سوڵتانـی دڵان مەولانای رۆمی
ئامادەکردنی: زاهیر سدیق ومەحمود نەجمەدین
سوڵتانی دڵان مەولانای رۆمی، سوڵتانی عارفان و پێشڕەوێكی دنیای عرفان و تەسوفە ئەم پیاوە مەزنە لە منداڵییەوە خسڵەتی عارفێكی مەزنی تێدا بینراوە، لەگەڵا ئەوەی كوڕی زانایەكی بە ناوبانگی بەڵخ بووە، بەها وەلەدی باوكی عەلامەیەكی مەشهوور و كاریگەری سەردەمەكەی خۆی بووە، بەڵام بۆ خۆشی ئەم مەولانایە لە منداڵییەوە سیفەت و خەسڵەتەكانی عارف بوون و عەلامەیی بوونی تێدا بینراوە، دوای ئاوارە بوون وبە جێهێشتنی بەڵخ و گیرسانەوەیان لە قۆنیە جەلالەدین ساڵانێك لە سایەی باوكە عەلامەكەیدا دەرس و دەوری بینیوە و ئەزموونی كردووە و خوێندویەتی و رۆژ لەگەڵ رۆژێ كاسەی عیلم مەعریفەتی ئەم پیاوە لە پڕ بووندا بووە، و ئاقیبەت دوای مردنی باوكی وەك گەنجێكی زانا بوو بە جێنشینی باوكی، وەك زانایەكی ئاینی وانەی گوتووەتەوە و چەندین خوێنكار و فەقێی هەبووە، هەر دوای مردنی باوكی لەلەی منداڵی و خوێنكارە دڵسۆزەكەی باوكی سەید بورهانەدینی موحەقیقی تەرمزی گەیشتە لای و ماوەیەكیش لەسایەی ئەودا و بەئامۆژگارییەكانی ئەو زۆرشت فێر بووە، بەڵام ئەوەی زۆر گرنگە پاش سەید بورهان شەمسی لێ پەیدا بوو ئەو پیاوەی كە دەرگای عرفان و نووری حەقیقی لێ كردەوە و مەولانا بردە قۆناغێكی ترەوە، ئیتر لە دوای شەمسەوە مەولانا بوو بە كەسێكی تر و مەولانایەكی دیكە. وردە وردە لە ناو عەشق و عرفاندا توایەوە و رۆحی خۆی خستە نێو غەزەلەكانییەوە و ئاكام بوو بەو مەولانایەی كە ئەمڕۆ هەیە و هێشتا زۆرترین گرنگی پێدەدرێت و لە سەر ئاستی جیهاندا گەلیك خوێنەری هەیە كە بە عەشقەوە شیعر و غەزەلیاتی دەخوێننەوە. وەك گوتراوە گڕ لە عالم بەردەدا گری لە عالم بەردا و هێشتاش كاریگەریی یەكجار زۆرە و جەماوەری شیعر و غەزەلیاتی ئەو بەردەوام لە زیاد بووندان و بۆ ئەم رۆژگارە سەخت و پڕ ئاڵۆزی و كێشەیە، بۆ ئەم سەردەمی تەكنەلۆژیایە هێشتا مەولانا لە پێشڕەویدایە و لە سەر ئاستی دنیا زۆرترین خوێنەری هەیە.
ئەم بەرنامەیە سوڵتانی دڵان بەرنامەیەكی دوو هەڵقەییە، بەند لەگەڵ برای بەرێزم كاك زاهیر سدیق بۆ تەلەفزیۆنی خاك ئامادەمان كردووە، كە تێیدا چەند كەسێكی شارەزا و خاوەن ئەزموون لە دنیای عرفان و تەسوفدا قسەیان تێدا كردووە و بەرنامەكەیان دەوڵەمەند كردووە، سوپاس بۆ بەشداری ئەو هاوڕێ ئازیزانە. ئێستاش دوای ئامادە كردنەوەی ئەو بەرنامەیە بە باشمان زانی وەك بەرنامەكانی دیكەی كەناڵی جارێكی تر ئامادەی بكەینەوە بۆ رۆژنامە و لە دووتوێی پاشكۆیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی كوردستانی نوێ‌دا بڵاوی بكەینەوە. ئەم بەرنامەیەش چالاكییەكی دیكەیە لە چالاكییەكانی پرۆژەی هاوبەشی خاك و كوردستانی نوێ، بە هیواین ئەم كارە چۆڕێك ئاو بێت لە دەریای عیشقی مەولانا بۆ تینوانی دنیای عرفان.
مەحمود نەجمەدین
مه‌ولانای رۆمی ئه‌و پیاوه مه‌زنه‌ی وه‌ك ده‌ڵێن گڕی له عاشقانی دنیا به‌ردا، غه‌زه‌لیاتی مه‌ولانا خۆرێكی گه‌شه، تیشكی عه‌شقی مه‌ولانا ته‌نانه‌ت به‌سته‌ڵه‌كی ئه‌وروپایش تواندوه‌ته‌وه، دنیای مه‌ولانا و غه‌زه‌ل و په‌ند و قسه و به‌رهه‌مه‌كانی هێنده به‌رین و جیهانین، به جۆرێك به ناو رۆحی مرۆڤه‌كاندا بڵاو بووه‌نه‌ته‌وه، توانیوێتی دڵی ئیماندار و بێئیمانیش بۆ خۆیان رابكێشن، مه‌ولانا ده‌ریایه‌كی هێنده به‌رینه هه‌موو كه‌س و هه‌موو بیروباوه‌ڕێك ده‌توانێ له‌گۆشه نیگای خۆیه‌وه مه‌له‌ی تێدا بكات.
له‌ژێر ده‌ستی باوكێكی زانادا په‌روه‌رده بووه
بوشرا كه‌سنه‌زانی: مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی رۆمی كه هه‌ندێك جار به مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی به‌ڵخیش ده‌ناسرێ، له ساڵی 1207ی زاینی له پارێزگای به‌ڵخ له دایك بووه، مه‌ولانا له ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كی عرفانی و ئاینیدا هاتووه‌ته دنیاوه و له ژێر ده‌ستی باوكێكی زانا و مورادا پێگه‌یشتووه و ئه‌مه وای لێ كردووه مه‌ولانا ببێ به كارئه‌كته‌رێك له دنیای ئیسلامی‌دا ده‌نگ بداته‌وه.
ئه‌وروپییه‌كان نازناوی رۆمییان داوه‌ته پاڵ مه‌ولانا
لهۆن قادر: مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی رۆمی له ناو ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی و ئه‌ده‌بیاتی فارسی به گشتی به مه‌ولانای رۆمی ناسراوه، مه‌ولانا دیاره ته‌قدیره بۆ مه‌كانه‌تی زانستی و ئاینی، له‌قه‌بی رۆمی یاخود ئاوڵناوی رۆمی به ناوی مه‌ولاناوه لكاوه زیاتر له‌و روه‌وه دێ مه‌ولانا له ته‌مه‌نی بیست ساڵ به‌ره‌و ژوور له قۆنیه ژیاوه، بێگومان مه‌ولانا تا سه‌رده‌می دوانزه ساڵی له به‌ڵخی ئه‌فغانستان ژیاوه و له‌وێش له دایك بووه و دواتر به هۆی ململانێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وێ باوكی ناچارده‌بێ ئه‌وێ به جێبهێڵێ، به‌ڵخ شارێك بووه له ئه‌فغانستان، به‌ڵام ئێستا دیاره نه‌ماوه، پێویسته ئه‌وه بڵێم كاتێ ده‌ڵێین ئێران ئه‌و ئێرانه‌ی ئێستا نا، باسمان له ئێرانی گه‌وره‌یه، كه ئه‌فغانستان به‌گشتی و به‌شێكی زۆر له ناوچه‌كانی قه‌فقازی گرتووه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌مانه سه‌ر به ئێرانی گه‌وره بوون، دیاره به‌ڵخیش به‌شێك له ئه‌فغانسان و ئه‌فغانستانیش وه‌كو به‌شێك له ئێرانی گه‌وره‌بووه، مه‌ولانا له‌وێ له دایك بووه مه‌ولانا مه‌شهوره به مه‌ولانای به‌ڵخی، دواتر به هۆی ئه‌و ململانێ سیاسییه‌وه كه باوكی له كێشه‌دا بووه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ڵخ، بۆیه ناچار به‌ڵخیان به جێهێشتووه و چوونه‌ته به‌غدا و دواتر چوونه‌ته شام و پاشان چوونه‌ته حه‌ج و دواتر گه‌ڕاونه‌ته‌وه و دوامه‌نزڵی له قۆنیه بووه و هه‌موو ته‌مه‌نی له‌و شاره به‌سه‌ر بردووه، باوكی له‌وێ وه‌فاتی كردووه و خۆشی له‌وێ وه‌فاتی كردووه، بۆیه ده‌قیق نییه ئه‌م قسه‌یه، مه‌ولانای رۆمی به‌و مانایه كه تورك بێت، چونكه مه‌ولانا نزیكه‌ی شه‌ست و شه‌ش هه‌زار به‌یتی هه‌یه، له دیوانی كه‌بیردا كه دیوانی شه‌مسیشی پێده‌وترێ، له مه‌سنه‌وی و مه‌عنه‌ویدا و له فیهی مافیهییه‌كه‌یدا به گشتی ته‌خمین كراوه به شه‌ست و شه‌ش هه‌زار به‌یت، له‌و هه‌موو به‌رهه‌مه نزیكه‌ی دوانزه به‌یته شیعری به توركی هه‌یه، و چه‌ند به‌یتێكیش له تێهه‌ڵكێشدا به یۆنانی هه‌یه، به‌ڵام به گشتی شیعره‌كانی فارسین، بێگومان به فارسییه‌كی شێوه‌زاری ئه‌فغانی. بۆیه ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی كه مه‌ولانا ناودار ئه‌بێت و ئه‌بێت به خاوه‌نی ته‌ریقه‌تی مه‌وله‌وییه له‌وێوه له‌قه‌بی رۆمی ئه‌درێته پاڵ، ده‌توانم بڵێم زیاتر ئه‌وروپییه‌كان ئه‌م له‌قه‌به‌یان داوه‌ته پاڵ، نه‌ك ئه‌وه‌ی توركه‌كان ویستبێتیان وه‌ك توركێك بیناسێنن، وه‌ك فارسه‌كان زۆر جار له حه‌ماسه‌تیاندا وشه‌ی مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی به‌ڵخی به‌كار ده‌هێنن له بری رۆمی، واته ئه‌وروپییه‌كان كه باسی مه‌ولانا ده‌كه‌ن له‌و رووه‌وه كه له كوێ ژیاوه و ئێستا گۆڕی له كوێیه. هه‌ر به‌و ناوچه‌یه‌وه رۆیشتووه، رۆمیش دیاره توركیای ئێستا به‌شێك بووه له رۆمی گه‌وره له‌و روانگه‌یه‌وه له‌قبی رۆمی وه‌رگرتووه.
ئه‌وه‌ی مه‌ولانا دروست ده‌كات ته‌نیا په‌روه‌رده نییه
بوشرا كه‌سنه‌زانی: گرنگی منداڵی مه‌ولانا وه‌كو هه‌ر زانایه‌كی دیكه‌ی ئیسلامی له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه په‌روه‌رده‌یه‌كی تایبه‌ت و به ئاقارێكی تایبه‌تدا ئه‌برێت، له رێگه‌ی باوكییه‌وه و دواتریش له رێگه‌ی خه‌لیفه‌كانی باوكییه‌وه. به‌ده‌ر له په‌روه‌رده به‌رای من پێگه‌یشتنی هه‌ر زانایه‌ك به جۆرێك له كانزاكه‌یدایه، كه پێویسته ئه‌مه له كانزاكه‌یدا هه‌بێ پاشان په‌روه‌رده‌كردن دێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وه‌ی مه‌ولانا دروست ده‌كات ته‌نیا په‌روه‌رده نییه، ته‌نیا دیداره سه‌یره‌كان نییه، به‌ڵكو تایبه‌تمه‌ندی مه‌ولانایه، هه‌ڵبژاردنێتی له لایه‌ن خوداوه‌نده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به مه‌ولانا. مه‌ولانا له دنیای ئیسلامی‌دا ده‌نگ ئه‌داته‌وه تا ئه‌و راده‌یه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵات خۆیانی به خاوه‌ن ده‌زانن و ئه‌بێته كێشمه‌كێشێكی سه‌خت له نێوان ئێران و توركیادا بۆ به خاوه‌ن كردنی لای خۆیان، به‌ڵام له راستیدا مه‌ولانا له غه‌زه‌له‌كانیدا به جۆرێك قسه ده‌كات، كه سه‌ر به هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نییه، سه‌ر به هیچ ره‌گه‌زێك نییه، سه‌ر به هیچ رێبازێك و مه‌زهه‌بێك نییه، ئه‌مه گرنگییه‌كه‌یه‌تی و به جیهانی بوونی مه‌ولانا ده‌رده‌خات، زادگاكه‌ی له ئێرانه، دوامه‌نزڵی له قۆنیه‌یه، به‌ڵام دواجار مه‌ولانا هی هه‌موو جیهانه، نه‌هی فارسه، نه‌هی توركه، نه‌هی كورده، نه‌هی عه‌ره‌به.
دیوی پڕ هه‌یبه‌ت و شكۆی خودای بینیوه
سه‌بور عه‌بدولكه‌ریم (شكار): وه‌كو شێخێكی ته‌ریقه‌ت ئه‌ناسرێ، شێخێكی ته‌ریقه‌ت به‌و مانایه‌ی كه ئه‌و رێنمایی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی كردووه له رووی ئاینه‌وه، له رووی په‌روه‌رده‌ی ده‌رونییه‌وه، ئه‌م پیاوه سه‌ره‌تا به‌م شێوه‌یه هه‌بووه، زۆرپابه‌ند بووه به‌و شتانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی گشتی له ناو ئایندا وه‌ك شته گشتی و بنه‌ڕه‌تییه‌كان، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌گوترێت چی بكه‌م و چی نه‌كه‌م، واته بایه‌د و نه‌بایه‌دا، وه‌كو فارسییه‌كه‌ی ده‌گوترێت، زۆر بایه‌خی به‌مه داوه، كه شه‌مس ده‌ناسێ گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره به سه‌ر ئه‌م پیاوه‌دا دێت، ئه‌م گۆڕانكارییه وای لێ ده‌كات به كورتییه‌كه‌ی كۆی ژیانی رابردووی كه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بووه ئه‌م وه‌كو زانایه‌كی ئاینی رێنمایی خه‌ڵكی كردووه، وه‌كو ئه‌وه‌ی ببێته چرایه‌ك كه زۆرێك له خه‌ڵكی له‌ده‌وری كۆببنه‌وه، ئه‌م جۆره ژیانه وازلێ دێنێ، رووده‌كاته ژیانێكی تر كه ئه‌م ژیانه‌یان بریتییه له ژیان له‌گه‌ڵ ناخی خۆی، ژیان له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته ده‌رونییه‌كانی خۆی. ئه‌توانین به یه‌ك گوزارشتی كورت مه‌ولانا له سه‌رده‌می قۆناغی فیقه دا وه‌كو زانایه‌كی ئاینی به شێوه‌یه‌كی گشتی پیاوێكی زۆر له خوا ترس بووه، پیاوێك بووه ئه‌گه‌ر گونجاو بێت دیوه‌كه‌ی تری دیوی پڕ هه‌یبه‌ت و شكۆی خودای بینیوه، ئه‌مه وای لێ كردوه به شێوه‌یه‌كی گشتی جۆرێك له هه‌یبه‌ت و جۆرێك له‌ترس و سامی به‌رانبه‌ر به زاتی خوای گه‌وره هه‌بێ و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كات كه له دیوانی شه‌مسدا ئه‌ڵێ «مرد بودم ، زینده شودم، گریه بودم، خنده شودم…. « ئه‌ڵێ من گریاو بووم، واته ئێمه ده‌زانین له ته‌ریقه‌تدا یه‌كێ له شێوازه‌كانی سۆفیگه‌رێتی بریتییه له سۆفیگه‌ری ترس ئامێز، مرۆڤ له‌و كاته‌دا هه‌ست به گه‌وره‌یی ئه‌و بوونه‌وه‌ره ده‌كات، ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی دروستكردووه و ئه‌م دنیا فراوان و ئه‌و توانا بێسنوورانه‌ی كه ئه‌و هه‌یه‌تی به‌رانبه‌ر به بوونه‌وه‌ره‌كان، به‌رانبه‌ر به ژیانی مرۆڤه‌كان، به‌رانبه‌ر به رۆحی مرۆڤه‌كان و به‌رانبه‌ر به ئاینده و چاره‌نووسی مرۆڤه‌كان، كاتێ مرۆڤ هه‌ست به گه‌وره‌یی ئه‌م بوونه‌وه‌ره ده‌كات ئه‌مه وای لێ ده‌كات جۆرێك له هه‌یبه‌ت و ترسی هه‌بێ به‌رانبه‌ری كه مه‌ولاناش وابووه، به‌ڵام مه‌ولانا پاش ئه‌وه‌ی كه شه‌مس ده‌ناسێ، ئه‌م سۆفیگه‌رییه ترس ئامێزه‌ی ده‌گۆڕێ بۆ ته‌سوفی عیشقی، وه‌كو خۆی ده‌ڵێت»گریه بودم، خنده‌شودم» واته گریابووم و بووم به‌خه‌نده لێو. مردبودم زینده شودم- له كۆمه‌ڵێك لایه‌نی وه‌كو ناسینی خودا، دیوه عاشقه‌كه‌ی و دیوه میهربان و جوانه‌كه‌ی من ئه‌و ره‌هه‌نده‌م نه‌بینی، به‌ڵام ئه‌مه وای لێ كردم من ئه‌وه ببینم و كه بینیم من بووم به كه‌سێكی دڵ خۆش. ئینجا ده‌ڵێ دوله‌تی عیشق ده‌وله‌تی پاینده شودم. ئه‌ڵێ ده‌وڵه‌مه‌ندی و سه‌رمایه‌ی عیشق هات و وای لێهات به هۆی ئه‌وه‌وه من هه‌ستم كرد بووم به كه‌سێكی سه‌رمه‌دی، بووم به كه‌سێكی به‌رده‌وام و هه‌میشه هه‌بوو، كه‌واته ئه‌گه‌ر كورتی بكه‌ینه‌وه قۆناغی مه‌ولانا له پێش شه‌مس بریتی بوو له قۆناغی سۆفیگه‌ری ترس ئامێز، و زیاتر پابه‌ند بووه به شێوه ده‌ره‌كییه‌كانی ئاین، به‌ڵام قۆناغی پاش شه‌مس بریتی بوو له‌شتی تر. به‌ڵام یه‌ك تێبینی گرنگ هه‌یه لێره‌دا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا مه‌ولانا كه چووه قۆناغی عه‌شقییه‌وه، ئه‌م گۆڕان و ئه‌م شۆڕشه گه‌وره‌یه له ناخی و له ئایدیا و له ژیانیدا روویدا، وازی له مه هێنا؟ نه‌خێر. ناكرێت ئێمه وا له‌یه‌كی بده‌ینه‌وه. ئێمه ئه‌زانین ئه‌مه‌ی دووه‌م به دیوێكدا به‌رهه‌می حاڵه‌تی یه‌كه‌مه، چونكه ئه‌گه‌ر مرۆڤێك هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ناسینێكی بۆ خودا نه‌بێ، بناغه‌یه‌كی نه‌بێ ناتوانێ بگاته قۆناغێكی باڵاتر، وه‌كو هه‌میشه چۆن ده‌وترێ قۆناغی باخچه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ قۆناغی سه‌ره‌تایی، قۆناغی سه‌ره‌تایی هه‌نگاوی دووه‌مه بۆ قۆناغی ناوه‌ندی. قۆناغی ناوه‌ندی هه‌نگاوی سێیه‌مه بۆ قۆناغی ئاماده‌یی به هه‌مان شێوه تا ده‌گه‌یته ئاسته باڵاكان.
ئه‌وانه‌ی رۆڵیان له پێگه‌یاندن و به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی رۆمی هه‌بووه، یه‌كه‌م كه‌س سوڵتان عولمای باوكی بوو، كه عه‌لامه‌یه‌كی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی بووه، وه‌عز و وتار و قسه‌كانی كاریگه‌ری له سه‌ر خه‌ڵك هه‌بووه، دووه‌مین كه‌س سه‌ید بورهانه‌دینی موحه‌قیقی ترمزی بوو، كه موریدێكی سوڵتان وه‌له‌دی باوكی بوو، ئه‌م پیاوه له‌له‌ی مه‌ولانا بووه و رۆڵی هه‌بووه له پێگه‌یاندنی مه‌ولانادا، شه‌مسی ته‌برێزیش ئه‌و پیاوه مه‌شهوره‌یه كه‌یه‌كێكی دیكه‌یه له‌پێگه‌یه‌نه‌رانی مه‌ولانا و هه‌روه‌ها سه‌ڵاحه‌دین زه‌ركوب و حیسامه‌دینی چه‌ڵه‌بیش رۆڵی گرنگیان هه‌بووه له ژیانی مه‌ولانادا.
موفه‌سیرینی مه‌ولانا زاهیری ده‌سته‌واژه‌كان شیده‌كه‌نه‌وه
مه‌حمود شێرزاد: مه‌ولانا له دوای شه‌مسه‌وه له‌و سنوورانه ده‌رچووه، په‌رستن و ئیمانپێهێنان و دینداربوون و نه‌ته‌وه‌یی بوون، ته‌به‌قی بوون بێت، سه‌ر به توێژێك بێت، له‌وانه له هه‌مووی ده‌رچووه، خۆی به به‌ڵگه‌ی غه‌زه‌له‌كانی خۆی، ده‌ڵێ من هیچێك له‌مانه نیم، مه‌ولانای دوای شه‌مس دیندار نییه به‌و مانای كه دینداران له دین تێگه‌یشتوون، بۆ؟ چون خۆی ده‌ڵێ من نه كافرم، نه موسڵمانم، نه‌هی سه‌رزه‌ویم، نه‌هی غه‌یری زه‌ویم، نه رۆژهه‌ڵاتیم، نه رۆژئاواییم، نه باكووریم، نه باشووریم. وه‌ختێك كه‌سێك له هه‌موو ئه‌م ئاڕاستانه ده‌رچووه، له هه‌موو ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕانه ده‌رچووه، تۆ چۆن ده‌توانی بیهێنیته‌وه ناو سیاقێكی دیاری كرا‌و؟ ئه‌و خۆی ده‌ڵێت من ئیتر ئه‌وه نه‌ماوم، به‌ڵام هه‌موو موفه‌سیرینی مه‌ولانا یه‌ك هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان كردووه، ئه‌وه‌نده‌ی كه من بینیبێتم، یه‌ك كه‌س نه‌بێ به ناوی په‌روێزی شه‌هبازی. عمومی موفه‌سیرینی مه‌ولانا له‌یه‌ك شت‌دا هه‌ڵیان كردووه، مه‌ولانا چونكه خوێندنی به زمانی دینی بووه، واژه و ده‌سته‌واژه‌ی دینی زۆر به‌كار ده‌هێنێ، ئه‌و بۆ دنیابینی خۆی به‌كاری ده‌هێنێ، به‌ڵام ئه‌وان موفه‌سیرینی مه‌ولانا چونكه هه‌روا زاهیربینن، زاهیری واژه و ده‌سته‌واژه‌كان شیده‌كه‌نه‌وه، ناچنه باتنی ده‌سته واژه‌كانه‌وه، واته په‌ی به دنیا بینی مه‌ولانا نابه‌ن له كاتی ته‌فسیركردنی مه‌ولانادا . له‌به‌ر ئه‌وه‌یه مه‌ولانا له دین ده‌رچووه، ئه‌گه‌ر به‌پێی غه‌زلیاتی خۆی له كولیاتی شه‌مسدا ئه‌گه‌ر دینێك هه‌بێ و حه‌قیقی بێت، له‌راستیدا بێدینی كه‌ونییه، هه‌مه‌هنگبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ یاسای ئه‌م كه‌ونه. له یۆگادا و له عرفانی شه‌رقی خواروودا پێی ده‌ڵێن یاسای دارما. واته ئه‌م یاسایه‌ی ئه‌م كه‌ونه‌ی له سه‌ر بونیاد نراوه كه یاسایه‌كی هۆشمه‌نده.
جه‌لاله‌دینی رۆمی نازناوی مه‌ولانای داگیركرد
ئاوات ئه‌حمه‌د سوڵتان: ئه‌و مه‌ولانایه‌ی كه هه‌مانه له كوێوه په‌یدا بووه، پێش جه‌لاله‌دینی رۆمی خه‌ڵكانی دیكه‌ش هه‌بوون، له‌قه‌بی مه‌ولانا یان هه‌بووه، پۆستی ئاینی مه‌ولانایان هه‌بووه، به‌ڵام له دوای جه‌لاله‌دینه‌وه كه ده‌ڵێی مه‌ولانا ته‌نها و ته‌نها جه‌لاله‌دین ده‌گرێته‌وه، هه‌موو ئه‌وانی تر ده‌بێ له‌گه‌ڵیاندا ناویان بهێنرێ، وه‌ك مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی، چونكه ئه‌گه‌ر بڵێی مه‌ولانا ئه‌وه كه‌س نازانێ ئێمه مه‌به‌ستمان مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندییه، واته جه‌لاله‌دینی رۆمی نازناوی مه‌ولانای داگیركرد بۆخۆی، به‌ر له كتێبی مه‌سنه‌وییه‌كه‌ی رۆمی خه‌ڵكانی دیكه‌ش مه‌سنه‌ویان نووسیوه، مه‌سنه‌وی جۆرێكی تایبه‌تییه له دوو به‌یتی، كه چیرۆكێكی درێژیان پێگێڕاوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك ئامۆژگاریان پێ ده‌گێڕایه‌وه، به‌ڵام له دوای مه‌سنه‌وییه‌كه‌ی مه‌ولانای رۆمییه‌وه، كه ده‌ڵێی مه‌سنه‌وی هه‌موو كه‌س واده‌زانێ مه‌به‌ست له كتێبه‌كه‌ی مه‌ولانایه، خۆ ئه‌گه‌ر باس له مه‌سنه‌وی هه‌ركه‌سێكی تر بكه‌ین ده‌بێ ناوی ئه‌و كه‌سه بهێنین له‌گه‌ڵیدا. ئه‌م پیاوه چۆن دروست بوو؟ ئایا ده‌ستكردی ناو حوجره و خانه‌قاكانی وانه خوێندندا بوو؟ ئایا مه‌ولانا ده‌ستكردی ناو كه‌لام و فه‌لسه‌فه و ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سووفه‌كاندا، له راستیدا مه‌ولانا گه‌رچی وانه‌ی دینی خوێندوه و شاره‌زای وانه ئاینییه‌كان بووه و سه‌روكاری له‌گه‌ڵ زانسته‌كانی كه‌لام و فه‌یله‌سووفاندا هه‌بووه، به‌ڵام مه‌ولانا ده‌ستكردی هیچكام له‌وانه نییه، به‌ڵكو ده‌ستكردی كه‌سێكی تر كه پێی ده‌گوترێ شه‌مسی ته‌برێزی. خۆ ئه‌گه‌ر شه‌مسی ته‌برێزی نه‌بوایه مه‌ولانا ناوی له‌ناو ئه‌و هه‌زاران هه‌زار مامۆستا ئاینییه‌ی تردا كه له‌وێ هه‌ن ونده‌بوو، ئه‌مڕۆ ئێمه ئه‌م ناوه گه‌وره‌یه‌مان له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌ده‌بوو، ئه‌م كه‌لتووره گه‌وره و ئه‌ده‌بییه‌ی مه‌ولانامان نه‌ده‌بوو. واته ئه‌و كه‌سه‌ی بووه هۆی دروست بوونی مه‌ولانا، مه‌ولانای له مه‌لایه‌كی سه‌ر مینبه‌ره‌وه، له كابرایه‌كی واعیز و ئامۆژگاری كه‌ری خه‌ڵكه‌وه و له شاره‌زایه‌كی فیقه و حه‌دیس و علومی دینییه‌وه گۆڕی بۆ عارفێكی گه‌وره، بۆ عاشقێكی گه‌وره، نه‌ك هه‌ر له سه‌ر ئاستی شارستانێتی ئیسلامی، به‌ڵكو له هه‌موو دنیادا ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌یه كه پێی ده‌وترێ شه‌مسی ته‌برێزی.
ئه‌م دیداره به‌هه‌مان شێوه‌ی دیداری حه‌زره‌تی مو‌سا و حه‌زره‌تی خدره
بوشرا كه‌س نه‌زانی: به پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه له به‌رده‌ستدان، دیاره هه‌موو لێكۆڵه‌ران و ره‌خنه‌گران پشت به‌سێ سه‌رچاوه‌ی زۆر گرنگ ده‌به‌ستن بۆ قسه‌كردن له سه‌ر مه‌ولانا، ئه‌ویش سێ سه‌رچاوه گرنگه‌كه‌ی ئه‌فلاكی و سپا سالار و سوڵتان وه‌له‌ده. له‌م سه‌رچاوانه به‌شێوه‌یه‌كی دروست ئاماژه دراوه به‌و دیداره‌ی مه‌ولانا و شه‌مسی ته‌برێزی كه سه‌ر له‌به‌ری ژیانی مه‌ولانای رۆمی ده‌گۆڕێ، ئه‌گه‌ر قسه له سه‌ر سه‌رله‌به‌ری ژیانی ئه‌و بكه‌ین بزانین مه‌ولانا خۆی پێش به‌ركه‌وتنی شه‌مس چی بووه؟ شێخێكی كامڵی خاوه‌ن گوفتار و ره‌فتاری خۆی، پێگه‌یه‌كی دیاری هه‌بووه، ژماره‌یه‌كی زۆر موریدی هه‌بووه، و له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا له ته‌مه‌نی سی حه‌وت بۆ سی و هه‌شت ساڵیدا گه‌یشتووه‌ته كه‌ماڵێك كه هه‌مووان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن له جیهانی ئیسلامی‌دا له‌م وه‌خته‌دا، له‌م چركه ساته‌دا مه‌ولانای رۆمی به‌ر شێخی خۆی ده‌كه‌وێت كه شه‌مسی ته‌برێزییه، وه‌كو ئه‌زانین هه‌ر سێ سه‌رچاوه‌كه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و دیداره به كۆمه‌ڵێك شێوه گێڕدراوه‌ته‌وه، كه شێوه‌كان هه‌ندێك جار ئه‌فسانه‌ی تێكه‌وتووه، هه‌ندێكجار خوڕافه‌ی تێكه‌ڵ بووه، هه‌ندێكجاریش شێوه واقیعییه‌كه‌ی خۆی پاراستووه، دیاره یه‌كێك له‌و دیمه‌نانه، یه‌كێك له‌و گێڕانه‌وانه‌ی كه باسی ئه‌و دیمه‌نه ده‌كات ئه‌وه‌یه كه مه‌ولانا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له مورید و دۆست و ئه‌حبابی خۆیدا به‌ناو بازاڕدا تێده‌په‌ڕن، شه‌مسی ته‌برێزی پێیان ده‌گات و ئه‌ڵێ ئه‌وه خه‌ریكی چین و گفتوگۆی چی ده‌كه‌ن؟ ئه‌ویش پێی ده‌ڵێ ئه‌مه عیلمی قاله تۆ هیچی لێ تێناگه‌ی. به ته‌شه‌ره‌وه پێی ده‌ڵێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌مسی تبه‌رێزی پیرێكی تا راده‌یه‌ك شرۆڵی نه ناسراو بووه، ئه‌گێڕنه‌وه هه‌ر له‌و كاته‌دا ئه‌و كتێبه‌ی كه به ده‌ستی مه‌ولانا و دۆستانێوه بووه، شه‌مس لێیان وه‌رده‌گرێ و ئه‌یخاته ناو حه‌وزێكی ئاواوه. هه‌موویان هاوار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌وه چیت كرد؟!. ئه‌وه به‌رهه‌می ئێمه‌یه، ئه‌وه كتێبه گرنگه‌كانی مه‌ولانایه، توڕه ده‌بن. ئه‌ویش هه‌موویان له‌ئاوه‌كه ده‌رده‌هێنێته‌وه و هیچی ته‌ڕنه‌بووه. ئه‌وانیش سه‌رسام ده‌بن به‌و حاڵه‌ته و ئه‌پرسن ئه‌مه چییه؟. ئه‌ویش ده‌ڵێ ئه‌وه عیلمی حاڵه ئێوه نازانن چییه. ئه‌مه‌ش ئه‌و به‌ركه‌وتنه‌یه كه واده‌كات مه‌ولانا شیفته و عاشقی شه‌مسی ته‌برێزی ببێ و له‌وه‌وه سه‌ر له‌به‌ری ژیانی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌گۆڕێ. دیاره ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی كه به‌لای لێكۆڵه‌رانه‌وه زۆر گرنگه، سه‌رچاوه‌كه‌ی سوڵتان وه‌له‌دی كوڕی مه‌ولانای رۆمی كه نزیكایه‌تییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ شه‌مسی ته‌برێزی هه‌بووه، و یه‌كێك له‌و جارانه‌ی موریده‌كان ئیره‌یی به‌شه‌مسی ته‌برێزی ده‌به‌ن و شه‌مس ره‌هه‌نده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێ سوڵتان وه‌له‌د ئه‌چێ به‌شوێنیدا و ئه‌یهێنێته‌وه. بۆیه حیكمه‌ته‌كانی لێ وه‌رده‌گرێ و به شێوازێكی زۆر واقیعی و زۆر وردبینانه له به‌رهه‌مه‌كانی خۆیدا باسی ده‌كات به‌سێ زنجیره له ئیبتیدانامه و روباب نامه وئینتیهانامه‌دا. قسه له‌سه‌ر ئه‌م دیداره ده‌كات و چۆنێتی و چییه‌تی دیداره‌كه باس ده‌كات. له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه موریده‌كانی مه‌ولانا ده‌بینن شوێن شێخێك كه‌وتووه كه نه‌ناسراوه، شێخێكه نامۆیه به‌و كۆمه‌ڵگایه، هه‌موویان مه‌ولانا به‌ر ته‌شه‌ر ئه‌ده‌ن و داوای لێده‌كه‌ن ده‌ستهه‌ڵبگرێ له‌م شێخه، به‌ڵام مه‌ولانا له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وه شه‌مسه دنیای ئه‌وی گۆڕیوه، دیاره له به‌رهه‌مه‌كانیدا كه ئێمه سێ به‌رهه‌می گرنگیمان له‌به‌ر ده‌ستدایه. یه‌كه‌میان فیهی مافیهی، دووه‌م مه‌سنه‌وی مه‌عنه‌وییه، سێیه‌میان دیوانی شه‌مسه كه هه‌موو غه‌زه‌له جوان و شیرینه‌كانی تێدایه بۆ شه‌مسی ته‌برێزی نووسیوه و له‌باره‌ی عه‌شق و ئه‌وینه‌وه قسه‌ی كردوه، من حه‌ز ده‌كه‌م ئاماژه بده‌م به‌سه‌رچاوه‌كه‌ی سوڵتان وه‌له‌د و دیداری مه‌ولانا و شه‌مس. سوڵتان وه‌له‌د قسه له‌سه‌ر ئه‌و دیداره ده‌كات و ئه‌ڵێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ته‌شه‌ریان ئه‌دا له شه‌مسی ته‌برێزی و پێیان وابوو شێخێكی شرۆڵی نه ناسراوه، له‌راستیدا به‌هه‌ڵه‌داچوون ئه‌م دیداره به‌هه‌مان شێوه‌ی دیداری حه‌زره‌تی مو‌سا و حه‌زره‌تی خدره، ئه‌گه‌رچی ئه‌و دوانه له پله‌ی په‌یامبه‌ریدا بوون، به‌ڵام ئه‌م دوانه له پله‌ی ئه‌ولیایه‌تییدان، وه‌ك چۆن له‌ناو پێغه‌مبه‌ره‌كاندا كۆمه‌ڵێك پێغه‌مبه‌ر ئوللعه‌زما و كۆمه‌ڵێك پێغه‌مبه‌ری تر هه‌یه غه‌یره ئوللعه‌زمان، ئوللعه‌زماكان ژماره‌یان كه‌مه و پله‌كه‌یان باڵاتره. له ناو چینی ئه‌ولیاكانیشدا ئه‌ولیای مه‌ستور هه‌یه و ئه‌ولیای مه‌شهور هه‌یه، مه‌ستور به‌ومانایه‌ی ئه‌و ئه‌ولیایانه شاراوه‌ن، چاوێك زۆر بینه‌ر نه‌بێ، چاوێك عارف نه‌بێ ناتوانێ بیبینێ، له كاتێكدا ئه‌ولیای مه‌شهور كارئه‌كته‌رێكه له ره‌فتار و گوفتاریدا تۆ به‌ری ئه‌كه‌ویت و ئه‌یناسیته‌وه كه ئه‌مانه ژماره‌یان زۆره، سوڵتان وه‌له‌د ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م دووانه، مه‌ولانا و شه‌مسی ته‌برێزی، مه‌ولانا ئه‌ولیای مه‌شهوره و شه‌مس ئه‌ولیای مه‌ستوره كه پله‌كه‌ی گه‌وره‌تر و به‌رزتره، به‌ڵام چاوی بینا نییه بیبینێ.
به‌منداڵیش كه‌سێكی ئاسایی نه‌بووه
ئاوات ئه‌حمه‌د سوڵتان: ئه‌گه‌ر تۆزێك زیاتر له شه‌مس وردبینه‌وه، هه‌ست ده‌كه‌ین هاوشێوه‌یه‌كی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كی تردا، كه خۆشبه‌ختانه من له ئیشكردنی خۆمدا زۆر گرنگیم به ئه‌ویش داوه، ئه‌ویش كه‌سایه‌تی سوكراته، سوكرات و شه‌مس نزیكایه‌تییه‌كی زۆر له كه‌سایه‌تییاندا هه‌یه، بۆ نموونه هه‌ردووكیان خه‌ڵكانێكی هه‌ژارن و زۆر گرنگیان به پاره‌په‌یداكردن نه داوه، هه‌ردووكیان خه‌ڵكێكی گه‌ڕۆك بوون و له شوێنێكدا نه‌گیرساونه‌ته‌وه. به‌ڵام پانتایی گه‌ڕانی سوكرات ناوشاری ئه‌سینا بووه و كایه‌ی گه‌ڕانی شه‌مسی ته‌برێزی هه‌موو جیهانه، بێگومان مه‌به‌ستم ئه‌و جیهانه ناسراوه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه. له نێوان ته‌برێز و حه‌له‌ب و به‌غدا و شام و قۆنیه و ئه‌م شوێنانه. له هه‌مان كاتدا شه‌مس و سوكرات یه‌خه‌ی خه‌ڵكیان گرتووه و گفتوگۆیان كردووه و ره‌خنه‌یان له‌خه‌ڵك گرتووه، پرسیاریان كردووه و خه‌ڵكیان ئیحراج كردووه. تا ئه‌و كاته‌ی كه كه‌سێك ده‌كه‌وێته ژێركاریگه‌ری سوكراته‌وه ده‌بێت به ئه‌فلاتون، ئه‌و ئه‌فلاتوونه‌ی ئه‌مڕۆ كه هه‌یه و له شه‌مسیش مه‌ولانای رۆمی به‌رهه‌م دێ، ئه‌و مه‌ولانایه‌یه كه ئێمه ئێستا قسه‌ی لێ ده‌كه‌ین. له‌هه‌مان كاتدا سوكرات تاوانبار ده‌كرێ به تێكدانی لاوانی ئه‌سینا و ژه‌هر خوارد ده‌كرێ و شه‌مس تاوانبار ده‌كرێ به‌تێكدانی مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی رۆمی و دواجاریش قسه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌كوترێ تا ئه‌و كاته‌ی له شه‌وێكدا دیار نامێنێ. ئه‌م شه‌مسه ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریمان هه‌بێ ناوی محه‌مه‌ده، شه‌مسی ته‌برێزی ناز ناوه، مه‌ولانا له كولیاتی شه‌مسی ته‌برێزیدا به چه‌ندین شێوه بانگی ده‌كات و ناوی ده‌بات، به شه‌مسه‌دین، به‌شه‌مسولحه‌ق، هه‌ندێك زانیاری له‌باره‌یه‌وه هه‌یه كه ئه‌م پیاوه به‌منداڵیش كه‌سێكی ئاسایی نه‌بووه، دایك و باوكی سه‌ریان لێ سووڕماوه. حه‌زی له یاری كردن نه‌بووه، حه‌زی له نانخواردن و جلوبه‌رگ و ئه‌و شتانه نه‌بووه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك خوێندنی ئاینیشی هه‌بووه. خۆی ئه‌ڵێ من كتێبی ته‌نبیهم خوێندووه، ته‌نبیه و چه‌ند كتێبێكی تر، مه‌به‌ستی له كتێبی التنبه فی فروع الشافعیه كه هی ئه‌بو ئیسحاقی شیرازییه و یه‌كێكه له كتێبه زۆر گرنگه‌كانی مه‌زهه‌بی شافیعی. ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگه له گێڕانه‌وه‌كانی مه‌ولانا دا له مه‌سنه‌وی و له دیوانی گه‌وره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت شه‌مس شاره‌زاییه‌كی زۆری له له‌یه‌كدانه‌وه‌ی قورئاندا هه‌بووه، بێگومان له‌یه‌كدانه‌وه‌یه‌كی ئاسایی قورئان نا، به‌ڵكو له‌یه‌كدانه‌وه‌یه‌كی عیرفانیانه، له‌یه‌كدانه‌وه‌یه‌ك بۆ زاهیری قورئان نا، به‌ڵكو بۆ مانا شاراوه‌كانی قورئان. شه‌مس ئه‌هلی سه‌یر و سلوك بووه، شێخێكی هه‌بووه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ناوی روكنه‌دینی سه‌جاسی بووه، هه‌ندێك ئه‌ڵێن شه‌مس نه‌خوێنده‌وار بووه، به‌تایبه‌تی سوڵتان وه‌له‌د له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا باس له‌وه ده‌كات شه‌مس ئه‌هلی فه‌زڵ و عیلم و عیباره‌ت و ته‌حلیله. بێگومان عیباره‌ت واته زمان پاراوی و لێزانین و شاره‌زایی له‌قسه‌كردن، ته‌حلیلیش به‌مانای نووسه‌ر و لێهاتوویی.
مه‌ولانا هه‌میشه دژ به‌وه بووه ئاڵۆزی بكاته ئامانجی خۆی
لهۆن قادر: مه‌ولانا له چه‌ند روویه‌كه‌وه باس كراوه، بۆ نموونه له زانكۆی سنه زیاتر له‌سی نامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرام بینیوه، كه هه‌ریه‌كه‌و له‌سه‌ر ره‌هه‌ندێكی شیعری مه‌ولانا نووسراوه، له زانكۆیه‌كی وه‌كو زانكۆی كرماشان‌دا ئه‌توانم بڵێم سه‌دان تێزی دكتۆرا و ماسته‌ر نوسوراوه، ئه‌وه جگه له شاره‌كانی تر. ئێمه تا ئێستا شتێكی زۆر سه‌ره‌تاییمان له سه‌ر مه‌ولانا هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتن له زمانی مه‌ولانا، ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه مه‌ولانا باسی ده‌كات، ئاسان نییه، ئاسان نییه به‌و مانه‌یه‌ی ئێمه ئاماده‌یی رۆحی و رۆشنبیریی و ئاماده‌یی زانستیمان نییه، نه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌ولانا به زمانێكی ئاڵۆز شیعر و غه‌زه‌له‌كانی نووسی بێت. مه‌ولانا هه‌میشه دژ به‌وه بووه ئاڵۆزی بكاته ئامانجی خۆی له ده‌ربڕینی شیعره‌كانیدا. بۆیه به‌خێرایی له‌م به‌رنامه‌یه‌ی ئێوه‌دا ئه‌گه‌ر بروسكه ئاسا چه‌ند ره‌هه‌ندێك بخه‌ینه روو. به‌ر له هه‌موو شتێك له رووی ئاینییه‌وه قسه بكه‌ین، چونكه مه‌ولانا به‌ر له‌وه‌ی شه‌مس بناسێ جێنشینی باوكی بووه، فقیه بووه، واته فتوای داوه، خه‌تیب بووه و خوتبه‌ی داوه، زانا بووه و كۆمه‌ڵێك فه‌قێی زۆر له‌به‌ر ده‌ستی دابووه، په‌روه‌رده‌ی كردوون و زانستی پێبه‌خشیون، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ئاشنا ده‌بێ به شه‌مس، شه‌مس شتێكی پێده‌ڵێ، پێیده‌ڵێ رێگای چوون بۆ لای خوا به‌م هه‌موو باره قورسه‌وه نابێ كه تۆ له‌خۆتت ناوه، ئه‌م هه‌موو باره قورسه‌ی كه تۆ له‌خۆتت ناوه، له ناو، له سومعه و له شوهره‌ت، له‌زانا بوون، له‌خه‌تیب بوون… ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك ناو و شوهره‌تن كه تۆ بۆخۆتت دروستكردون و باری خۆتت قورس كردووه، تۆ ده‌بێ باری خۆت سووك بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی له مه‌سله‌كی به‌ره‌و خودا چووندا ئاسان حه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت و جوڵه‌ت جوڵه‌یه‌كی ئاسان بێت، بۆیه مه‌ولانا له دوای تێگه‌یشتنی له شه‌مس و ئاشنابوونی به شه‌مس، واز له خه‌تیبی ده‌هێنێ، واز له‌وتنه‌وه‌ی وانه‌ی فه‌قێیه‌تی ده‌هێنێ. ته‌نانه‌ت ململانێیه‌كی توند له نێوانی خوێنكار و فه‌قێكانی مه‌ولانا و هه‌تا كوڕه‌كه‌ی مه‌ولانا له‌گه‌ڵ شه‌مس دروست ده‌بێ، مه‌ولانا له تێڕوانینیدا بۆ ئاین باوه‌ڕی وایه ئاین وه‌كو حه‌بلێك وایه، ئه‌كرێت كه‌سێك پێی سه‌ركه‌وێت به‌ره‌و بڵندی و باڵا پێی بڕوات، و ئه‌شكرێ به‌ره‌و تاریكی و چاڵ پێی بڕوات، واته مه‌رج نییه هه‌ر كه‌سه و ده‌ستی گرت به‌دینه‌وه ته‌واو به‌ره‌و بڵند و به‌رزی و روناكی بڕوات، نه‌خێر جاری واهه‌یه ئه‌و كه‌سه ده‌ست ده‌گرێ به دینه‌وه، به‌ڵام شۆڕده‌بێته‌وه بۆ تاریكی و بۆ ناو چاڵ، به‌ڵام ئه‌شكرێ پێی به‌رز ببێته‌وه بۆ به‌رزایی و بڵندایی.
له‌یلا بۆ من كاسه‌یه‌كه شه‌رابی عه‌شقی تێدا ئه‌خۆمه‌وه
بوشرا كه‌سنه‌زانی: سوڵتان وه‌له‌د ئاماژه به‌و عه‌شقه گرنگ ئه‌كات كه وای له مه‌ولانا كردووه شوێنی شه‌مسی ته‌برێزی بكه‌وێت، به‌ده‌ر له‌وه له هه‌موو دیوانی غه‌زه‌لیاته‌كه‌یدا و له مه‌سنه‌وی و مه‌عنه‌ویدا ئێمه به‌ر ئه‌م عه‌شقه ئه‌كه‌وین. بۆ به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی ئه‌مه له كتێبی فیهی مافیهی دا كه مه‌قاله‌كانی مه‌ولانای رۆمییه و پاش خۆی مریده‌كانی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یدا كۆیان كردوه‌ته‌وه، حیكایه‌تێكی جوان ده‌هێنێته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی عه‌شق چییه و ئه‌م بۆچی شوێنی شه‌مسی ته‌برێزی كه‌وتووه، ئه‌گه‌رچی له كۆی وتاره‌كه‌دا راسته‌وخۆ ئاماژه به‌وه نادات كه هۆكاری شوێن كه‌وتنی شه‌مس چییه، به‌ڵام ئێمه تێده‌گه‌ین مه‌به‌ستی له‌وه‌یه. وه‌ك ئه‌ڵێن له سه‌رده‌می مه‌جنوندا له‌مه‌جنونیان پرسی كچانێكی زۆر جوانتر و شیرین‌تر هه‌ن له له‌یلا، تۆ بۆچی ئاڵاوی به له‌یلاوه؟! مه‌جنونیش وه‌ڵامێكی جوانیان ئه‌داته‌وه و ئه‌ڵێ له‌یلا بۆ من جامێكه، كاسه‌یه‌كه كه من شه‌رابی تێدا ئه‌خۆمه‌وه، شه‌رابی عه‌شقی تێدا ئه‌خۆمه‌وه، هه‌مووان چاویان له‌سه‌ر كاسه‌كه‌یه، به‌ڵام من چاوم له سه‌ر شه‌رابه‌كه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بۆ من كووله‌كه‌یه‌كی شكاویش بێت، گرنگ ئه‌و شه‌رابه‌ی ناوێتی، له‌یلا عه‌شقه‌كه ئه‌دات به من، مه‌ولانا خۆی به‌راورد ئه‌كات به مه‌جنون به‌و جۆره كه شه‌مس بۆ ئه‌م كاسه‌یه‌كی عه‌شقی ئیلاهی تێدا نۆشیوه، لێره‌دا من ده‌مه‌وێت ئاماژه به خاڵێكی زۆر گرنگ بكه‌م مه‌ولانا ئه‌گه‌رچی شوێنكه‌وته‌ی شه‌مسه، به‌ڵام كه‌ماڵ و تایبه‌تمه‌ندی خۆی له ده‌ست نه‌داوه، ته‌نها ئه‌وه‌ی له ده‌ستی ئه‌دات شته مادییه‌كانه، غرورێكه كه له سه‌رده‌مێكدا هه‌یه‌تی غروری شاره‌زایی و ناوبانگ و پابه‌ندبوونه به شه‌ریعه‌وه، له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌ی كه له ده‌ستی ئه‌دات و به حوكمی شه‌مس وازی پێده‌هێنێ، وازهێنانه له كتێب و وانه و خوێندنه‌وه و وه‌رگرتنی مه‌عریفه له ناو كتێبه‌كاندا، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا مه‌ولانا سه‌رسامییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ دیوانه شیعرییه كلاسیكییه‌كانی عه‌ره‌ب به‌تایبه‌تی موته‌نه‌بی، به‌ڵام شه‌مس داوای لێ ده‌كات واز له هه‌موو شتێك بهێنێ و كاروخولیای ببێته عاشق بوون و ببێته سووتان له‌ناو عه‌شقدا بۆ ئه‌وه‌ی پاكببێته‌وه له هه‌موو شته دنیاییه‌كان، تا ئه‌و نوره‌ی ده‌ست بكه‌وێت كه شایه‌نێتی. هه‌تا له یه‌كێ له گێڕانه‌وه‌كاندا ئه‌ڵێن شه‌مس كاتێ دێته به‌رده‌می ئه‌ڵێ من هاتووم تۆ بكه‌م به مریدی خۆم، من مریدم ناوێ بیكه‌م به مریدی خۆم، شێخ ئه‌كه‌م به مریدی خۆم، ئه‌ویش چ شێخێك؟! شێخێكی كامڵ، ئه‌و شێخه كامڵه مه‌ولانایه كه ئه‌بێته مریدی شه‌مسی ته‌برێزی به‌و گه‌وره‌ییه، دواتر مه‌ولانا، ئه‌و مه‌ولانایه‌ی لێ ده‌رده‌چێ له سنووری ئه‌ده‌بیاتی عرفانیدا، نه‌ك له جیهانی سۆفیگه‌ری ئیسلامی‌دا، به‌ڵكو به جیهانی ئه‌بێ، ئه‌بێته كارئه‌كته‌رێك له سه‌رده‌می مۆدێرنه‌شدا سوود له قسه‌كانی وه‌رده‌گیرێ و شوێنكه‌وتوانی زۆر بۆخۆی په‌یدا ئه‌كات.
