شۆڕشێكی نوێ له بواری ته‌كنه‌لۆژیای پاكژكردنه‌وه‌ی ئاو له پاشماوه نه‌وتییه‌كان
زانایانی ئه‌مریكی توانیان ته‌نۆلكه‌ی نانۆیی گه‌شه پێبده‌ن بۆ یارمه‌تیدانیان له‌پاكژكردنه‌وه‌ی ئاو له‌ڕۆن‌و پاشماوه نه‌وتییه‌كانی دیكه.
له ساڵی 2010 دا و به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سه‌كۆیه‌كی ده‌ریایی ده‌رهێنانی نه‌وتی سه‌ربه كۆمپانیای بریتش پیترولیۆم(BP) كه‌نداوی مه‌كسیك كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی، ئه‌مه‌ش بووه هۆی دزه‌كردنی بڕێكی زۆری نه‌وت بۆ ناو ئاوه‌كه و له‌ناوچوونی ژماره‌یه‌كی زۆری گیاندار‌و ڕووه‌كی ده‌ریایی، له‌دوای ئه‌و ڕووداوه‌وه زاناكان به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕان بۆ شێوازێكی نوێ بۆ پاكژكردنه‌وه‌ی ئاوه‌كان له نه‌وت و مادده زیانبه‌خشه‌كانی دیكه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك له‌زانایانی پسپۆڕی بواری پاكژكردنه‌وه‌ی ئاو له ئه‌مریكا له‌وتارێكیاندا له‌گۆڤاری (Nanoparticle Research) (گه‌ڕان به دوای پاتریكه‌ڵی نانۆكاندا) نوسیویانه» ئێمه هه‌موو ده‌زانین مه‌ترسی پیسبوونی ده‌ریا و زه‌ریاكان چه‌نده جێی نیگه‌رانییه، له‌به‌ر ئه‌وه زانست ئه‌مرۆ هه‌وڵ ده‌دات بۆ گه‌شه‌پێدانی شێوازێكی نوێ بۆ قه‌تیسكردنی مه‌ترسی دزه‌كردنی نه‌وت بۆ ناو ئاوه‌كان، زۆربه‌ی ئه‌و شێوازانه‌ش كه ئه‌مرۆ ده‌گیرێته به‌ر بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌كان له مادده نه‌وتییه‌كان پشت به‌مادده‌ی كیمیایی ده‌به‌ستێت كه له‌گه‌ڵ گه‌ردیله نه‌وتییه‌كان یه‌كده‌گرن و كه‌فێك له‌سه‌ر ئاوه‌كان دروست ده‌كه‌ن، كه دواتر كۆ ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و مادده كیمیاییانه‌ی به‌كار دێن زۆر گرانن، جگه له‌وه‌ش زیان له زینده‌وه‌ره ئاوییه‌كان ده‌ده‌ن كه هیچی كه‌متر نییه له زیانی خودی نه‌وته‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه بیرمان له‌گه‌شه‌پێدانی ته‌كنیكێكی هه‌رزان‌و بێ مه‌ترسی كردووه‌ته‌وه كه هیچ زیانێك به ژینگه‌ی ئاویی ناگه‌یه‌نێت».
ئه‌و زانایانه جه‌ختیان كرده‌وه كه توانیویانه گه‌شه‌بده‌ن به میكانیزمێكی تایبه‌ت، كه له‌ڕێیه‌وه ده‌توانن ده‌ستبه‌رداری به‌كارهێنانی مادده‌ی كیمیایی بن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبوونی نه‌وتیی له‌ئاوی ده‌ریا و ئۆقیانوسه‌كاندا، ئه‌و ته‌كنیكه‌ش پشتی به گه‌ردیله‌ی نانۆیی ئاسن ده‌به‌ستێت كه به‌چینێك له پۆلیمراتی بارگه موجه‌ب به‌ستووه، ئه‌و پۆلیمراته ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هایدرۆكاربۆناتی قورسی بارگه سالبدا یه‌كبگرێت كه له ده‌نكۆڵه نه‌وتییه‌كاندا هه‌یه‌و پێكه‌وه تێكه‌ڵه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ن كه به‌به‌كارهێنانی كایه‌ی موگناتیسی ده‌توانرێت ڕابكێشرێت.
ئه‌و زانایانه ڕوونیانكرده‌وه، ئه‌وان ده‌توانن ئه‌و تێكه‌ڵه‌ی له ئه‌نجامی یه‌كگرتنی ته‌نۆلكه‌كاندا دروست بووه له قوڵایی ئاوی ده‌ریا و ئۆقیانووسه‌كاندا ڕابكێشن، ئه‌ویش به به‌كارهێنانی كایه‌یه‌كی موگناتیسی كه هێزی ڕاكێشانه‌كه‌ی له‌هێزی ڕاكێشانی زه‌وی زۆرتره.
ئاماژه‌شیان به‌وه داوه، گرنگیی ئه‌و شێوازه له‌وه‌دایه كه یارمه‌تی پاكژكردنه‌وه‌ی ئاوه‌كان ده‌دات و هیچ شوێنه‌وه‌راێكی خراپ به‌جێناهێڵێت، جگه له‌وه‌ش ده‌توانرێت له‌ئاینده‌دا به‌كار بهێنرێت بۆ پاكژكردنه‌وه‌ی ئاو و شله‌كان له‌كانزا قورسه زیانبه‌خشه‌كانی وه‌ك قورقوشم.
سه‌رچاوه: نوفوستی
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
شۆڕشێكی نوێ له بواری ته‌كنه‌لۆژیای پاكژكردنه‌وه‌ی ئاو له پاشماوه نه‌وتییه‌كان
Reviewed by Unknown
on
12:21:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: