Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان پیرۆزبایی له‌ ده‌رچووانی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی ده‌كات

YAKAM

بەناوی مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان جوانترین پیرۆزبایی لە دەرچووانی پۆلی (٩) ی بنەڕەتی و (١٢) ی ئامادەیی دەکەین .

قوتابیانی خۆشەویست،نەوەی ئایندە ،ھەڵگرانی چرای زانست، ئێمە لە رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان بە دروشمی پەروەردە _ زانست _داھێنان ،ھیوا و ئومێدمان بە ئێوەیە و ئایندەی وەڵات لە دەستی ئێوەدایە.

سەرەرای بوونی چەندین گرفتی بواری سیاسی ، ئابووری ، کۆمەڵایەتی ،ئەمنی وەک شەری داعش ،و ئەو قەیرانە دروستکراوەی کە بەرۆکی ھەرێمی کوردستانی گرتووە ئیوە بەم ھەنگاوەتان و بڕینی ئەم ساڵی خوێندن بەسەرکەوتووی سەلمێنەری ئەو حەقیەت و گۆرانکارییەن کە چاوەرێ دەکرێت بەدەستی ئێوە بەدی بێت.

قوتابیانی خۆشەویست ئێمە لە رێکخراوی گەشەپێدان تێروانینمان وایە سیستەمی پەروەردە و فێرکردن و خوێندنی باڵا پێش ناکەوێت و بەرە و پێشەوە ناروات تا ئەو رەھەندانە کاری لەسەر نەکرێت و بەرەو پێشەوە نەبرێت (قوتابی، مامۆستا، پرۆگرامی خوێندن(منھج)،شوێنی خویندن،پێداویستی و کەرەستەی خوێندن) کە بەداخەوە لە ھەرێمی کوردستان لە ئاستی پێویستدا نین،قوتابخانەی وا ھەیە سێ دەوامی تێدایە لەھەمانکاتدا پرۆگرامی خوێندنەکەی سویدیە،مامۆستا بە (٤٠) رۆژ جارێ چارەکە موچە وەردەگرێت بژێوی ژیانیان لەوپەڕی خراپیدایە،قوتابخانە و زانکۆکان پێداویستی سەرەتایی تێدا نیە لە ھاوین و زستاندا،هەروەها خراپی بەشەناوخۆیەکان لە ساڵانی رابردوو ،جگە لەوەی بەشە زانستیەکان تاقیگە و ئامێرە و کەرەستەی تاقیکردنەوەی تێدا نیە.

بۆیە داوا لە لایەنی پەیوەندی دار دەکەین ئاورێکی جدی بداتەوە لە سیستەمی پەروەردە و فێرکرن و خوێندنی باڵا:

١-دابینکردنی بوجەیەکی تایبەت بۆ وەزارەتی پەروەردە وفێرکرن و وەزارەتی خوێندنی باڵا کە لە سەرجەم وەڵاتانی تری پێشکەوتوو بوجەی ئەو وەزارەتانە لە ھەموو سێکتەرەکان زیاترە.

٢-گۆرانکاری لە پرۆگرامی خوێندن بکرێت و خولی پێویست بۆ مامۆستایانی بکرێتەوە لە ناو خۆ و دەروەی وەڵات تا لەگەڵ پێشکەوتن و گۆرانکاریەکانی پرۆگرام ئاشنایەتیان ھەبێت.

٣-چاکردنی بینای قوتابخانە و زانکۆکان و بەشەناخۆیەکان ، دابین کردنی پێداویستیە سەرەتایەکانی وەک ئاو- کارەبا- ساردکەروە و گەرم کەرەوە.

٤-پێدانی دەرماڵە بە ھەموو قوتابیان بەتایبەتی قوتابیانی ئامادەیی و زانکۆ .

٥- بارودۆخی بژێوی مامۆستا چاک بکرێت و موچەکانیان لە کاتی خۆیدا پێ بدرێت کە لە زۆربەی وەڵاتەکان موچەی مامۆستا بەرزترین موچەیە.

دووبارە پیرۆزبایی لەسەرجەم دەرچووانی پۆلی (٩) ی بنەڕەتی و (١٢) ئامادەیی دەکەین بەتایبەتی یەکەمەکانی ئاستی ھەرێمی کوردستان دەست خۆشیمان بۆ خانەوادەکانیان ھەیە،ھەروەھا بەدەرچوانی (١٢)ی ئامادەیی رادەگەیەنین بۆ پڕکرنەوە فۆرمی ئەلکترۆنی زانکۆ لاین لەسەرجەم ناوچەکانی کوردستان لە خزمەتیاندا دەبین بەباشترین شێوە لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆری و راوێژکاری .

پەروەردە – زانست – داھێنان…. دروستکردنی تاکێکی دەست پاک و خاوەن رەوشت کە گرنگی بدان بەزانست و زانیاری پاشان داھینان و نوێگەری بکات بۆ خزمەتی ئاین و خاک وڵات .
مەکتەبی سکرتاریەتی رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان.
ھەولێر ٢٥ – ٧ -۲۰۱۷

 


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان پیرۆزبایی له‌ ده‌رچووانی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی ده‌كات Reviewed by Unknown on 3:33:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.