ئه‌ندازیارێكی لاوی هه‌ڵه‌بجه به نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری پرۆگرامێك ده‌كات له ووڵاتی یابان
وا بڕیاره (محمد حسن عبدالله)ئه‌ندازیار له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه و سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه و كۆكردنه‌وه و داپۆشینی خاشاكی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ووڵاتی یابان بكات و به‌شداری پرۆگرامێكی 55 ڕۆژی بكات له به‌رواری (31/7/2017 بۆ 23/9/2017) له بواری به‌ڕێوه‌بردنی گشتگیری خاشاكدا.
ئه‌م پڕۆگرامه له چوار چێوه‌ی هاوكاریه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاژانسی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی ژاپۆنی جایكا(JICA)دا یه به تایبه‌ت له بواری په‌ره‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای فه‌رمانبه‌ران و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌ندازیار (محمد حسن عبدالله) به كوردی‌و ی ڕاگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌وه كاندید كرام و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاریش له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی تری چه‌ند شاره‌وانیه‌كی تری پارێزگاكانی تری كوردستاندا كاندیدیان كردین تاوه‌كو له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانه‌وه تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ بكرێت و سی ڤی وڕاپۆرتمان لێوه‌ربگیرێت و ئاڕاسته‌ی ئاژانسی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی ژاپۆنی جایكا(JICA) بكرێت، سوپاس بۆ خوا به‌نده وه‌رگیرام و قبوڵكرام بۆ به‌شداربوون له‌و پرۆگرامه‌دا وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
شایه‌نی باسه له‌م پرۆگرامه‌دا نوێنه‌ری چه‌ند ووڵاتێكی تر به‌شدار ده‌بن و هه‌ر ووڵاتێك به یه‌ك نوێنه‌ر به‌شدار ده‌بێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك دوڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه.
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: