وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌باره‌ی مۆڵه‌تی مامۆستایانه‌وه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات
ده‌نگۆی ڕاگرتنی مۆڵه‌تی بێ موچه‌یی مامۆستایان بڵاوده‌بێته‌وه‌و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش ڕونكردنه‌وه ده‌دات، ڕاشیده‌گه‌نێت، “به‌گوێره‌ی پێویستی وه‌زاره‌ت مۆڵه‌ت ده‌درێته مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده”.
سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم “ساڵانه دوای كۆتاییهاتنی تاقیكردنه‌وه‌كان و له‌پشوی كۆتایی ساڵدا، مامۆستایان ده‌توانن داواكاری پێشكه‌شبكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی درێژخایه‌ن و بۆ ئه‌مساڵیش به‌هه‌مانشێوه‌ی ساڵانی پێشوو ده‌بێت”.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵه‌تی بێ موچه ده‌كه‌ن بۆ مامۆستایان وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وتی:”پێدانی مۆڵه‌تی درێژخایه‌ن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه بڕیاری له‌باره‌وه ده‌درێت و له‌ئێستاشدا به‌گوێره‌ی پێویست مۆڵه‌ت ده‌درێته مامۆستایان”.
سیوه‌یلی ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، مامۆستایان بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت و له‌كاتی بونی به‌ڵگه‌ی نه‌خۆشیی و حاڵه‌تی له‌ناكاودا، ده‌توانن داواكاریه‌كه‌یان بخه‌نه‌ڕوو، “دواتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه بڕیاری له‌باره‌وه ده‌درێت”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: