Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

20پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی پۆلی 12 و چۆنیه‌تی وه‌رگیران له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان و دواترین بڕیاره‌كان و فۆڕمی زانكۆڵاین


پ/ خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ و ١٩ م دەوێ کامەیە؟

وەڵآم

پ/ ئەژمارکردنی نمرەی پۆلی ١٠ و ١١ بۆ ئەمساڵ چۆنە؟

وەڵام
ئارەزومەندانەیە، واتە ئەگەر ئەژمارکردنی نمرەی پۆلی ١٠ و ١١ سودی هەبوو لە بەرزکردنەوەی تێکڕای نمرەی پۆلی ١٢ ئەوا .ئۆتۆماتیکی سیستمەکە نمرەکەت بۆ ئەژمار دەکات بەپێچەوانەشەوە ئەژماری ناکات

پ/ چۆن ئێستا سەیری نمرەی پۆلی ١٠ و ١١ ی بکەم؟

وەڵآم 

پ/ئایا بە خولی یەکەم دەرچم باشە یان بەخولی دووەم لە ژێر ڕێنمایی بڕیارە نوێکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا؟

  وەڵآم
بە خولی یەکەم لە پۆلی ١٢ دەرچیت باشترە لەبەر ئەم هۆکارانە

پ/نوێترین بڕیار لەسەر ئارەزومەندانەکردنی نمرەی کوری و عەرەبی پۆلی ١٢ کامەیە؟

 پ/ سیستمی ڕاستەوخۆیی چیە؟ ئەی کوا بەڵگە و ڕێنمایی وەزارەت؟

وەڵآم
ئەو سیستمەیە کە لەدوای تەواوبونی خولی یەکەم بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ کارا دەبێت و لەبەشەکانی زانکۆو پەیمانگاکان فۆرم دابەش و هەموو بەشەکانی زانکۆ دەگرێتەوە جگە لە بەشە پزیشکی و ئەندازیارو زانستەکان. تێبینی / لەمانگی ٧ بەدواوە ڕێنمایی چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمەکەو کاتەکانی وەرگرتنی فۆرم بڵاو دەکرێتەوە.

پ/ ناوی ئەو بەشانە چیە کە بەسیستمی ڕاستەوخۆیی خوێندکار وەردەگرێت؟

وەڵآم
لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن  د. محمد سابر بەرێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان لەوەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی ئەو بەشانەی ئاشکراکرد کە لەزانکۆو پەیمانگاکان بۆ ئەمساڵ بە سیستمی راستەوخۆیی خوێندکار وەردەگرن.
د.محمد سابر ڕونیشیکردەوە ساڵى ڕابردو ئەو سیستمە لە زیاتر لە (١٠٠) بەشى زانستى لەسەرجەم زانکۆکان جێبەجێکرا، ئاشکراشیکرد بەسود وەرگرتن لەو ئەزمونە سەرکەوتوە ئەنجومەنى وەزارەتەکەمان بڕیاریدراوە بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠١٧-٢٠١٨) ئەو سیستمە فراوان بکات، بەشێوەیەک سەرجەم بەشە زانستیەکان بگرێتەوە، جگە لە کۆلێژە (پزیشکیەکان، ئەندازیارى، یاسا) و، بەشەکانى (بایەلۆژى، کیمیا، زانستەکانى کۆمپیوتەر) لە کۆلێژەکانى زانست و، بەشەکانى (زمانى ئینگلیزى) لە کۆلێژەکانى زمان و زانستە مرۆڤایەتیەکان و ئەدەبیات. جگە لەو بەشانەی کەلەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە ئەمساڵ هەموو بەشەزانستیەکانی زانکۆو پەیمانگاکان خوێندکار بەسیستمی راستەوخۆیی وەردەگرن و لەماوەی داهاتوشدا لەم سایتەوە سایتی زانکۆلاین فۆرمەکەتان بۆ بڵآودەکەینەوە.

پ/ ئایا راستە دەوترێ کە نمرەی وانەی زمانی کوردی و عەرەبی دەبێت ٧٠ بێت ئەوجا دەتوانرێ بکرێتە ئارەزومەندانە؟

وەڵآم
نەخێر ، چونکە تا ئێستا هیچ بریارێکی رەسمی دەرنەچوە لەوبارەیەوەو سایتی زانکۆلاین پەیوەندی بەبەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆوە کرد ئەویش لای خۆیەوە بێ ئاگایی خۆی لە و هەوالە دەربڕی

پ/ ئەمساڵ نمرە بەرز دەبێت یان نزم لەچاو ساڵی پار؟

وەڵام
کەس ئەو وەڵامە نازانێت و هەرکەس لە ئێستاوە وتی بەرز یان نزمە لەخۆیەوە وەڵامی داوەتەوە

پ/ئەمساڵ بەچەند سیستم خوێندکار وەردەگیرێت؟

وەڵآم
چەند سیستمێک لەوانە :سیستمی ئۆنلاین کە بە زانکۆلاین ناسراوەو ئەمەش بە دو قۆناغی جیا دەبێت. قۆناغێک بۆ دەرچوانی خولی یەکەم دەبێت کە فۆرمی زانکۆلاین پڕدەکەنەوە.و ٥٥٪ ی کورسیی خوێندنی هەرێمی بۆ تەرخانکراوەو قۆناغی دوەم کە ٤٥٪ی کورسیی هەرێمی بۆ دابینکراوە بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ دەبێ کە بەخولی دووەم دەرچوون.
سیستمێکی تر هەیە پێی دەوترێ سیستمی پارالێلە واتە خوێندن بەپارەو ڕێنمایی لەکاتی خۆیدا دەردەچێت. بۆزانیاری زیاتر لەسەر سیستمی پارالێل ئەوا کلیک بکە سەر ئەم لینکە

پ/ ئەو قوتابیانەی ساڵی رابردوو ناویان نەگەراوەتەوە ئەمساڵ دەتوانن فۆرمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە؟ کەی؟

وەڵام
ئەگەر تەنها یەک جار فۆرمی زانکۆلاینت پڕکردۆتەوە یان هەر پڕت نەکردۆتەوە  ئەوا دەتوانی ئەمساڵیش فۆرمی زانکۆلاین یان راستەوخۆ پڕبکەیتەوە .
لەگەڵ دەرچوانی خولی یەکەمی ئەمساڵ فۆرم پڕدەکەنەوە.
تێبینی/  مەرجە لە هیچ زانکۆو پەیمانگایەکی حکومی وەرنەگیرابیت و ناوت نەهاتبێتەوە ئەوجا دەتوانی فۆرمەکە پڕبکەیتەوە.

پ/ چۆن بزانم بەشێک ساڵی پار چ نمرەیەک وەریگرتوە؟

وەڵام

پ/ دەمەوێ بزانم ساڵی پارە بەپێی زانکۆکان نمرەی وەرگیران چۆنبوە زانکۆ بەزانکۆ؟

وەڵام
ئێمە بەردەوام وەڵآممان لایە بۆتان : فەرموو کلیک بکە

پ/ گەورەترین هەڵە چی خوێندکاری پۆلی ١٢ توشی دەبێت ؟

وەڵام
زۆر هەڵە هەیە کە خوێندکار لە پۆلی ١٢ دا توشی دەبێت بەڵام گەورەترین هەڵە ئەوەیە دوای ئەو هەموو ساڵە خوێندن نەزانیت دەتەوێت لە چ بەشێک وەرگیرێیت و چۆن سەعی بکەیت و بگەی بەو بەشە. هەروەها قوتابی وا دەزانێ نمرەی بەشێک ساڵی رابردوو بەشێوەیەک بێت ئەمساڵیش بەهەمان شێوەیە کە خۆی وانیە.

پ/ ئایا بڕیاری ئارەزومەندانەکردنی ئەژمارکردنی نمرەی وانەی کوردی و عەرەبی بۆ خوێندکارانی لقی زانستی عادیلانەبوو؟

وەڵام
دەتوانم بە ٢ شێوە وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە، یەکەم جار دەبێت بپرسین ئەم بڕیارە بۆ؟ لەوەیە ئەم بڕیارە بۆئەوە درابێت دەرفەتێک بدرێتە دەرچوانی خولی یەک چونکە ٣ نمرەکە نەماوە ئەمساڵ و بەمەش هاوسەنگیەک دروست دەکەن ، بەڵام لەراستیدا ئەگەر باش بیرلەو بڕیارە بکەینەوە وانابێت چونکە بڕیارەکە ناحەقیەک دەکات بەرامبەر خوێندکارانی لقی وێژەیی کە ئەوانیش خوێندکاری دەرچوی خولی یەکەمیان هەیەو ئەو بڕیارە نایانگرێتەوە بۆیە ئەفزەلیەت دراوەتە خوێندکارانی لقی زانستی لەم حاڵەتەدا.
لەلایەکی ترەوە ئەوەی جێگای نیگەرانیە ئەم بڕیارە درەنگ دەرچوو و ئەبوایە لەسەرەتای ساڵ دەرچوایە نەک ٢ مانگ پێش تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ چونکە خوێندکاران زۆربەیان وانەیان هێشتۆتەوە بۆ خولی دوەم و بەمەش زەرەرمەند دەبن.

پ/ ئایا ئەمساڵ چ نمرەیەک لەزانکۆ وەردەگیرێت؟ چ نمرەیەک لە توب وەردەگیرێت؟ چ نمرەیەک لەهەندەسە وەردەگیرێت؟ چ نمرەیەک لە ئنگلیزی وەردەگیرێت و هەتا دوایی؟ 

وەڵامی هەموو ئەوپرسیارانە تەنها ئەم وەڵامەیە
هەموو ساڵێک رۆژانە سەدان پرسیاری لەم جۆرە دەهات بۆ پەیجی زانکۆلاین لەم وەختەی ساڵدا.. وەلامدانەوەی ئەم پرسیارەش پێویستی بەوەیە خوێندکار باش بابەتەکە بخوێنێتەوە کە ئێستا دینووسین.
پرسیارەکان جۆراو جۆرن خوێندکار هەیە دەپرسێت من ٧٠م هەیە لە زانکۆ وەردەگیرێم؟ یەکێکی تر دەپرسێت ئەی ٦٠ لە زانکۆ وەردەگیرێت؟
بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە دەبێت خوێندکار پێش هەموو شتێک بزانێت چی کاریگەری دەبێت لەسەر ئەوەی ساڵێک نمرە بەرزبێت یان نمرە نزمبێت. هۆکارەکانیش ئەمانەن:
١-زۆری ژمارەی تەلەبەی داخلبوو بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢.
٢-جۆری پرسیارەکان (ئاسانی و قورسی جۆری پرسیار).
٣-پلانی زانکۆکان بۆ وەرگرتنی خوێندکار(چەند داوای وەرگرتنی خوێندکاری کەم بکەن نمرەی وەرگیران لە زانکۆ بەرزتر دەبێت).
٤-کردنەوەی بەش نوێ و زانکۆی نوێ.
بۆیە هەرگیز کەس ناتوانێت پێت بلێ ئەو نمرە لە زانکۆ وەردەگیرێت و ئەوی تر لە زانکۆ وەرناگیرێت.
هەموو ساڵێک تەلەبە تووشی گەورەترین دڵە راوکێ دەکرێت لەملاو لەولا کە بلاوی دەکەنەوە ئەمساڵ ئەو نمرە لەفلان بەش وەردەگیرێت.بۆیە لەم پەیجەوە پێتان رادەگەیەنین کە هەر لە ئێستاوە ئەو پرسیارە لە مێشکی خۆتان دەرکەن و پێشوەخت کەس ناتوانێت پێتان بڵێت لە فلان بەش و زانکۆ وەردەگیرێن..
گەر لەوە تێنەگەیشتی کلیک بکە بۆ تێگەیشتنی زیاتر لەم بابەتە

پ/ ئایا ئەمساڵ دخول عامە؟

وەڵام
نەخێر دخول عام نیەو هەرگۆڕانکاریەک بکرێت ئەوا وەزارەتی پەروەردە لەسایتی فەرمی خۆیان بڵاوی دەکەنەوەو دەیدەنە راگەیاندنەکان.

پ/ من پرسیارم لەسەر عبورو کێشەی نمرەی پۆلی ١٠ و ١١ هەیە چی بکەم؟

وەڵام
باشترین شوێن کە وەڵامی لێوەرگریت خوێندنەگەکەی خۆتە لەوان بپرسیت ئەوانیش بەدڵنیاییەوە دەتنێرن بۆ پەروەردەی شارەکەت گەر وەڵامیان لانەبوو.

پ/ نازانم من وەک پۆلی ١٢ ەیەک سەرم لێتێکچوە هەر پەیجەو هەڵدەستێ بریارێک بڵاو دەکاتەوە و نازانم کامەی ڕاستە چیبکەم؟

وەڵام
هەر هەواڵیک کە بڵآوکرایەوە تایبەت بوو بە پۆلی ١٢ ، ئەوا سەیری هەواڵەکە بکە بزان فەرمانی وزاری یان نوسراوێکی رەسمی تێدایە هەواڵەکە پشتراستبکاتەوە یان نا؟ ئەگەر نوسراوە رەسمیەکەی لەگەڵ نەبوو ئەوا بەهیچ شێوەیەک باوەر بەو جۆرە هەواڵانە مەکە.

