نهێنی جیابونەوەی ئەنجێلینا جولی و براد پیت بزانە
ماڵپەڕی زانکۆلاین/ لە ئنگلیزیەوە
ئەنجێلینا جولی و براد بیت کە بە سەرمەشقی هاوسەرگیری گەنجانی جیهان ناوی دەرکردبوو و دوای ١٢ ساڵ لە ژیانی هاوسەرێتی و هەبوونی ٦ مناڵی جوان جیادەبنەوە. بەڵام پرسیارەکە لەوەدایە هۆکاری جیابونەوەکەیان چیە. تۆس فزولی بزانیت؟ زۆربەی کەس ئەو حەزەی هەیە بزانێت بۆ جیابونەوە؟
چیرۆکەکە لێرەوە دەست پێدەکات
ئەنجێلینا جولی بە خێرایی بەناوبانگ بوو، و هەروەک دەزانن ئەنجێلینا یەکێکە لە پڕداهاتترین ئەکتەرەکانی هۆلیوود و گەورەترین پارەی پێدەدرێت لەبەرامبەر هەر نواندنێک و هەروەها یەکێکە لە جوانترین کچەکانی هۆلیود. ماوەیەک پێش جیابونەوەی لە براد، ئەنجێلینا رایگەیاند من وەک ژنێک هەموو شتێکم هەیە کە هەر ژنێک لە ژیانیدا خەونی پیوە دەبینێت وەک پارە مال خیزان مناڵ و هاوڕێی باش، هەر دوای ٢ رۆژ لەم قسەیەی ، ئەنجێلینا لە دادگا داوای جیابونەوەی لە براد پیت پێشکەشکرد.و ئەنجێلینا هەنگاوی یەکەمی نا بۆ جیابونەوە لێرەدا مەبەستم دەولەتی سەربەخۆ نیە جیابونەوەی هاوسەرگیریە.
ئایا ئەنجێلینا چاودێری برادی کردوە؟
هەموو کەس چیرۆکی پێشوی برادو خیانەتەکەی لە جێنیفەر دەزانێ وئەنجێلینا وای بیرکردۆتەوە کە هەمان شت دەتوانێ بەرامبەر ئەویش بکات.بۆیە ئەنجێلینا کەسێکی وەک چاودێری کەری براد راسپاردبوو.
راپۆرتەکان دەڵێن براد زۆر توڕەیەو مادەی هۆشبەریش بەکاردەهێنێت و ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر منالەکان دەبێت
نهێنییەکە ئەمەیە:
ئەنجێلینا ویستی ببێتەئەندام لە خانەی شاهانی بەریتانی و بۆ ئەمەش مەرجە سامانەکەی بفرۆشێت و ببێتە هاوڵاتی بەریتانی بەڵام سامانەکە هی خۆی و براد بیتە بۆیە براد رازی نابێت بەوەی سامانەکە بفرۆشن و ئەمەش بە هۆکاری سەرەکی جیابوونەوە ئەو دوانە دادەنرێت کە ساڵانێک سەرمەشقی عاشقانی جیهانبوون.
نووسراوه لهلایهن
zankoline

ليست هناك تعليقات: