سكرتاریه‌تی KSDO به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده، په‌یامی پیرۆزبایی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
بەناوی مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان و سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراوەکەمان گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێوبەر و دەستەی کارگێری و کارمەند و بێژەر و پێشکەشکاری کەناڵی ئاسمانی سپێدە دەکەین بە بۆنەی داگیرساندنی مۆمی نۆساڵەی کەناڵەکەیانەوە. ئومێد دەکەین ئەم کەناڵە بێتە بڵندگۆ و سەکۆیەک بۆ دەنگی ئازاد و گەیاندنی پەیامی خەڵک بە لایەنی پەیوەندیدار،هاوکات لەپاڵ ئەوشداگەیاندنی پەیامی دینداری رەسەنی کوردەواری و بیری میانڕەوی هاوچەرخ. دووبارە پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین هیوادارین ساڵی ئایندە ساڵی بەرەوپێش چوونی کەناڵەکەتان بێت.
مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان ۱٦ – ٦ – ۲۰۱۷ هەولێر
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
سكرتاریه‌تی KSDO به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده، په‌یامی پیرۆزبایی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
Reviewed by Unknown
on
3:09:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: