رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ده‌رچووانی 12ی ئاماده‌یی
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی رێبه‌ری رونكردنه‌وه به سه‌ر ده‌رچووانی 12ی ئاماده‌یی، به‌رێوه‌به‌رێكی ته‌كنیكی له په‌روه‌رده رونكردنه‌وه به قوتابیانه ده‌دات.
نورده‌ین عوسمان به‌رێوه‌به‌ری ته‌كنیكی له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زانكۆ و كۆلێژه‌كانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق ناخرێنه په‌رتووكی تایبه‌ت به‌رێبه‌ری وه‌رگرتنی قوتابیان كه‌ساڵانه ئه‌و رێبه‌ره وه‌ك به‌رچاو روونیه‌ك به قوتابیان ده‌درێت یان به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی بڵاوده‌كرێته‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری ته‌كنیكی له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی وتیشی: ساڵی رابردوو رێبه‌ری قوتابیان دابه‌شنه‌كرا و هه‌ر قوتابیه‌كیش بیه‌وێت زانیاری له‌سه‌ر شێوازی وه‌رگرتنیان له‌زانكۆ و په‌یمانگاكان هه‌بێت ده‌توانێت له‌رێی ئینته‌رنێته‌وه سوودمه‌ندبێت له‌زانیارییه‌كانی ئه‌و رێبه‌ره.
نورده‌ین عوسمان بۆ میدیایه‌كی نزیك له یه‌كێتی ئاشكرایكرد بۆ ئه‌مساڵیش پێناچێت ئه‌و په‌رتووكی رێبه‌ریه به‌سه‌ر قوتابیانی قۆناغی 12ی ئاماده‌ییدا دابه‌ش بكرێت،به‌ڵام وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی ئه‌و رێبه‌ره به‌و قوتابیان ده‌دات.
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: