Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

یەکەم بزماری تابوتەکەی پارتی و یەکێتی؟

یەکەم بزماری تابوتەکەی پارتی و یەکێتی؟

هەردەم ئاسۆ

18813338_1688050924830498_8473755978735996931_n

هەردوو حیزبی دەسەڵات داری باشوری کوردستان چەند ڕۆژێکە لەڕوسیان بۆ واژۆ کردنی گرێبەستی تاڵان کردنی
کوردستان گومانی تێدا نییە ئەم گرێبەستانە پێش ئەوەی ئابوری بن سیاسین، ئامانج لێیان ڕازیکردنی بلۆکی
ڕوسیایە بۆ شەرعیەت دان بە دەسەڵاتە
گەندەڵەکەی خۆیان لەلایەکی دیکەش
هەمان هەنگاوی چاو لێکردنە وەکو
ئەردۆغان کردی لەبەرامبەر بلۆکی ئەمریکا
ڕۆژئاوا ،بە دیوێکی کەدا دانەوەی پارەی
ئەو چەکانە بوو کە ئەڵمانیا ناردی لە شەڕی داعشدا چونکە کۆمپانیای ڕۆس نەفت لە ئەڵمانیا نەوتەکە ئەپاڵێوێت
ئەم هەنگاوەی پارتی و یەکێتی ڕێک وەکو
هەنگاوی ئۆپۆزسێۆنی عەرەبی سوریاو
جەیشی حورە، کە ئەمریکا هاوکاری و
چەکی پێدان بەڵام ئەوان لە ژێر ڕکێفی
تورکیاو هاوپەیمانەکانی نەهاتنە دەر ،
لە بەرامبەردا ئەمریکا هاوکارییەکانی
گواستەوە بۆ ypg+ypj+هێزەکانی سوریای دیموکرات ،ئەم هەنگاوەی
پارتی و یەکێتی زەنگێکی مەترسیدارە بۆ
ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی،لە ئایندەدا
دەیبینین کاردانەوەکانی ئەمریکا چۆن
پشتیان لێدەکات هاوپەیمانێکی نوێ
لە باشور دەدۆزێتەوە بۆ بەرژەوەندییەکانی
ئەمریکا ،
دڵنیا بن پارتی و یەکێتی دەمێکە قیاسی
تابوتەکە لە لایەن میللەتەوە بۆتان بڕاوە
بەم هەنگاوەتان یەکەم بزماری لێدرا
لە لایەن ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی…..




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

یەکەم بزماری تابوتەکەی پارتی و یەکێتی؟ Reviewed by Unknown on 8:52:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: