Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

گۆڕان هەر قسەی خۆیان پێ تەواوەو دەیانەوێ ئەوەی ئەوان دەیانەوێ بکرێ بەس نایبینن

ئۆمێد خۆشناو/ئەندام پەرلەمانی پارتی
لەبەرئەوەی گۆڕان لەگەڵ خۆیدا، ئیشكالیەتێكی زۆری هەیە، ئاسان نییە لەگەڵ ئێمەو نە ‌لەگەڵ هیچ هێزێكیتر بگاتە ئەنجام.
تەنها لەگەڵ هێزێك دەگاتە ئەنجام هەموو كارەكانی گۆڕانی قبوڵ بێت و ڕۆژ بەشەو ببینێت و ماستیش بەڕەش ببینێت، نموونەی كۆمەڵی ئیسلامی كە هیچ مەجالێكی نەهێشتەوە لە پاشكۆیەتی گۆڕان!
ماوەیەكی زۆرە جەماعەتی گۆڕان هەرچی هاشوهوش و موهاتەرات و چەواشەكاری و هیستریا هەبوو كردیان، بەڵام لێیان بێدەنگ بووین، لەبەرئەوەی:
١/باوەڕی تەواومان بە دیالۆگ و گفتوگۆ هەبووە ‌و هەیە بۆچارەسەر.
٢/پڕۆسەیەكی هێندە مەزنمان لەپێشە پێمانوایە هیچ پێویست ناكات خۆمان بە جواب و جوابكاری دەرون نەخۆشەكان مەشغوڵ بكەین، ڕیفراندۆم لەسەرووی هەر خواستێكی ترەوەیە لای ئێمە.
لەچەند ڕۆژی ڕابردوو تروسكاییەك لەچارەسەری كێشەی نێوان لایەنەكان بەدی كرا، بەڵام هەر زوو لەلایەن گۆڕان بەبڕیاری پێشوەختە ڕەتكرایەوە.
لای گۆڕان گفتوگۆ و سازان و مفاوەزات و مناقەشە ‌و ڕێككەوتن بریتییە لەوەی ئەوەی گۆڕان دەیەوێت، ئەوە تەواوە، بۆیە با دڵنیابن ئەوە لە پارتی نابینن، سەخاوەت لای پارتی تەنها لە گفتوگۆی پێشخستنی پڕۆسەی نیشتمانی و گەیشتن بە ئارمانجە نیشتمانییەكانە.
هەر هێزێك بڕیاری پێشوەختەی هەبێت ئاسان نییە لەگەڵی بگەیتە ئەنجام، ئێستا حەقە ڕای گشتی بەرچاوی ڕوون بێت لەوەی كە كێ ئایندەیەكی گەشی دەوێت و خوازیاری وڵاتێكی سەربەخۆیە ‌و كێ لەمپەرو ڕێگری لەپێش دروستبوونی ئەو وڵاتە بەوەكالەتی خەڵكیتر دەكات.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

گۆڕان هەر قسەی خۆیان پێ تەواوەو دەیانەوێ ئەوەی ئەوان دەیانەوێ بکرێ بەس نایبینن Reviewed by Unknown on 10:34:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.