Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

خوێندكارێك دوای دەرنەچونی كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە خوێندكارێك دوای دەرنەچونی بە گولـلەیەكی چەكی كڵاشینكۆف “كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە”.

رووداوەكە كاتژمێر 3:30 خولەكی بەیانی بووە لەگەڕەكی كوردستانی شاری هەولێر.

لە راگەیەندراوێكدا پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە بوونی رووداوێكی كوشتن لە گەڕەكی كوردستان ئاگاداركراونەتەوە، دوای گەیشتنیان بەشوێنی رووداوەكە زانیویانە قوتابیەك “بەكڵاشینكۆف خۆی كوشتووە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، گەنجەكە تەمەنی 18 ساڵەو تاوی (ه، ڕ، ص) “بەگولەی كڵاشینكۆف خۆی كوشتووە، هۆكاری خۆكوشتنەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوەكە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی وەرگرتوەو دەرنەچووە”.

رونیشكردووەتەوە، تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری هەولێر كراوەو دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

خوێندكارێك دوای دەرنەچونی كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە Reviewed by Unknown on 5:37:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.