Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی پەروەردە چەند ڕێنماییەکی بۆ قوتابیان و مامۆستایان بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردە حکومەتی هەرێم چەند ڕێنماییەکی بۆ قوتابیان و مامۆستایانی چاودێر لە ئەزمونە وەزارییەکاندا بڵاوکردەوە.

لە ڕێنماییەکەدا بۆ قوتابیان ئەوەهاتووە، کە هیچ کتێب و دەفتەر و پەڕاوێک نابرێتە هۆڵی تاقیکردنەوە و هەروەها جگەرەکێشان قەدەغەیە و پۆشینی جلوبەرگی سەربازی و هەڵگرتنی چەک و هەر جۆرە ئامێرێک کە قەدەغەیە. ئەوەشی تیادا هاتووە، هەر ئاوڕدانەوەیەک بە گزی کردن حسابە و سزای خوێندکارەکە دەدرێت. لە ڕێنماییەکەدا بۆ مامۆستایانی چاودێر و بەڕێوەبەری هۆڵەکاندا هاتووە، بەڕێوەبەر و چاودێر لە ژێر هیچ پاساوێکدا بۆیان نییە هۆڵی تاقیکردنەوە جێبهێڵن، خوێندنەوەی پرسیار قەدەغەیە و چاودێر بۆی نیە سەیری وەرەقەی سۆمای خوێندکار بکات. ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر خزمێکی پلە یەکی یەکێک لە چاودێرەکان لە هۆڵەکەدا هەبوو دەبێت لیژنەی تاقیکردنەوەکان ئاگاداربکرێنەوە. لە ڕێنمایییەکی وەزارەتی پەروەردەدا کە بڵاوکراوەتەوە هاتووە، قوتابیانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە، وەک هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نیشتیمانی و لەپێناو بەرژەوەندی هەمووتان، ئەگەر هەر جۆرە سەرپێچییەکتان لە تاقیکردنەوەکان بینی، چ لەناو هۆڵی تاقیکردنەوە و چ لە دەرەوەی هۆڵ، دەستبەجێ پەیوەندی بە لیژنەی بەدواداچوونەوە بکەن.

هەروەها وەزارتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بۆ ئەو مەبەستەش چەند ژمارەیەکی تەلەفۆنی داناوە کە بریتین لە ” ٠٧٥١٢٣٥٧٠٧٧ ـ ٠٧٥٠٤٧٦٨٦٨٩ ـ ٠٧٥١٢٣٥٣٣٣٨ ـ ٠٧٥٠١١٤١٢١٢ ” و هاوکات ئاماژەی بە وەشکردووە، بۆ ئاگاداربوون لە هەر پەیام و گۆڕانکارییەک و وەرگرتنی هەواڵی ڕۆژانەی تایبەت بە تاقیکردنەوەکان و تەماشاکردنی وەڵامی تاقیکردنەوەکان، دەتوانن سەردانی پەیجی فەرمی وەزارەتی پەروەردە بکەن. ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی و ڕۆژی دواتریش ١٥ی مانگ تاقیکردنەوەکانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی دەست پێبکات .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

وەزارەتی پەروەردە چەند ڕێنماییەکی بۆ قوتابیان و مامۆستایان بڵاوکردەوە Reviewed by Unknown on 5:02:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.