بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم هەڵەیەکی ئەوەندە مەترسیدارە کە دەبێت نەوەکانی داهاتوش باجی بدەن
بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم هەڵەیەکی ئەوەندە مەترسیدارە کە دەبێت نەوەکانی داهاتوش باجی بدەن
سەرکەوت شەمس
نزیكه‌ی 30% ئه‌فغانیه‌كان، هێنده‌ی دانیتشوانی به‌ریتانیاش عه‌ره‌ب له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كانیان ئه‌ژینله سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان و كاتێك شه‌ری ناوخۆ ده‌ستپێكرد، به هه‌زاران كورد رێگه‌ی پر مه‌ترسی قاچاغی بری بۆ ئه‌ویه بگاته ئه‌وروپا ئه‌ویش له‌پێناو ژیانێكی پر له ئاشتی و شكۆ مه‌ندانه. به‌ر له كوردیش عه‌ره‌ب و ئه‌فغانی دوو نه‌ته‌وه‌ن كه ئێستاش كۆچ ئه‌كه‌ن گه‌رچی ولاتی سه‌ربه‌خۆی خۆیشیان هه‌یه. له ئێستادا زیاتر له 55 ملیۆن به‌س عه‌ره‌ب له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب و 13 ملیۆنی تریش له وڵاتانی تری عه‌ره‌بی ئه‌ژین. به‌شی زۆری ئه‌مانه قوربانی گوتاری مه‌وقچییه‌كانی دونیای عه‌ره‌بن كه به‌لێنیان دا دوای كۆتای هاتنی حوكمی داگیركا‌ر دونیایه‌كی خۆشتریان بۆ فه‌راهه‌م بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و دونیایه بو به خه‌ون و ته‌نیا له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بینیانه‌وه.
ژماره‌ی دانشتیوانی ئه‌فغانستان زیاتر له 45 ملیۆن بون به‌ڵام زیاتر له 15 ملیۆنیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆیان ئه‌ژین و كۆچیش به‌رده‌وامه.
كۆچی ئه‌و ده‌یان هه‌زار كورده بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مریكا كۆچ نیه به ته‌نیا بۆ خۆشگوزه‌رانی ئابوری، به‌ڵكو كۆچه بۆ شوێنێك كه شكۆی مرۆڤی تێدایه و ئێمه‌ش هه‌ست ئه‌كه‌ین وه‌ك مرۆڤ رێزمان ده‌گیرێت بۆیه زۆر به‌كه‌می هه‌یه كورد دسه‌تبه‌رداری ناسنامه بیانیه‌كه‌ی ببێت.
ئه‌و پشگیریه بێ قه‌ید و شه‌رته‌ی ئێوه‌ش بۆ ریفراندمێك كه دواجار بۆ پته‌وكردنی پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی گروپێكه به‌سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌وه، هه‌ڵه‌یه‌كی هێنده مه‌ترسیداره كه نه‌وه دوای نه‌وه ئه‌بێت باجه‌كه‌ی بده‌ین.
ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت رقی من و تۆ له “عه‌ره‌ب” و رابردوی خوێناویمان له‌گه‌ڵ عێراق بقۆزنه‌وه بۆ داكوتینی پایه‌كانی حوكمی میرنشینی.
ده‌رفه‌تمان له‌به‌رده‌سته سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی زۆر باشتر و له‌پێناو ئاینده‌ی هه‌مومان نه‌ك گروپێك دروست بكه‌ین، ده‌رفه‌تمان هه‌یه.
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline

ليست هناك تعليقات: