وەزارەتی خوێندنی باڵا ٦ ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانی دەرەوەی وڵات سەرف دەکا
) ملیۆن دۆلارى ئەمریکى وەک قۆناخى حەوتەمى شایستەى دارایى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى ڕاگەیاند، کە تيايدا (179) خوێندکارى تواناسازى سودمەند دەبن. عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: دواى ئەوەى ڕەزامەندى لەسەر خەرجکردنى بڕى (٣٠) ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانى تواناسازى درا، بۆ ئەم مەبەستە لێژنەى دابەشکردنى شایستە داراییەکانى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى بڕیاریدا بە خەرجکردنى قۆناخى حەوتەمى شایستەى دارایى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى، کە تایبەتە بە کرێى خوێندن، دەرماڵەى ژیان، دەرماڵەى هاوسەر، بیمەى تەندروستى و هاتوچۆ. وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیگەیاند: قۆناخى حەوتەمى شایستەى دارایى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى بڕەکەى بریتیە لە (٦,٤٦٥,٥٤٩) ملیۆن دۆلارى ئەمریکی، بۆ ئەوەش بڕە پارەکە بە یەک قۆناخ خەرج دەکرێت و، تیایدا (179) خوێندکارى بەرنامەى تواناسازى لە هەریەک لە زانکۆکانى (ئەمریکا، بەریتانیا، ئوستورالیا، سويد، هۆڵەندا، ئەڵمانیا، رووسیا، ئيسپانیا، مالیزیا، تورکیا، فەرەنسا، دانیمارک، مصر و ئیران) لێى سودمەند دەبن. لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى سهرجهم ئهو خوێندکارانەى بهرنامهی تواناسازی ئاگادار دهكات، كه ناویان له لیستی ژماره (7)ى ساڵی (2017)ی هاوپێچدا هاتوه و، ژمارهیان (179) خوێندکارە، خۆیان یان بریكارهكانیان (وهكیل) سهردانی (ڕەنج وەلى على) لە ژوری ژماره (56) لهدیوانی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى بكهن بۆ وهرگرتنی چهكی سهرفكردنی شایستە داراییهكانیان. وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕونیکردەوە: پێشوتر لە شەش قۆناخى جيادا وەزارەتى خوێندنى [...]
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
وەزارەتی خوێندنی باڵا ٦ ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانی دەرەوەی وڵات سەرف دەکا
Reviewed by Unknown
on
9:09:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: