چەقین لە مێژوودا.وەلامێک بۆ عەتا قەرەداغى
چەقین لەمێژودا، وەڵامێک بۆ عەتا قەرەداغىئارام محمود بەشى دووەم پێگە کۆمەڵایەتى و دینیەکان پایەکى گرنگن لە ئیبرازکردنى کەسایەتیەکان و هاتنە پێشەوەیان وەک ڕابەڕى بزوتنەوە میللى و کۆمەڵایەتیەکان بەتایبەت لەکۆمەڵگە شەرقی و دواکەوتوەکاندا کە کۆمەڵگەى کوردیش بەشێکى دانەبڕاوە لێیان، لەگەڵ ئەوەى دونیاى مۆدرێنەو خەباتى چینە جیاوازەکان بۆ بەدیهێنانى چەمکە ئینسانیەکان گورزى گەورەى داوە لەم دونیایەو تا ڕادەیەک لەقاڵبى داوە، بەڵام تا ئەمڕۆش ئامادەییان هەیە و بەجۆرێک لەجۆرەکان کاراکتەرى جوڵانەوەکانن، بەتایبەت ئەو ڕەوتانەى کە سیمایەکى دینیان هەیە. بەچاوخشاندنێکى خێرا بەو ئاڕاستە سیاسیانەى ئەمڕۆ لەباشورى کوردستان حزوریان هەیە، بەڕونى دەبینرێت هۆشیارى سیاسى و کۆمەڵایەتى و گەشەى بزوتنەوەى مەدەنیەکان لەئاستێکى باڵادایە لەسەر حسابى مۆدیلە تەقلیدییەکە. جەوهەرى هەردوو تەریقەتى (نەقشبەندى و قادرى) بەهەموو جیاوازییەکانیانەوە، جگە لە میکانیزمێک بۆ نزیکبونەوەى زیاتر لە پەروەردگار و گوزارە لە عیشقێکى ئەبەدى و بێکۆتایى بۆ خالق لەرێى بازنەکانى زیکر و زوهد و کۆمەلێک ڕێورەسمى ترەوە لەتەکییەو خانەقاکاندا، ئامانجى بەمیللى کردنى دین و گونجاندنى بوە لەگەڵ کۆمەڵگا جیاوازەکان و ئاسانکردنى بوە بۆ تێگەیشتن، هاوزەمان خاوەندارێتى و داماڵینشیى لەبەرگى نەتەوەیەکى دیاریکراو. ئەم ڕیبازانە کاریگەرییەکى گەورەییان هەبوە لەوەى ڕویەکى جوان و ناسکى دین پیشان بدەن، ئەو دینەى کە دایک و باوکمان پەیڕەوییان کردووە و هەمو شێوازەکانى توندڕەویان ڕەتکردۆتەوە، عەتا قەرەداغى لەم تێگەیشتنەشدا جارێکى تر کەوتۆتە هەڵەوە و دەڵێت، ” لە مێژووی دیاری [...]
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
چەقین لە مێژوودا.وەلامێک بۆ عەتا قەرەداغى
Reviewed by Unknown
on
12:30:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: