Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

Allow ADS

Please enable / Bitte aktiviere JavaScript!
Veuillez activer / Por favor activa el Javascript![ ? ]

دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ خوێندكاران

به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ر كردنی داهاتویه‌كی گه‌ش بۆ ده‌رچوانی زانكۆو خاوه‌ن بڕوانامه‌ و پسپۆرییه‌كان و لەپێناو دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار لە ئێستاو داهاتودا ، تا خزمەتی زیاتر بە خوێندکاران بکرێت وهەلی کار بۆ خوێندکاران دەستەبەر بکرێت لە کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان ،

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی/ ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار (CDC) به‌هاوكاری ڕێكخراوی قازانج نه‌ویستی ئه‌مه‌ریكی ( IREX) وه‌ك هه‌نگاوێكی كرداری و ده‌ستخستنی داتاو زانیاری ته‌واو ، فۆرمێكی ئاماده‌كردوه‌و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه‌ پڕده‌كرێته‌وه‌.

بۆ وه‌رگرتنی داتا و زانیاری ته‌واو لەسەر خوێندکارەکاران بۆ دیاری كردنی بەش و کۆلێژ و پسپۆری وردو گشتی خوێندكاران
تکایە هه‌ر خوێندكارێك خوازیاری ده‌ستكه‌وتنی هه‌لی كاره‌،  با خۆی تۆمار بكات لە ڕێگه‌ی ئه‌م لینکەوە :
http://irex-iq.mysouktel.com/registration/youth
بۆ هەموو خوێندکارانی هەر چوار قۆناغەکەیه‌
شێوازی پڕکردنەوە :
– كردنه‌وه‌ی لینکەکە
– ناوی سیانی داغڵ بكرێت
– ئیمەیل داغڵ بكرێت( دواتر وشەی نهێنی دێتەوە بۆ ئیمەیلەکەت و ئەتوانی بیگۆڕیت )
– دواتر لە Center زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیهه‌ڵببژێرن
– لە بەشی Beneficiary Type دا student هەلدەبژێری ، وە ئەوانەی ئەمساڵ خوێندن تەواو دەکەن ئەبێت Alumniهه‌ڵببژێرن
– دواتر لەبەشی Academic Department دا ناوی کۆلێژ / ناوی بەشەکەت ده‌نوسیت
– دواتر ڕەگەز و بەرواری لەدایک بوون
– دواتر sign up دەکەین و ڕاستەوخۆ ئیمەیڵێکت پێدەگات
تکایە زانیاریەکان بەزمانی English بێت.

بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر زانیارییه‌كی دیكه‌ ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌ م. سه‌ركۆ هاوڕێ احمد ه‌وه‌ بكه‌ن به‌م ناونیشانانه‌:

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن/ 07503297080

یان به‌ ئیمه‌یلی /sarko.hawree.mohammad@spu.edu.iq



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ خوێندكاران Reviewed by Xwendga Kurdish on 5:12:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.