مه‌ولانای رۆمی ئه‌و پیاوه مه‌زنه‌ی وه‌ك ده‌ڵێن گڕی له عاشقانی دنیا به‌ردا، غه‌زه‌لیاتی مه‌ولانا خۆرێكی گه‌شه، تیشكی عه‌شقی گه‌شی مه‌ولانا ته‌نانه‌ت به‌سته‌ڵه‌كی ئه‌وروپاشی تواندوه‌ته‌وه، دنیای مه‌ولانا و غه‌زه‌ل و په‌ند و قسه و به‌رهه‌مه‌كانی هێنده به‌رین و جیهانین به جۆرێك به‌ناو رۆحی مرۆڤدا بڵاوبوونه‌ته‌وه توانیویانه دڵی ئیماندار و بێ ئیمانیش بۆ خۆیان رابكێشن، مه‌ولانا ده‌ریایه‌كی هێنده به‌رینه هه‌موو كه‌س و هه‌موو بیروباوه‌ڕێك ده‌توانێ له گۆشه نیگای خۆیه‌وه مه‌له‌ی تێدا بكات. سه‌ماع، یان سه‌مای مه‌وله‌وی ئه‌و جۆره له سه‌ما كردنه‌یه كه له مه‌ولانای رۆمییه‌وه داهاتووه و تا ئه‌مڕۆش گرنگی زۆری پێده‌درێ و ئه‌وانه‌ی له سه‌ر ته‌ریقه‌تی عه‌شق و خوداناسین و به شوێن پێی مه‌ولانادا رۆیشتوون گرنگی زۆری پێده‌ده‌ن.
پاكبوونه‌وه‌ی رۆح و گه‌یشتن به پله‌ی مه‌عریفه‌ت
بوشرا كه‌سنه‌زانی: له‌ناو سه‌ماعدا قسه له سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێ زۆرێك پێیان وایه حه‌رامه، زۆرێك پێیان وایه ئه‌مه لادانه له شه‌ریعه‌ت، له كاتێكدا هه‌موو رێبازه سۆفیگه‌رییه‌كانی ئاینی ئیسلام یه‌كه‌مین پله كه ئه‌بێ جێبه‌جێی بكه‌ن شه‌ریعه‌ته، پاشتر ئه‌چێته ناو حه‌قیقه‌ت و مه‌عریفه‌ته‌وه و ته‌ریقه‌ت خودی رێبازه‌كه‌یه. بۆیه ناكرێت وه‌كو لادانێك سه‌یر بكرێت، كاتێك مه‌ولانا زۆر گرنگی به‌م سه‌ماعه ئه‌دا دیاره به پشت به‌ستن به ئیمامی غه‌زالی بووه، چونكه پێش ئه‌وه‌ی مه‌ولانا گۆڕانه گه‌وره‌كه له ژیانیدا روبدات خوێنه‌رێكی سه‌رسه‌ختی به‌رهه‌مه‌كانی ئیمامی غه‌زالی بووه و ئیمامی غه‌زالیش به جۆرێك ئاماژه ئه‌دات به‌و جوڵه و ترپه و ئیقاعه‌ی كه له ناو ناخی ئه‌وانه‌دا هه‌یه و جه‌زبه لێ ئه‌دات، له راستیدا كارێكی دروسته، چونكه ئه‌مه هه‌وڵ و ته‌قه‌لا و كێشمه‌كێشمی رۆحه بۆ ده‌رچوون له زیندانی جه‌سته. بۆیه كاتێ ئیمامی غه‌زالی ئه‌م ره‌وایه‌تییه‌ی پێئه‌دات، مه‌ولاناش هه‌مان ره‌وایه‌تی ئه‌داته‌وه به‌م جوڵه و سه‌مایانه و جۆرێك له سه‌ر مه‌ستی بارئه‌هێنێ بۆ مرید، كه وێڕای چێژه‌كه پاكبوونه‌وه‌ی رۆحێكه و گه‌یشتنه به پله‌ی مه‌عریفه‌ت.
سه‌ماع سه‌مایه‌كی كه‌ونییه
مه‌حمود شێرزاد: سه‌ماع یان سه‌مای مه‌وله‌وی نیشانه‌ی كۆمه‌ڵێك خاڵی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌رن، یه‌ك له‌و خاڵانه كه منداڵ بووه، ته‌مه‌نی دوو بۆ سێ ساڵ بووه، وه‌ك ئێستا له‌م سه‌رده‌مه‌شدا زۆر منداڵ هه‌ن، منداڵه‌كانی خۆمان زۆر به ده‌وری خۆیاندا خولاوه‌ته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ره‌گێژه‌ی گرتووه و به‌ربووه‌ته‌وه، زۆری حه‌ز له‌م خولانه‌وه‌یه بووه به ده‌وری خۆیدا، به‌ڵام خولانه‌وه‌ی دوای شه‌مس، یان با بڵێم سه‌ماعه‌كه‌ی، سه‌ماكه‌ی دوای شه‌مس له‌گه‌ڵ ئه‌م خولانه‌وه‌یه‌ی سه‌رده‌می منداڵییه‌ی جیاوازه، له كه‌وندا شتێك هه‌یه، كه‌ون به ده‌وری نوخته‌یه‌كدا خولده‌خوات، سه‌ماع سه‌مایه‌كی كه‌ونییه، سه‌ماع له لای مه‌ولانا و هه‌تا شه‌مسیش، بێگومان شه‌مسیش ئه‌وه‌ی كردووه كه مه‌ولانا سه‌ماع بكات، چونكه ئیشی شه‌مس بووه سه‌ماع، دوایی كه مه‌ولانا روناك بووه‌ته‌وه ئه‌ویش ده‌ستی كردوه به سه‌ماع، یه‌كه‌م جار كه چووه‌ته سه‌ماعه‌وه له‌و په‌ڕی سه‌مادا به سكوون گه‌یشتووه، ده‌گێڕنه‌وه كه سی و شه‌ش سه‌عات له سه‌مادا بووه، كه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه پێیانوتووه تۆ سی و شه‌ش سه‌عاته سه‌ما ده‌كه‌یت. باوه‌ڕی نه‌كردووه. بۆ؟ چونكه له‌و په‌ڕی خولانه‌وه‌دا به سكوون گه‌یشتووه جا ئه‌مه هه‌م حاڵه‌تێك، یان قانونێكی كه‌ونییه، هه‌م فیزیای كوانتۆمیش باسی ده‌كات و په‌ی پێبردووه و هه‌م له كۆنیشدا و ئێستاش یۆگییه‌كان ته‌جروبه‌یان كردووه و په‌ییان پێبردووه، و هه‌م وه‌سیله‌یه‌كیشه لای مه‌ولانا و ئه‌و عارفانه‌ی كه سه‌ماعیان به كارهێناوه وه‌سیله‌یه‌كه بۆ به جێهێشتنی عاله‌می خاكی و په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ عاله‌می مه‌له‌كوتدا، مه‌ولانا به سه‌ماع په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عاله‌می مه‌له‌كوت گرتووه، ته‌نانه‌ت سه‌ماكه‌ی بووه‌ته بیست و چوار سه‌عاته، واته كه رۆیشتووه‌ته ده‌ره‌وه و چووه‌ته كوچه و كۆڵان، به‌شی هه‌ره زۆری به سه‌ماع رۆیشتووه، رۆیشتنی ئاسایی زۆر زۆر كه‌م بووه، هه‌تا شه‌مسیش ده‌ڵێت سه‌مای عارفان سه‌مایه‌كی زۆر ناسكه، زۆر له‌تیف و بێ كێشه‌یه، شه‌مس ده‌ڵێ ئه‌و كه‌سانه‌ی له باتندا وه‌كو كێ‌و وان، و له زاهیردا وه‌كو په‌ڕی كا وان، سه‌ماع هی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌یه، هی ئه‌و جۆره ئیماندارانه‌یه، جا ئیمان به رۆحی ئه‌و كه‌ونه، به دارما، یان به هه‌رشتێكی تر، به‌ڵام هه‌ر هێزێك تۆ ئه‌وه‌نده هه‌مئاهه‌نگ بیته‌وه و ده‌رونت له‌ناوه‌وه وه‌كو كێ‌و قورس و قایم بێت له ده‌ره‌وه‌ش وه‌كو په‌ڕی كا سووك بیت مه‌علومه وه‌سمات ده‌خات. ئه‌وه‌ی مه‌ولانا له دوای دیداری شه‌مس ناخی به قورسایی كه‌ون قورسه و هه‌موان كه ئیشراق ده‌كه‌ن وایان لێ دێ، زاهیریشی چی له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه زۆر سووكه وه‌كو كێش له‌و سوكتر ده‌بێ، بۆیه ته‌نانه‌ت تۆ ده‌بینی ئه‌م ره‌هه‌نده‌ی یۆگییه‌كان له زه‌وی به‌رز ده‌بنه‌وه و قانونه فیزیاییه‌كان ده‌خه‌نه ژێر پێوه، به هۆی ئه‌مه‌وه‌یه.
بوشرا كه‌سنه‌زانی: قسه‌كردن له سه‌ر سه‌ماع پاساوی زۆر جوانی هه‌یه. هه‌ندێكیان پێیان وایه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی له سه‌رده‌می لاهوتدا خودا قسه‌ی له‌گه‌ڵ رۆحی مرۆڤدا كردووه، كاتێك مرۆڤ رۆحی پاك ده‌بێته‌وه بیری ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌كه‌وێته‌وه، دیاره هه‌موو كه‌سێكی ئاسایی بیری ئه‌و قسه‌یه‌ی ناكه‌وێته‌وه بۆیه له تۆنی ده‌نگی خودایی ئه‌و كاته رۆحی گوێی لێ بووه ئه‌كه‌وێته سه‌ماو جوڵه و جه‌زبه و یادی خوای ئه‌كه‌وێته‌وه. هه‌ندێكی تر پێیان وایه له هه‌مان ده‌نگی خوا كاتێك كه مرۆڤ دروست ده‌كات، پێش دروست بوونی مرۆڤ پرۆسه‌ی دروست بوونی كه‌ون خوا به فه‌رمانی» كون» هه‌موو شته‌كان «كون فه‌یه كون ده‌بن». هه‌ر له هه‌مان ئه‌و ده‌نگه‌ی خودادا كه پێی فه‌رموون دیسان بیریان ئه‌كه‌وێته‌وه، دوا وه‌ڵامی قه‌تعی كه مه‌ولانا خۆی وه‌ڵامی به شیعرێك ئه‌داته‌وه‌ی ئاماژه به‌وه ئه‌دات كه ئێمه هه‌موومان نه‌وه‌ی ئاده‌مین و هه‌موومان له به‌هه‌شته گوێمان له‌و ده‌نگانه بووه به‌خێربێ سه‌ماع با ئێمه بچین دوای سه‌ما بكه‌وین، ئێمه ئه‌و یاده زیندوو بكه‌ینه‌وه، له‌یه‌كێ له شیعره‌كانیدا ئاماژه‌ی پێداوه.
