دوو مانگی دیکە دەستکاری موچە دەکرێت
سەرکردەیەکی پارتی لەسەر زاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێ، دوو مانگی دیكە دەستكاریی سیستەمی مووچە دەكرێت و بەپێی سیستەمە نوێیەکەش هەر مووچەخۆرێك نزیكەی 70%ی مووچەی جارانی وەردەگرێت. ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ (تۆڕی میدیایی رووداو) وردەكاریی سیستەمی نوێی مووچەی لەسەر زاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد. لە هەڤپەیڤینەکەدا ئاراس حەسۆ میرخان ئاشکرایکرد کە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی سەرقاڵی لابردنی پاشەكەوتی مووچە و سیستەمێكی نوێی مووچەیە. لەوبارەوە زۆرتر گوتی: “ئەمە پێویستی بە یاسا هەیە، پەرلەمان دەتوانێت یاسای مووچە هەموار بكاتەوە كە لە بەرژەوەندیی خەڵكە. پەرلەمان هیچ كارێك نەكات تەنیا ئەمە بكات، گەورەترین خزمەتی خەڵكی كوردستان دەكات. یان ئەگەر یاساشی بۆ دەرنەكات با چاودێریی بكات و بەشداربێت لەو هەنگاوە”. لە وەڵامی ئەو پرسیارەی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەت كە جێگری سەرۆكی حیزبەكەتانە، هیچ زانیاری لەبارەی ئەو سیستەمە تازەیەی مووچە بە ئێوە داوە؟ ئاراس حەسۆ میرخان گوتی: “حكومەتی هەرێمی كوردستان كەوتبووە نێو قەیرانێكی دارایی، ئێستا دۆخەكە باشتر بووە، ئەوپەڕی دوو مانگی دیكەیە سیستەمی نوێی مووچە جێبەجێ دەكرێ كە لەسەر بنەمای مووچەی بنەڕەتی دەبێت لەگەڵ هەژماركردنی بڕوانامە، خزمەت و خێزان و چەند پێوەرێكی دیكە و ئەو پاشەكەوتە نامێنێ”. گوتیشی: “ئێستا خەڵك رێژەی 25% و 30%ی مووچەكەی وەردەگرێت، ئەوكات هیچ فەرمانبەر و مووچەخۆرێك لە 70%ی مووچەكەی كەمتر وەرناگرێت. [...]
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
دوو مانگی دیکە دەستکاری موچە دەکرێت
Reviewed by Unknown
on
9:18:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: