Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لەبارەی كرێی وانەبێژیی وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێ دەردەکات

لەبارەی كرێی وانەبێژیی وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێ دەردەکات

لەبارەی خەرجكردنی كرێی وانەبێژیی مامۆستایان بۆ ساڵی خوێندنی 2017-2018، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ڕێنمایی تایبەت دەردەكات.
بە پێی خاڵی یەكەمی ڕێنماییەكەی وەزارەتی دارایی، كرێی ئەو مامۆستایانەی كە لەسەر میلاكی هەمیشەیین، بۆ هەر كاتژمێرێك بڕی دوو هەزار دینار خەرج دەكرێت بەمەبەرجێك نیسابی وانەوتنەوەی خۆی تەواو بكات.

لە رێنمایەكەشدا ئەوە ڕوونكراوەتەوە، كرێی وانەبێژی بۆ ئەو مامۆستایانەی دانەمەزراون بەم شێوەیە دەبێت:
-بڕوانامەی دبلۆم سێ هەزار دینار.
– بڕوانامەی بەكالۆریۆس و دبلۆمی باڵای یەك ساڵ چوار هەزار دینار.
– بڕوانامەی ماستەرو هاوتاكانی پێنج هەزار دینار.
– بڕوانامەی دكتۆراو هاوتاكانی شەش هەزار دینار.

لە بەشێكی دیكەی رێنماییەكەدا كرێی وانەبێژیی مامۆستایانی دانەمەزراو لەو قوتابخانانەی بەسیستەمی ئینگلیزی بەمشێوەیە دەبێت:
-دبلۆم چوار هەزار دینار.
-بەكالۆریۆس و بلۆمی باڵای یەكساڵ پێنج هەزار دینار.
-هەڵگری بڕوانامەی ماستەرو هاوتاكانی شەش هەزار دینار.
دكتۆراو هاوتاكانی حەوت هەزار دینار.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشكردوە، كار بەڕێنمایی ژمارە نۆی ساڵی 2016 دەكرێت كە تایبەتە بەخەرجكردنی كرێی وانەبێژی مامۆستایانی نەهێشتنی نەخوێندەواری بەبڕی 100 هەزار دیناری مانگانە.

 


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

لەبارەی كرێی وانەبێژیی وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێ دەردەکات Reviewed by Unknown on 11:49:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.