مه‌ولانا سۆفییه‌كی گۆشه‌گیری عه‌وام نه‌بووه مه‌ولانا زانایه‌كی گه‌وره بووه
لهۆن قادر: مه‌ولانا ته‌ریقه‌تی مه‌وله‌وییه‌ی داهێنا، ته‌ریقه‌تی مه‌وله‌وییه بریتی بوو له شێوازێكی تازه له عیباده‌ت كردن، كه بریتی بوو له سه‌ما و مۆسیقای عیباده‌ت كردن ئه‌مه رامانده‌كێشێ بۆ زۆر بابه‌تی تر، بۆ نموونه یه‌كێك له‌و بابه‌تانه لای زۆرێك له زانایانی هاوسه‌رده‌می مه‌ولانا، بێگومان مه‌به‌ستمان له زانایانی ئیسلامییه و ته‌نانه‌ت له دوای مه‌ولانا و ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ و پێش مه‌ولانایش قسه‌كردن له سه‌ر ئه‌وه بووه كه مۆسیقا حه‌رامه، به‌ڵام بیرمان نه‌چێ غه‌زالی هاوسه‌رده‌می مه‌ولانای رۆمییه، غه‌زالی قسه‌ی سه‌ریحی له باره‌ی مۆسیقاوه هه‌یه كه مۆسیقا حه‌ڵاڵه، مه‌ولانا باس له حه‌رام و حه‌ڵاڵ بوون ناكات، مه‌ولانا پێی وایه مۆسیقا په‌یوه‌سته به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی مۆسیقاكه ئه‌ژه‌نێ ناخی خۆی چی تێدایه، ئه‌گه‌ر ناخی خۆی پڕه له ئیجابیات و پڕه له چاكه، ئه‌وه له ژه‌نینی مۆسیقاكه‌دا ره‌نگ ئه‌داته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه بێت به هه‌مان شێوه‌یه. بۆیه مه‌ولانا قه‌ناعه‌تی وابوو مۆسیقا كاریگه‌رییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه له سه‌ر مرۆڤ و مرۆڤ ئه‌توانێ به ده‌م مۆسیقا ژه‌نینه‌وه هه‌ڵگری ئیلهاماتی خوایی بێت. ئیحساس و هه‌سته‌كانی هێنده ناسك بێته‌وه بتوانێ له ساتێكی عیباده‌تی باڵادا بێت به جۆرێك شعوری و ده‌رونی و ناخی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ست بێته‌وه به خواوه، بۆیه جارێكیان به مه‌ولانا ده‌ڵێن كاتی نوێژه، مه‌ولانا له ساته‌كانی جێبه‌جێكردنی سه‌مای ته‌ریقه‌تی مه‌وله‌وییه‌دایه زۆر عه‌جیب وه‌ڵام ئه‌داته‌وه و ئه‌ڵێت بۆچی ئێمه ئێستا خه‌ریكی عیباده‌ت نین!. هه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش و ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ به جۆرێك له جۆره‌كان دژایه‌تی ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌ی مه‌ولانا كراوه و وه‌كو بیده‌عه‌یه‌ك سه‌یر كراوه، به‌ڵام نه‌توانراوه راسته‌وخۆ ئه‌وه بكرێ، چونكه مه‌ولانا سۆفییه‌كی زاهیدی گۆشه‌گیری عه‌وام نه‌بووه مه‌ولانا زانایه‌كی گه‌وره بووه.
شیعر و غه‌زه‌لیاتی مه‌ولانا به‌شی هه‌ره‌زۆریان به زمانی فارسی نووسراون، ئه‌گه‌رچی مه‌ولانا سه‌رده‌می عرفان و عه‌شقی حه‌قیقی، مه‌ولانایه‌ك بووه له قۆنیه له وڵاتی توركه‌كاندا ژیاوه، به‌ڵام زۆرتر شیعر و غه‌زه‌لیاتی ئه‌م عارفه مه‌زنه به فارسی نووسراون و هه‌ندێكی كه‌می نه‌بێ به توركی نووسراون و چه‌ند غه‌زه‌لێكی زۆر كه‌میشی به یۆنانی نووسیوه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه به ده‌ر له توركی و عره‌بی و فارسی، یۆنانیشی زانیوه.
مه‌ولانا شیعری وتووه و ئه‌وان نووسیویانه
لهۆن قادر: مه‌ولانا له‌و قۆناغانه‌دا كه ئاشنا ده‌بێ به شه‌مسی ته‌برێزی ئه‌كه‌وێته هۆنراوه نووسین، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین مه‌ولانای رۆمی یه‌ك هۆنراوه‌ی خۆی نه‌ینووسیوه، مه‌ولانا پێش ئاشانابوونی به شه‌مسی ته‌برێزی ته‌قریبه‌ن نزیكه‌ی هه‌ژده به‌یتی له مه‌سنه‌وی و مه‌عنه‌وی نووسیوه، دواتر له‌گه‌ڵ ئاشنابوونی به شه‌مسی ته‌برێزی، شه‌مس كابرایه‌كی توندبووه، ئاستی خوێنده‌واری زۆر لاواز بووه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه مه‌ولانا ناسن ئه‌ڵێن شه‌مسی ته‌برێزی، دواتر حوسامه‌دین چه‌له‌بی، دواتر سه‌ڵاحه‌دینی زه‌ركوب هه‌موو ئه‌مانه، رۆڵی مامانایان بینیوه بۆ مه‌ولانای رۆمی به‌و مانایه‌ی كه مه‌ولانا هه‌موو جارێ خۆی وتویه‌تی: شتانێك هه‌یه له ناخی مندا ئه‌مهه‌ژێنی، ئه‌م جوڵێنێ وه‌ك ژانی منداڵێك له سكی دایكی بێته ده‌رێ، چۆن مامانێك دێت ئه‌م كاره ئاسان ده‌كات بۆ له دایكبوونی منداڵێك، مه‌ولاناناسه‌كان ئه‌ڵێن شه‌مسی ته‌برێزی، دواتریش حوسامه‌دین و سه‌ڵاحه‌دین هه‌موو ئه‌مانه رۆڵی ئه‌م مامانه‌یان بینیوه كه ئه‌م ئیحساسه به‌هێزه، قودره‌ته گه‌وره‌یه‌ی ناخی مه‌ولانا له شیعردا دێته ده‌رێ، بۆیه خوێنكاره‌كانی و ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری مه‌ولانا هه‌میشه به ده‌ورییه‌وه بوون، مه‌ولانا شیعری وتووه و ئه‌وان نووسیویانه، مه‌ولانا خۆی یه‌ك دێڕ شیعری نه‌نووسیووه، دیقه‌ت به بۆ نموونه دیوانی حافزی شیرازی، دیوانی سه‌عدی، چه‌ندین دیوان و چاپی هه‌یه، بۆ؟ چونكه حافز و سه‌عدی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه عارفێكی گه‌وره بوون، به‌ڵام شاعیر بوون، شیعریان نووسیوه، بۆیه سه‌یر ده‌كه‌یت، شیعریان نووسیوه له چاپێكی تردا ده‌ستكاریان كردووه به جۆرێكی تر، سه‌یر ئه‌كه‌یت چاپێكی جۆرێكه و چاپێكی تری به جۆرێكی تره. مه‌ولانا شتی وای نییه، مه‌ولانا شیعری وتووه، به‌تایبه‌تی غه‌زه‌لیاته‌كه‌ی له له‌حه‌زاتی هه‌یه‌جانی سه‌ماكردن و عیباده‌ت كردن‌دا وتویه‌تی. ساتگه‌لێك كه ئیتر گه‌یشتووه‌ته ئه‌وجی گه‌رم بوون و ئیحساسی نزیكبوونه‌وه له خوا و ئیحساسی ئیلهام بۆ هاتن. بۆیه مه‌ولانا هه‌موو شیعره‌كانی خۆی نه‌ینووسیوه وه‌كو وتمان، به‌ڵكو بۆیان نووسیوه، له مه‌ولانا نوسخه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م نییه، بۆیه ئه‌توانین بڵێین حافز و سه‌عدی شاعیرێكی عارفن، شاعیرێكن به‌ڵام زه‌مینه‌ی رۆشنبیرییان عرفانه، به‌ڵام مه‌ولانا عارفێكی شاعیره، مه‌ولانا عارفه به‌ڵام شیعر وه‌سیله‌یه، وه‌سیله‌یه بۆ ده‌ربڕینی بابه‌ته‌كانی، مه‌ولانا له شیعره‌كانیدا كه‌ره‌سته‌ی فه‌لسه‌فی ئه‌دۆزیته‌وه، به‌ڵام فه‌یله‌سوف نییه و زۆریش دژ به فه‌لسه‌فه بووه، مه‌ولانا زه‌مینه‌یه‌كی عرفانی گه‌وره و ده‌ربڕینێكی عرفانی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ وجود، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا زۆر نه‌یار بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره عرفانه‌ی بۆ نموونه محێدینی عه‌ره‌بی هه‌یبووه، كه مونه‌زیری یه‌كه‌می عرفانه له دنیای ته‌سوف و عرفانی ئیسلامی‌دا، هه‌تا یه‌كێ له خوێنكاره‌كانی محێدینی عه‌ره‌بی له قۆنیه هاوژیانی، یاخود نزیكی مه‌ولانا بووه، بێگومان مه‌ولانا هیچكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه دین ته‌عقید بكرێ. ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ی كۆی شیعره‌كانی مه‌ولانای رۆمی له تێڕوانینیدا بۆ ئاین هه‌میشه به جۆرێك له جۆره‌كان ئاسان، خۆی وته‌نی وه‌ك ئاو ده‌یه‌وێت دین نمایش بكات، نه‌ك ته‌عقیدی بكات. بۆ نموونه تێڕوانینه‌كانی محێدینی عه‌ره‌بی شه‌رحی شه‌رحی بۆ كراوه، ئه‌وه‌نده سه‌خته تێگه‌یشتنی. بۆیه یه‌كێك له خوێنكاره‌كانی محێدینی عه‌ره‌بی كه له هه‌مان كاتدا كوڕی ته‌به‌نی محێدینی عه‌ره‌بی بووه له قۆنیه جۆرێك له ململانێ له نێوانیان هه‌بووه، به‌ڵام به‌وجۆره نه‌بووه، به‌داخه‌وه ئه‌م ململانێیه له خواره‌وه له‌لای خه‌ڵكی ساده و بازاڕی ململانێكه توند بووه، ته‌نانه‌ت واكه‌وتووه‌ته‌وه كه لایه‌نگرانی خوێنكاره‌كه‌ی محێدینی عه‌ره‌بی و له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی مه‌ولانای رۆمی به‌توندی قسه‌یان به‌رانبه‌ر به یه‌كتری وتووه، مه‌ولانا شیعری هه‌یه هه‌ندێك كه‌س وه‌ك سه‌گ به‌رانبه‌ر به شیعره‌كانی ئێمه ئه‌دوێن، مه‌به‌ستی له‌وانه كه خۆیان به‌لایه‌نگری خوێنكاره‌كه‌ی محێدینی عه‌ره‌بی ئه‌زانن، به‌ڵام ئه‌مانه ململانێكه‌یان ململانێیه‌كی ناشایسته و ناجۆر نه‌بووه. ته‌نانه‌ت وه‌كو نوكته، ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كی خۆش بیگێڕینه‌وه نه‌ك وه‌كو نوكته. جارێكیان هه‌ردووكیان له‌یه‌ك مزگه‌وتدا نوێژ ده‌كه‌ن، ئه‌و قوتابییه‌ی محێدینی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ مه‌ولانای رۆمی، ئه‌و ئیمامه‌ی كه له‌وێیه دوو جار له نوێژه‌كه‌دا قول یا ئه‌وهه‌لكافیرون ده‌خوێنێ، دوای كه له نوێژه‌كه ئه‌بنه‌وه مه‌ولانا رۆمی ئه‌ڵێ یه‌كه‌میان بۆ تۆ بوو، دووه‌میان بۆ من بوو، چونكه هه‌ردووكمان به كافر ئه‌زانێ. به‌هه‌رحاڵ مه‌ولانای رۆمی تێڕوانینی خۆی هه‌یه بۆ وجود، بۆ خوا، بۆ دین، یه‌كێك له تێڕوانینه جوانه‌كانی مه‌ولانا له شیعره جوانه‌كانیدا كه من ئێستا شیعره‌كه‌م له به‌ر نییه، به‌ڵام مه‌فهومه‌كه‌یم له بیره، چونكه باسه‌كه‌مان باسی مه‌ولانایه، مه‌ولانا پێی وایه كه هیچ كه‌س ناتوانێ ئیدیعای ئه‌وه بكات بڵێت دین لای منه، دین مۆدێلی هه‌یه، ئه‌مه مۆدێلێكێتی، كه لای مه‌ولانا هه‌یه، ئه‌وه‌ش مۆدێلێكی ترێتی كه لای محێدینی عه‌ره‌بی هه‌یه، به‌ڵام كامیان ئه‌توانن زۆرترین كاریگه‌ریان هه‌بێ له سه‌ر واقیعی خۆیان، مه‌ولانای رۆمی هه‌شت سه‌د ساڵ پێش ئێستا ژیاوه، ساڵی 2012 له راپرسییه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له سه‌ر ئه‌وه كرا كه زۆرترین خوێنه‌ر بۆ كام كتێبه‌یه له ئاستی جیهاندا مه‌ولانای رۆمی یه‌كه‌م بوو.
شیعره‌كانی روویه‌كی قوڵی فه‌لسه‌فییان هه‌یه
بوشرا كه‌سنه‌زانی: مه‌ولانا به‌شێوه زۆر دیاره‌كه‌ی ره‌خنه‌گران پێیان وایه كتێبێك وه‌كو دائیره‌ت و مه‌عاریفێكی ئیسلامی و سۆفیگه‌ری دنیا سه‌یر بكرێت، مه‌سنه‌وی و مه‌عنه‌ویه. ئه‌مه رای من نییه، رای ئه‌وانه‌یه كه ئیشیان له سه‌ر مه‌سنه‌وی و مه‌عنه‌وی كردووه. یه‌كێ له‌وانه نیكلسۆنه له ساڵی 1937 دا شه‌رحێكی دوور و درێژی له شه‌ش ده‌فته‌ردا بۆ شیعره‌كانی مه‌ولانا كردووه، دواتر نووسه‌ره‌كانی تری تورك و فارس و ئه‌فغانی و ئینگلیز كاریان له سه‌ری كردووه، ئه‌م به‌رهه‌مه به‌رهه‌مێكی زۆر ناوازه و گرنگه، حیكایه‌تی دروستبوونه‌كه‌شی حیكایه‌تێكی سه‌یره، دیاره وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا مه‌ولانا له ناو عه‌شقی شه‌مسی ته‌برێزیدا سه‌ر له‌به‌ری ژیانی ئه‌گۆڕێ. له پاش ره‌هه‌نده‌كردنی شه‌مسی ته‌برێزی بۆ جاری دووه‌م له‌گه‌ڵ خه‌لیفه‌یه‌كیدا كه ناوی سه‌ڵاحه‌دین زه‌ركوبه په‌یوه‌ندییه‌كی رۆحی په‌یدا ئه‌كات، له دوای ئه‌ویش له‌گه‌ڵ حوسامه‌دینی چه‌ڵه‌بیدا. حیكایه‌ته‌كان ئه‌وه ئه‌ڵێن مه‌ولانا خاترێكی زۆری حوسامه‌دینی چه‌له‌بی له‌لایه، به جۆرێك په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵی له‌گه‌ڵ دا هه‌یه. ئه‌بینێت مریده‌كان به‌رده‌وام مه‌نتق لته‌یره‌كه‌ی فه‌ریددینی عه‌تار و حه‌دیقه‌كه‌ی سه‌نایی ده‌خوێننه‌وه، سه‌یرێكی مه‌ولانا ئه‌كات و ئه‌ڵێت یا شێخ ئێوه بۆچی به‌رهه‌مێكی وادانانێن كه مریده‌كانتان سودی لێ ببینێ؟ ده‌ڵێن هه‌ر له‌و كاته‌دا به شێوه‌یه‌كی زۆر زۆر سه‌یر له‌ناو عه‌مامه‌كه‌یدا پارچه‌یه‌ك كاغه‌ز ده‌رده‌هێنێ و هه‌ژده به‌یتی سه‌ره‌تای مه‌سنه‌وی و مه‌عنه‌وی تێدایه كه به نه‌ی نامه ناسراوه. له‌سه‌ره‌تای به‌یته‌كاندا تا هه‌ژده به‌یتی به‌گێڕانه‌وه‌كه وه‌ك ئه‌وترێ له‌ناو عه‌مامه‌كه‌یدا ده‌رده‌هێنرێ، له‌وه‌وه حوسامه‌دینی چه‌له‌بی به‌رده‌وام هانی ده‌دا بۆ نووسینی مه‌سنه‌وی و مه‌عنه‌وی، نه‌ك هه‌ر نووسینه‌وه به‌ڵكو یاریده‌ده‌رێكی رۆحی ئه‌وه ئه‌م شاكاره به‌رهه‌م ده‌هێنێ، هه‌موو بابه‌تێكی رۆحی و عرفانی و سۆفیزم و عه‌شق و ئه‌وین له‌خۆ ده‌گرێ و ئه‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر گرنگ بۆ ئه‌ده‌بیاتی دوای خۆی چ له ناو فارسیزاناندا له وه‌خت و سه‌رده‌می خۆیدا و هه‌روه‌ها ئه‌فغان و هیندستان و پاكستانیش ئه‌گرێته‌وه به‌كشمیریشه‌وه، و له سه‌رده‌می مۆدێرنه‌شدا ئه‌وانه‌ی كه هه‌ودای رۆحن و ئه‌وانه‌ی كه وێڵی رۆحناسین به دوای به‌رهه‌مه‌كه‌ی مه‌ولاناوه‌ن. من ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌و خاڵه بكه‌م كه چییه واده‌كات له سه‌رده‌می مۆدێرنه‌دا خه‌ڵكانێكی زۆر رووبكه‌نه مه‌ولانا، له‌وانه‌یه هۆكاری یه‌كه‌می ئه‌وه بێت له سه‌رده‌می مۆدێرنه‌دا كه‌لێنێكی زۆر گه‌وره‌ی رۆحی هه‌یه له‌ناو تاكدا به‌تایبه‌تی له ئه‌وروپا، ئه‌م كه‌لێنه پێویستی به پڕكردنه‌وه هه‌یه، مرۆڤی مۆدێرنه تێر بووه له زۆربه‌ی شته مادییه‌كان، پێویستی به لایه‌نێكی رۆحییه، ئه‌م لایه‌نه رۆحییه سه‌نته‌ره‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاته له ناو رۆژهه‌ڵاتدا ئه‌ده‌بیاتدا عرفانی ئیسلامییه، له‌ناو عرفانی ئیسلامی‌دا من پێم وایه دیارترینیان مه‌ولانای رۆمییه. ئه‌و خانمه به شێوه‌ی رۆمان بابه‌تێك به‌رهه‌م ده‌هێنێ، مه‌به‌ست ئه‌لیف شه‌فه‌قه، كه رۆمانی چل رێساكه‌ی عه‌شقی به‌رهه‌م هێناوه، له راستیدا كۆمه‌ڵێك په‌یامی مه‌ولانای رۆمییه، له مه‌سنه‌وی و مه‌عنه‌وییه‌وه، له غه‌زه‌لیاته‌كه‌یه‌وه، له فیهی مافیهییه‌وه وه‌رگیراوه و به شێوازێكی ساده‌ی ره‌وانی سه‌هلی مومته‌نیع داڕێژراوه بۆ كه‌سانێك كه شاره‌زای مه‌ولانا نه‌بن زۆر جێگه‌ی بایه‌خ و سه‌رنجه، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌یی مه‌ولانامان بۆ ده‌رده‌خا، بۆچی؟ چونكه شیعره‌كانی روویه‌كی قوڵی فه‌لسه‌فییان هه‌یه، ئه‌م رووه قوڵه بۆ كه‌سانێكه كه خاوه‌ن ئه‌زموونێكی زۆربن، كه‌سانێك كه بتوانن ئه‌و عرفانیه‌ته هه‌زم بكه‌ن، له هه‌مان كاتدا روویه‌كی ئاسایی رووكه‌شیشی هه‌یه كه تۆ ده‌توانی رسته‌ی ساده‌ی لێ بێنیته ده‌ره‌وه و سوودی لێ ببینی وه‌كو چۆن له چل رێساكه‌ی عه‌شقدا كراوه، بۆ نموونه له یه‌كێ له شیعره‌كانیدا ئاماژه به عه‌شق ئه‌دات، كه پێویسته عاشق كه‌سێكی پاك بێت، كه‌سێكی بێ كینه بێت، ئه‌مه تۆ ده‌توانی وه‌ك رسته ده‌ریبهێنی به‌كاری بهێنی.
لهۆن قادر: مه‌ولانا عارفێكی شاعیره ئایدیا و تێڕوانینه‌كانی خۆی له ڕوانگه‌ی به‌یته
شیعرییه‌كانییه‌وه خستووه‌ته روو. به‌و ئه‌ندازه‌یه نه‌یویستووه وه‌كو شاعیرێك ده‌ركه‌وێت و ببێت به شاعر. مه‌ولانای رۆمی له دنیای ئه‌ده‌بدا كاریگه‌ری له سه‌ر گه‌لێك ئه‌دیب و ئه‌ده‌بیاتی كلاسیك و دنیای مۆدێرنیش هه‌بووه، له كۆنه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی رۆمی رۆچووه‌ته ناو رۆحی گه‌لێك شاعیر و رۆمانووسی جیهانه‌وه له دنیای شیعر و غه‌زه‌لیشدا چ له كلاسیكی كوردی و چ له شیعری نوێی كوردی غه‌زه‌لیاتی مه‌ولانا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه.
