Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستایەکی زانکۆ لە کوردستان بەهۆی خۆشەویستی بۆ کچە خوێندکارێکی 15 ساڵ زیندانی دەکرێت

مامۆستایەکی زانکۆ لە کوردستان بەهۆی خۆشەویستی بۆ کچە خوێندکارێکی 15 ساڵ زیندانی دەکرێت

مامۆستایەک بەھۆی دروستبوونی ھەستی خۆشەویستی بەرامبەر خوێندکارێکی پەلاماری خوێندکارێکی خۆی دەدات و شێتی دەکات، لەبەردەم دادوەریش (ت.ن) و مامۆستا (ز.ن) وردەکاری بەسەرھاتەکەیان ئاشکرادەکەن.

(ر.ج) تەمەنی ١٩ ساڵە و دانیشتوی یەکێک لەشارەکانی ھەرێمی کوردستانە و خوێندکاری قۆناغی یەکەمی کۆلێژی ھونەرە لەبەشی مۆسیقا، خولیایی ژەنینی ئالەتی گیتارە، کەسایەتیەکی ئارامگر و رۆمانسی ھەیە، زۆربەی کاتەکانی ژیانی رۆژانەی بەژەنینی گیتارەکەیەوە بەسەردەبات، کە وەک باسی دەکات ھەر لەمنداڵییەوە خولیایی بووە، دوای تەواوکردنی خوێندنی کۆلێژ بەشداری لەخولەکانی فێربوونی مۆسیقاش دەکات، بۆئەوەی فێری ئامێرەکانی دیکەش ببێت بەتایبەت پیانۆ، مامۆستایانی خولەکەش زۆرینەیان دەرچووی تازەی کۆلێژی ھونەرن لەتەمەندا گەنجن، لەلای مامۆستاکان بەھۆی زیرەکی و حەزی زۆری بۆ فێربوون (ر.ج )دەبێتە جێگەی سەرنج، یەکێک لەفێرخوازەکانیش کەناوی(ت.ن)ە ھەستی خۆشەویستی بەرامبەر (ر.ج )بۆ دروست دەبێت، ھەوڵدەدات لە (ر.ج )نزیک ببێتەوە، بەڵام بەھۆی ئەوەی رەنج کەسایەتیەکی شەرمن و داخراوی ھەیە، بۆیە زۆر لە تاژان نزیک نابێتەوە، تاژانیش لەو ھەستەی بەرامبەری بەردەوام دەبێت و زیاتر دەچێتە دڵییەوە، دواجار( ت.ن ) دەستپێشخەری دەکات و داوای پەیوەندی خۆشەویستی لێدەکات، تێکەڵاوبوونەکەی (ت.ن) بەرامبەر ر.ج دەبێتە جێگەی بایەخی بەشداربووەکانی دیکە، چونکە (ت.ن )کچێکی جوانە و دیارە لەخانەوادەیەکی دەوڵەمەندە، تەنانەت یەکێک لەمامۆستاکانی خولەکە کە ناوی(ز.ن)ە کەوتۆتە داوی خۆشەویستی (ت.ن) ، مامۆستا (ز.ن) چەندینجار ھەوڵیدا دڵی (ت.ن) بەلای خۆیشدا ڕابکێشێت، بەڵام لەبەرامبەردا ئەو گرنگی بەو ھەستەی مامۆستاکەیان نەدەدا، بۆیە( ز.ن) زۆر رق ئەستوردەبێت و دەیەوێت نێوانی (ت.ن) و (ر.ج) تێکبدات کاتێک بە پەیوەندییەکەیان دەزانێت، چەندجارێک (ر.ج) لەبەردەم خوێندکارەکانی دیکەدا دەشکێنێت، بەوشێوەیەش ئازاری (ت.ن) دەدات، ئەو مامۆستایە بەھەموو شێوەیەک دژایەتی (ر.ج) دەکات و بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەیەوێت تۆڵە لە (ت.ن) بکاتەوە، دوای ماوەیەک (ر.ج) دەچێتە لای مامۆستا (ز.ن) و پێیدەڵێت ھۆکار چییە بەوشێوەیە رەفتارم لەگەڵ دەکەیت، ئەویش راستەوخۆ پێیدەڵێ لە (ت.ن) دورکەوەرەوە، (ر.ج) بەو وەڵامە توشی سەرسوڕمان دەبێت دەچێت لای (ت.ن) باسی دەکات.

لەو کاتەدا (ت.ن) باس لەھەستی مامۆستاکەی بۆ(ر.ج) دەکات، دواتر (ر.ج) دەچێتەلای بەرێوەبەری خولەکە و باسی رەفتارەکانی (ز.ن) دەکات و ئەویش پشتیوانی دەکات، پاش ئاگادارکردنەوەی (ز.ن) لەلایەن بەرێوەبەری خولەکەوە، (ز.ن)توشی ھەڵچوون دەبێت و دەچێت پەلاماری (ر.ج)دەدات، چەندجارێک گیتارەکە بەسەری (ر.ج) دەکێشێت تاوەکو لەھۆش خۆی دەچێت، لەوکاتەدا بەزووی (ر.ج)دەبرێت بۆ نەخۆشخانە، دوای پشکنین و پێدانی چارەسەر دەردەکەوێت کە(ز.ن) زۆر بەرمێشکی کەوتووە بەجۆرێک تووشی شێتی بووە، چارەسەریشی نییە، بەھۆی ئەو کارەوە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ مامۆستا (ز.ن) دەردەچێت و بەپێی ماددەی ٤١٢ لەیاسایی سزادانی عیراقی دادوەر بۆماوەی ١٥ ساڵ زیندانی سزایی دەدات.

تێبینی: ئەم ڕووداوە ڕاستەقینەیەو لەیەکێک لەدادگاکان تۆمارکراوە

#وەرگیراوە لە SNNC



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

مامۆستایەکی زانکۆ لە کوردستان بەهۆی خۆشەویستی بۆ کچە خوێندکارێکی 15 ساڵ زیندانی دەکرێت Reviewed by Unknown on 10:11:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.