Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چۆنیەتی ڕەفتار و بیرکردنەوەی ئافرەتان و پیاوان

 پیاو یاخود ئافرەت لەهەندێک ڕووانگە جیاوازیان هەیە لە بیرکردنەوە و چۆنێکی مامەڵەکردن و هەستکردنیان بە شتەکان.

1-پیاوان هەمیشە بەشێوەیەکی لۆژیکی بیردەکەنەوە لە ڕووداوەکان لە تەواوی ژیانیاندا، کەمتر لەنێو جیهانی خەیاڵدان هەمیشە هەموو لایەنەکان لێکدەدەنەوە و بە مێشک و ژیریان بڕیاڕ دەدەن.

بەپێچەوانەوە خانمان زیاتر پشت بە هەست و دڵیان دەبەستن و لەڕێگای سۆزەوە بڕیاڕدەدەن.
 
2- مێشکی خانمان بەشی یادگای بەهێزترە لە پیاوان و ئاسان ڕووداوەکان لەبیرناکات و لەلای دەمێنێتەوە، بەڵام پیاوان زووتر یادگاریەکان یاخود ڕووداوەکان لەبیردەکەن ئەمەش پەیوەندی بە مێشکیانەوە هەیە نەک لەبەرئەوەی بێ وەفا بن.

3-پیاوان باشتر زاڵدەبن بەسەر کاردانەوەکانیاندا کاتێک توڕە دەبن، وات هەموو شتێک نادەن بەدەستەوە لەکاتێکدا خانمان کە توڕە بوون ئیدی هەموو شتێک ئاشکرا دەکەن.

4-ئافرەتان بەشێوەیەکی زۆر قسەدەکەن و گفتوگۆ لەسەر هەموو بابەتێک دەکەن، بەڵام گوێگرتنیان زۆر کەمترە و ئارەزوو دەکەن زیاتر بدوێن وەک لەوەی گوێگر بن، بەڵام بەپێچەوانەوە پیاوان کەمتر قسەدەکەن و باشتر گوێ دەگرن.

5-خانمان ئارەزووی ئەوە دەکەن هەمیشە باس لە تاقیکردنەوە و زانیاریەکانی ژیانیان بکەن و وەسفی کارەکانیان بکەن کە بەدرێژای تەمەنیان ئەنجامیانداوە، نەک تەنها وەسفی کار و چالاکیەکانی خۆیان بەڵکو هەموو شتێک کە خۆیان ویستیان لەسەری بێت وەسفێکی زیاد لە سنوری دەکەن.

پیاوان ئارەزوو دەکەن زیاتر ورد بن لە کارەکانیان و خۆیان بە بابەتی بچوکەوە سەرقاڵ ناکەن و دەیانەوێت هەموو بابەتەکان کۆبکەنەوە بە کورتی و پوختی باس بکەن نەک بە درێژی وەسفی بکەن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

چۆنیەتی ڕەفتار و بیرکردنەوەی ئافرەتان و پیاوان Reviewed by Unknown on 11:15:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.