ره‌نگدانه‌وه‌ی غه‌زه‌لیاتی مه‌ولانا له‌ئه‌ده‌بی كوردیدا
بوشرا كه‌سنه‌زانی: نالی له یه‌كێ له غه‌زه‌له‌كانیدا به‌مه ده‌ست پێده‌كات: دڵ ده‌ڵێ مه‌یلی چه‌مه‌ن خۆشه- جه‌وابی ناده‌م موده‌تێكه له قه‌فزدایه عه‌زابی ناده‌م… لێره‌دا نالی ئه‌گه‌رچی كۆی غه‌زه‌له‌كه قسه و گفتوگۆی خۆی له‌گه‌ڵ دڵه كه دڵ مه‌یلی له چوونه ده‌ره‌وه هه‌یه، دیاره ئه‌م له كاتی فه‌قێیه‌تی و موسته‌عیدیدا بووه و هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته پله‌ی مه‌لایه‌تی به‌لایه‌وه گرنگ بووه حه‌زی له كتێبه‌كان بێ، دڵم حه‌زی له چوونه ده‌ره‌وه بووه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌ڵێ نا ده‌بێ تۆ دانیشی به‌لای ئه‌مه‌وه دوایی كه سه‌یر ده‌كات غه‌زه‌لێكی نووسیوه له میانه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه‌دا له‌نێوانی مانه‌وه له‌گه‌ڵ كتێبدا و له‌گه‌ڵ چوونه ده‌ره‌وه بۆ ده‌شت و ده‌ر، به‌رهه‌مه‌كه‌ی غه‌زه‌لێكه به‌وپه‌ڕی غروره‌وه وه‌كو غروره هه‌میشه‌ییه‌كانی نالی، كه پێموایه مه‌غرورترین شاعیری ئه‌ده‌بی كوردییه. ده‌ڵێ من ئه‌م غه‌زه‌له‌م نووسیوه به دووسه‌د مه‌سنه‌وی، واته قیمه‌تی مه‌سنه‌وی ده‌زانێ چه‌نده، به یه‌ك مه‌سنه‌وی نا، به دووان نا.. به دوو سه‌د مه‌سنه‌وی و لوبی لوبابی ناده‌م، لوبی لوباب كتێبێكی سه‌یفه‌دینی ئامودییه به‌هاكه‌ی له مه‌سنه‌وی كه‌متر نییه، لێره‌وه ئه‌م غروره‌ی نالی ئه‌بینین ئه‌یه‌وێت بڵێ من ئاگام له ئه‌ده‌بی فارسییه، ئاگام له مه‌سنه‌وی و مه‌عنه‌وییه، به‌ڵام كاریگه‌ریم تێناكات و غه‌زه‌لێكی خۆم به دوو سه‌دانه مه‌سنه‌وی ناگۆڕمه‌وه، وه‌كو چۆن هه‌ربۆ ته‌واوكاری ئه‌م غروره‌ی نالی له شوێنێكی تردا ئه‌ڵێ فارس و كورد و عه‌ره‌بم هه‌ر سێ به‌ده‌فته‌ر گرتووه … له هه‌ر یه‌كێ له‌و ئاماژانه‌دا، ئاماژه‌ی زمانزانین یان عه‌ره‌بی زانین و فارسی زانین دا ئاماژه‌ش به‌وه ئه‌دات كه ئه‌م ئاگاداری مه‌سنه‌وی مه‌عنه‌وییه و به غروری شاعیرانه‌ی خۆیه‌وه باسی ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئاماژه‌یه‌ك بده‌ین به مه‌حوی، له‌وانه‌یه لای مه‌حوی ئه‌م مه‌سنه‌وی و مه‌عنه‌وی مه‌ولانا ده‌ربكه‌وێته‌وه كه ئه‌گه‌رچی من وه‌كو زۆرێك له ئه‌كادیمسته‌كان پێم وانییه مه‌حوی كاریگه‌رییه‌كه‌ی زۆر زه‌قبێ كه ئه‌وه‌ی چه‌نده‌ها شیعری وه‌رگرتبێ، به‌ڵام چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی دیار هه‌یه ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاوه ئێمه ئه‌توانین ئاماژه‌ی پێبده‌ین، مه‌حوی له شیعره فارسییه‌كانیدا له رووی فۆرمه‌وه هه‌ندێك جار له رووی زاراوه‌وه سودی له شیعره‌كانی مه‌وله‌وی وه‌رگرتووه وه‌كو چۆن ئێمه له كلاسیكی رۆژهه‌ڵاتیدا كۆمه‌ڵێك وشه و زاراوه و كۆمه‌ڵێك وێنه‌مان هه‌یه، ته‌قریبه‌ن ئه‌توانم بڵێم چه‌سپاوه ئه‌م وێنانه، بۆ نموونه فه‌رهه‌نگێكه ئه‌ده‌بیاتی كلاسیكی رۆژهه‌ڵات فه‌رهه‌نگێكی ته‌قریبه‌ن سنوورداره، وێنه‌كان به‌رده‌وام ئه‌هێنرێن و دووباره ده‌كرێته‌وه، ئه‌و وێنانه‌ی كه لای حافز ده‌بینرێ، لای نالی ئه‌بینرێ، لای موته‌نبی ئه‌بینرێ، لای عه‌تار، لای فڵان لای فیسار.. به‌و شێوه‌یه ئه‌م فه‌رهه‌نگه فه‌رهه‌نگێكه به‌رده‌وام به‌ر زاراوه‌كانی ئه‌كه‌ویته‌وه، به‌ڵام چۆنێتی سه‌ر له‌نوێ خستنه‌وه رووی به پێی رۆحیه‌ت و مه‌عریفه‌تی شاعیره‌كه ئه‌گۆڕێت، مه‌حوی ئه‌م رۆحیه‌ته‌ی خۆی هه‌یه كاتێك ئه‌م زاراوانه به‌كار ئه‌هێنێ له‌شیعره فارسییه‌كانیدا تۆ هه‌ست ده‌كه‌یت رۆحیه‌تی خۆی تێدایه. پارچه‌یه‌كیشی هه‌یه وه‌كو پیاهه‌ڵدانێك بۆ شه‌رحی مه‌سنه‌وی و مه‌عنه‌وی هه‌ر به زمانی فارسی، بێجگه له‌وه‌ی دوو به‌یتی مه‌سنه‌وی ته‌خمیس كردووه و به زمانی فارسی و ئاماژه‌ی پێداوه كه ئه‌مه‌ی له مه‌سنه‌وی و مه‌عنه‌وییه‌وه وه‌رگرتووه، واته مه‌حوی له غرورێكی زۆره‌وه قسه ناكات وه‌كو چۆن هه‌میشه عارفێكی متوازع بووه، بۆیه ئه‌م جیاوازییه‌ی له‌گه‌ڵ نالی‌دا هه‌بووه، چونكه پێم وابێ نالی ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی غه‌زه‌لیات بووه، ئه‌وه‌نده خه‌ریكی بابه‌ته ئاینی و رۆحییه‌كان نه‌بووه، له كاتێكدا مه‌حوی عارفێكی گه‌وره بووه به هه‌موو مانایه‌كه‌وه، چ وه‌كو ره‌فتار و چ وه‌كو شیعر و چ وه‌كو بیركردنه‌وه، له بیتێكدا مه‌حوی دیسان وه‌كو هاوشێوه‌ی نالی، به‌ڵام جیاواز له نه‌مه‌تی ئه‌و ئاماژه ئه‌دات به‌وه‌ی كه ئه‌ویش مه‌سنه‌وی خوێندوه‌ته‌وه و ئه‌یناسێ.
قوربانی له‌نێوان مه‌وله‌وی و مه‌ولانای رۆمی
لهۆن قادر: باسی جه‌ژنی قوربان لای مه‌ولانا و لای مه‌وله‌وی تاوه گۆزی كه به‌رای مته‌وازعانه‌ی من مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی له مه‌ولانای رۆمی جوانتر هێناوێتیه‌وه و جوانتری پێكاوه، مه‌ولانای رۆمی كه باسی جه‌ژنی قوربان ده‌كات ده‌ڵێت ئاژه‌ڵه‌كان مه‌ڕو بزن و ره‌شه‌وڵاخ كه ئه‌خۆن، ئه‌له‌وه‌ڕێن ئه‌زانن سه‌ر ئه‌بڕدرێن، ئه‌زانن ئه‌خورێن، به‌ڵام بۆیه ئه‌ژین و بۆیه ئه‌له‌وه‌ڕێن، چونكه ئومێدیان هه‌یه، هیوایان وایه رۆژێك له رۆژان ئه‌و شانازییه‌یان پێببڕێ كه به قوربانی بكرێن و له جه‌ژنی قورباندا سه‌رببڕدرێن، نه‌ك له رۆژانی ئاسایی‌دا، واته ئه‌مانیش به‌شێك بن له‌و سونه‌ته ئیبراهیمییه، له‌و سونه‌ته ئیسماعیلییه. به‌ڵام مه‌وله‌وی به جۆرێكی تر ئه‌مه ده‌رده‌بڕێ، بێگومان مه‌وله‌وی له ته‌مه‌نی كۆتاییدا كاتێ كه كوێر ده‌بێ و كاتێ پشتی ئه‌چه‌مێته‌وه و نیمچه كه‌ڕ ئه‌بێ گوێكانی كه‌م ده‌بیستن، شیعرێكی هه‌یه له سه‌ر جه‌ژنی قوربان قوربان قوربانه‌ن جه‌ژن شادییه‌ن… باسی جه‌ژنی قوربان ده‌كات و به‌گشتی وه‌سفی ده‌كات دواتر دێت به شێخه‌كه‌ی ئه‌ڵێت ساتۆش بۆمن وه‌قوربانی كه، قوربانی رای ره‌بانی كه. ئه‌ڵێ مادام وایه تۆش وه‌ره من بكه‌ره قوربانی، قوربانی رێی ره‌بانی، دوایی هه‌ر خۆی به خۆی ئه‌ڵێ مه‌وله‌وی به‌دبه‌خت تۆ ناكامه‌نی، مه‌وله‌وی تۆ نه‌زانی تۆ بۆ قوربانی ناشێی، تۆ كوێری، تۆكه‌ڕی، و ئاژه‌ڵێكیش ئه‌م سیفه‌تانه‌ی تێدابێ بۆ قوربانی ناشێ. كۆمه‌ڵێك موسه‌فاتی جوان، بابه‌تگه‌لێكی جوان هه‌ن پڕ له گه‌وهه‌ر.
بوشرا كه‌سنه‌زانی: كه جه‌لاله‌دینی رۆمی مه‌سنه‌وییه‌كانی خۆی نووسی یه‌كه‌م ده‌نگ ده‌ستخۆشی لێ كرد، یه‌كه‌م ده‌میش كه ماچی ناوچه‌وانی كرد، ده‌نگ و ده‌می خودا خۆی بوو، به‌لای منه‌وه گرنگه ئه‌م باسكردنه‌ی شێركۆ بێكه‌س، چونكه شێركۆ له لێزانینێكی ته‌واوه‌وه بۆ مه‌ولانای رۆمی ئه‌توانێ ئه‌م قسه قورسه بكات، ئه‌م په‌یامه قورسه بگه‌یه‌نێ كه یه‌كه‌م كه‌س ده‌ستخۆشی لێ كردوه و ماچی كردوه هه‌ر خودا خۆیه‌تی، به راستیش كه من پێموایه قسه‌كه‌ی شێركۆ بێكه‌س راسته هه‌رخودا خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی لێ كردوه.
مردن و تامی شیرینی مردن لای مه‌ولانا و ره‌نگدانه‌وه‌ی له غه‌زه‌لیاته‌كانی ئه‌و باسه گرنگه‌یه كه پێویسته قسه‌ی زیاتری له سه‌ر بكرێ و ته‌فسیری زۆر هه‌ڵده‌گرێ، چۆن له قۆناغ و عرفان و عه‌شقی حه‌قیقیدا مردن له لای مه‌ولانا و له غه‌زه‌له‌كانیدا جۆرێكی تر بوو، مردن ئه‌و ترسه گه‌وره‌یه نه‌بوو كه مرۆڤ لێی ترساوه، به جۆرێكی تر مردن ده‌ستپێكی ژیان و قۆناغێكی دیكه‌ی مرۆڤه.
زه‌وی ئه‌مڕۆ لوقمه‌یه‌كی چه‌ور قووت ده‌دات
لهۆن قادر: مه‌ولانا تێڕوانین بۆ خودا و مردن و بۆ گۆڕ بۆ دیداری خودا زۆر جیاوازه له زۆرێك له‌وانه‌ی ته‌فسیرێكی تۆقێنه‌ریان هه‌یه بۆ مردن، ئه‌و قه‌ناعه‌تی وایه گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ لای مه‌عشوق، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ لای كه‌سێك له خۆت به به‌زییی تر له خۆت خۆشه‌ویست تر و له خۆت میهره‌بانتر بۆیه هه‌موو ئه‌م ئه‌م ناڵه و نركه و ده‌نگ و سه‌دایه كه مرۆڤ له وجود دا هه‌یه‌تی و ئه‌و هێز و وزه‌یه‌ی كه مه‌ولانای رۆمی به شیعر ده‌ری ده‌بڕێ، هه‌ر هه‌مووی حه‌نین و سۆزی مه‌ولانایه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌سڵه‌كه‌ی، بۆ لای خوا. مه‌ولانا زۆر قسه‌خۆش بووه، وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه له‌و ساتانه‌ی كه گیان ئه‌دات شاری قۆنیه ورده بومه‌له‌رزه لێی ئه‌دات، مه‌ولانا به سه‌ڵاحه‌دین و به كوڕه‌كه‌ی ئه‌ڵێت زه‌وی ئه‌مڕۆ لوقمه‌یه‌كی چه‌ور قوت ئه‌دات بۆیه پێویستی به‌له‌رزین هه‌یه، ئاسان پێی قووت نادرێ، مه‌به‌ستی له مردنی خۆیه‌تی، واته ئه‌م تێڕوانینه موباله‌غه‌م نه‌كردووه ئه‌گه‌ر بڵێم باسی مردن لای مه‌ولانا بخوێنیته‌وه حه‌ز به مردن ئه‌كه‌یت، كۆی ئه‌ده‌بیاتی رۆشنبیریی ئاینی ئێمه واباسی مردنت بۆ ئه‌كات لێی ده‌تۆقی، به‌ڵام مه‌ولانای رۆمی پێت ئه‌ڵێ ئه‌مه گه‌ڕانه‌وه‌یه. ته‌فسیری ئێستای مۆدێرن بۆ وجود ته‌فسیرێكی مادییه پێی وایه بوون پڕه له ماده، شتێك به ناوی رۆحه‌وه وجودی نییه، مه‌ولانا پێی وانییه بوون پڕه له رۆح، وه‌كو ده‌ریا، ده‌ریا چۆن ئه‌سڵه به‌رینه، به‌رفراوانه، كه‌فی سه‌ر ده‌ریا شتێكی كه‌مه عه‌ره‌زییه، ئه‌گوزه‌رێ و ئه‌ڕوات، مه‌ولانا پێی وایه رۆح وه‌ك ئه‌و ده‌ریایه وایه و جه‌سته‌ش وه‌ك ئه‌و كه‌فه وایه.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
سوڵتانـی دڵان مەولانای رۆمی
Reviewed by Unknown
on
4:36:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: