عەدنان عوسمان: نهێنیەکی کۆبونەوەکەی ٧ ی حوزەیران ئاشکرا دەکات.بزان بارزانی چیی وتوە
عەدنان عوسمانی ئەندام پەرلەمانی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هێرشێکی توند دەکاتە سەر بارزانی و ئەو لایەنانەی کە لە کۆبونەوەی ٧ ی حزەیران ئامادەبوون:
چ ریسواییەکە
عەدنان عوسمان
بەگوێرەی زانیاریەکان، بارزانی لە کۆبونەوەکەی ۷ ی حوزەیران، بە ئامادەبوانی وتوە من ریفراندۆمی خۆم ئەکەم جا ئێوە لەگەلم بن یا نە،، هەروەها وتویەتی فەرموو کێ حەزی لێیە ببێتە سەرۆکی پەرلەمان با ببێت..
سەیرە مرۆڤ ئاوا داماڵرێت لە شەهامەت و قبوڵی زەلیلی بکات و جورئەتی ئەوە نەکات بە بارزانی بڵێت: سەرۆکی پەرلەمانی شەرعی هەیە، دانان و لادانی میکانیزمی خۆی هەیەو لە پەرلەمان یەکلا ئەکرێتەوە نەک لە مەجلسێکی ئاوا، پەرلەمان و کوردستان تاپۆی رەشی تۆ نیە بە ئارەزوی خۆت وەک دیاری و مەکرومە دابەشی بکەی، پێی بوتایە بەرێز زۆرینەی ئەوەی لێرەن تاقە کورسیەکیان لە پەرلەمان نیە یا کورسیەکیان هەیە… دەبوایە ئەوانەی خۆیان بە خاوەنی حیکمەت ئەزانن، ئەوانەی شەو و رۆژ باس لە شاڕێی عەقڵانیەت و دیموکراسیەت ئەکەن ، بە بارزانییان بوتایە ئەمە ریفراندۆمی حزبە نەک میللەت بۆیە ئاوا لێی بێمنەتیت، نەک ئاوا زەلیلانە بێدەنگ بن…
ئیتر سەردەمی کەسەئازاو هەڵوێستە گەورەکانە، نەک قسە زلکەران و سکرابەکانی دنیای سیاسەتی ئێمە
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ليست هناك تعليقات: