Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دەیانەوێت دواتر بڵێن ئێمە داوامان كرد بێن كۆبونەوە بكەن بەڵام نەهاتن

پەرلەمان، تەواو كردنی ئەو كودەتایەیە كە بەسەر پەرلەماندا كراوە.
سۆران عمر /ئەندام پەرلەمانی کۆمەڵی ئیسلامی
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی بەڕادیۆی نەوای راگەیاند، لەگەڵ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستانداینن بەو شێوەیەی كە بووە و هەیە، بەڵام لەگەڵ هیچ سیناریۆیەك‌و پینەو پەڕۆیەكدا نین، ئەوەی كردویانە تەنها لادانی د.یوسفە لەسەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەمەش كارێكە ئێمە لەدژی بوین، پێشمان وایە تەواوكردنی ئەو كودەتایەیە كە بەسەر پەرلەماندا كراوە.
پەلەمانتارەكەی كۆمەڵ دەشڵێت، وەك ئەوەی دایان ناوە د.یوسف دەچێت كۆبونەوەیەك دەكات و دواتر دەستلەكاردەكێشێتەوە، گوایە ئەوە كاراكردنەوەی پەرلەمانە بە شێوەیەكی نوێ بە كودەتایەكی نوێ، دەیانەوێت دواتر بڵێن ئێمە داوامان كرد بێن كۆبونەوە بكەن بەڵام نەهاتن بۆیە خۆمان كۆبونەوەكە دەكەین، ئەمە تەنها شەرعیەتدانە بەو كودەتایەو هیچی تر.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

دەیانەوێت دواتر بڵێن ئێمە داوامان كرد بێن كۆبونەوە بكەن بەڵام نەهاتن Reviewed by Unknown on 11:04:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: