوونی نیە،فەرموو بڕگەکانی کتێبی ڕێبەری زانکۆ و پەیمانگاکان بخوێنەرەوە،دەلێ بە خولی یەکەم یان دووەم،ئاساییە،گرینگ نمرەی پیویست بهێنیت بۆ گەیشتنت بەم کۆلێژە،واتا گرینگ نمرەکەتە شمول بکات،ئیدی خولی یەکەمە یان دووەم،ئاساییە،بەڵام ئەمساڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا،بڕیارێکی نوێ ی دەرکردووە،دەرچووانی خولی یەکەم بە جودا وەردەگیرێن دەرچووانی خولی دووەمیش بە جیا،بەس باسی دەرچوون دەکات،باسی وانەکان ناکات،مەرجی لەسەر وانەکان دانەناوە،واتا ئەگەر قوتابیەک وانەی زیندەزانی خستبێتە خولی دووەم،ئەگەر کۆی گشتی نمرەکانی بەشی کۆلێژی پزیشکی کرد،بەهەمان شێوەی قوتابی خولی یەکەم هەمان مافی هەیە،لە وەرگرتنی لە کۆلێژی پزیشکی،ئەصڵەن جیاوازی نیە،لەگەڵ ئەم قوتابیەی بە خولی یەکەم وەرگیراوە،واتا گرینگ معدەلە نەک وانە،معدەلت شمولی طب ی کرد،فەرموو،خولی یەکەم و دووەم گرینگ نیە کام وانەت هێشتۆتەوە،بەڵگەشم زۆرە،بە داتای ساڵی ڕابردوو 5 قوتابی بە خولی دووەم چونە طب عام دوو لە هەولێر و سێ لە سلێمانی،
بەهیوای بەختێکی باش،
ڕەوێن لاین
ئەمەش بەڵگە



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ئایا ڕاستە ئەگەر فیزیا یان بیرکاریت لە خولی دووەم بێت لە هەندەسە وەرناگیرێ ی ؟نەخێر ڕاست نیە بەڵگە ببینە Reviewed by Unknown on 12:11:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.