پ/ من وەک پۆلی ١٢ ەیەک زۆر قەلەقم نازانم چی بکەم ئامۆژگاریەکتان هەیە؟

وەڵام
ئێستا ئەو کاتەی ساڵە کە قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی ١٢ لە حاڵەتێکی دەرونی خراپدا بەسەری ئەبەن و حاڵەتەکە خراپترو خراپتریش دەبێت ئەگەر هاتوو هەر لەئێستاوە هەڵوەستەیەک نەکەن لەسەر داهاتوو.
بەرێزان ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ هەرچییەک بێت ئەوە دەبێت و هەر لە ئێستاوە خەم بۆ ئەوە بخۆیت نمرەکەم ئەوەنەبێت ئەو بەشە وەرم ناگرێت یان بڵێی بەخوا زانکۆ وەرم ناگرێت یان بلێی هەر وەرناگیرێم ئەم بیرکردنەوەو قسەکردنە لەگەڵ خۆتدا هیچ ئەنجامێکی نابێت.من ناڵێم بیرمەکەوەو ئەو لێکدانەوانە لەمێشکی خۆتدا مەکە، بەڵکو بەپێچەوانەوە ئێمەش وەک ئێوە بەو حالەتەدا تێپەریوین و ناخۆشیەکانی ناخۆشی باری دەرونی پۆلی ١٢ ەمان چەشتوە.
ئەوەی لێرەدا مەبەستمە بیلێم هەمووی تەواو دەبێت و هەمووشی دەبێت بەیادگارییەکی خۆش بەخۆشی و ناخۆشی ئەنجامەکەشەوە. ئەوەی تۆ دەبێت بیری لێبکەیتەوە ئەوەیە کە چۆن خۆت ئامادەبکەیت کە کەسێکی سەرکەوتوبیت ئەگەر نمرەکەشت کەمبێت، تۆ لە ئێستاوە وا بیربکەوە کە نمرەشت کەم هێنا چیە خۆ کۆتایی دنیا نیە، کە وەرنەگیرایت لە زانکۆو پەیمانگا خۆ کۆتایی دنیا نیە، هەزارانی وەکو ئێوە ئێستا لەماڵن و لە هیچ شوێنێک وەرنەگیراون و دنیاش کۆتایی پێنەهات بۆ ئەوان هەرچەندە سەختە بۆیان .دەیان نموونەم لایە کە خوێندکاربوەو لەپۆی ١٢ نمرەی کۆلێجی پزیشکی بەدەستهێناوە بەڵام بیرکردنەوەی فراوان نەبوەو کەمتر بەرگەی پێشهاتەکانی ژیانی گرتوەو نەیتوانیوە خوێندنەکەی بەسەرکەوتوویی تەاوبکات و سالانە بەخولی دووەم هەمووی تەواوکردوە..بەپێچەوانەشەوە قوتابی دەناسم پەیمانگای تەواوکردوە یەکەم بوە چووەتە کۆلێجی پزیشکی و لەوێش یەکەمبوەو کەسێکی زۆر زۆر سەرکەوتوو بوە.
لە کۆتاییدا هیوادارم ئەوە بزانن کە ژیان ئەوەندە بچووک نیە کە دڵەراوکێی پۆلی ١٢ مانای تەواوی ژیانت لەبیربباتەوە..پرسیار لەو کەسانە بکەن کە پۆلی ١٢ ەیان تەواوکردوەو زانکۆشیان تەواوکردوە یان پەیمانگا لەوەیە وەڵامێکی باشتر لەمەی منتان دەستبکەوێت.
تەنها خەمێک کەمن هەمەو خەمێکی گەورەیە ئەوەیە کە لەم وڵاتە دواهەمین خەمی دەسەڵاتدارانی وڵات ئێوەی چینی رۆشنبیرو خوێندکارە.
هەمیشە سەرفرازبن.

پ/ چۆن جەدوەلی سەعی ڕۆژانە دابنێم لەپۆلی ١٢؟

وەڵام
ئەم پرسیارە وەڵام دانەوەی ئاسان نیە ،چوونکە هەر کەسەو شێوازێکی تێگەیستنی هەیە لەکاتی سەعیکردندا، بۆیە باشترین شت کە بیکەی ئەوەیە بزانیت خۆت دەتەوێت ببیتە چی ، ئەو کاتەی کە زانیت ئامانجت چیە لەوێوە دەتوانیت بەرنامەی خوێندن دابنێیت و کاتەکانی دیاری بکەیت
20پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی پۆلی 12 و چۆنیه‌تی وه‌رگیران له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان و دواترین بڕیاره‌كان و فۆڕمی زانكۆڵاین Reviewed by k on 4:13:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.