Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

كاتی ھاتنە‌وە‌ی ئە‌نجامە‌كانی پۆلی12 و پۆلی9 دیاری كرا

پێش کۆتایی مانگی 7 ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ڕاده‌گەیەنرێت

بەڕێوەبەری كاتی گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە، ئاماژە بەوە دەدات کە تەنیا چەند وردەکارییەک ماوە بۆ ئەوەی کارەکانیان تەواو بکەن و ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلەکانی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی ڕابگەیەنن.
کەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: “کۆتا ڕۆژی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 20/7/2017 دەبێت، چونکە بەشێک لە تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی پیشەییەکان تا ئەو کاتە دەخایەنێت”. بەڕێوەبەری ئەزموونە گشتییەکان، ئەوەشی خستەڕوو: “ھێشتا نەگەیشتووینەتە ھەندێک قۆناغ، بەو ھۆیەشەوە ناتوانین بە دیاری کراوی ڕۆژی ڕاگەیاندنی نمرەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی دیاری بکەین، بەڵام پێش کۆتایی ھاتنی مانگی 7ی 2017 ئەنجامەکان ڕادەگەیەنین”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

كاتی ھاتنە‌وە‌ی ئە‌نجامە‌كانی پۆلی12 و پۆلی9 دیاری كرا Reviewed by Unknown on 1:25:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.