Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەڕێوەبەڕی گشتی پەروەردەی هەولێر،هۆڵی ئەزموونەکانی پەروەردەی مەخمووری بەسەر کردەوە

رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی( ٣-٧-٢٠١٧ ) مامۆستا (بەشدار عەبدولخالق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێرو مامۆستا (فواد کەریم) بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن لەپەروەردەی گشتی هۆڵی ئەزموونەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور بەسەرکردەوەو لەلایەن مامۆستا (عەباس محەمەد) بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموورو ژمارەیەك لەسەرپەرشتیارانی پەروەردەیی بە گەرمی پێشوازیان لەوەفدی پەروەردەی گشتی كرد.

لەم سەردانەیاندا بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لەناحیەی دیبەگە ھۆڵی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ی نیشتیمانیان بەسەرکردەوەو دەست خۆشی لەیەکە بەیەکەی بەرێوەبەرو مامۆستایانی چاودێری ھۆڵەکان و بەڕیوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور کرد کە زۆر دڵسۆزانە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن و هۆڵی ئەزموونەکان لە کەش و هەوایەکی هێمن و ئارام بەڕێوە دەچیت و هەموو پێداویستیەک بۆ هۆڵەکان دابینکراوە، لەکۆتاییدا هیوایی بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ خواستن.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور ١١ هۆلی تاقیكردنەوەی بۆ قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی و ١٣ هۆلی تاقیكردنەوە بۆ قوتابیانی ٩ی بنەرەتی تەرخانكراوە، سەرجەم هۆڵەكانیش لە سەنتەری قەزای مەخموورو ناحیەی كەندێناوەو گوێڕ بەتەواوی پێداویستییەكان دابینكراون .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

بەڕێوەبەڕی گشتی پەروەردەی هەولێر،هۆڵی ئەزموونەکانی پەروەردەی مەخمووری بەسەر کردەوە Reviewed by Unknown on 1:52:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.