Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چەند زانیارییەکی ورد لەسەر ئەرکی جێناوەلکاوەکان لە ڕستەدا


چەند زانیارییەکی ورد لەسەر ئەرکی جێناوەلکاوەکان لە ڕستەدا

م.محسن عەلى 

1- ئەگەر دوو جێناوی لکاو لەدوای (دە) یان (نە) یان (بەشی یەکەمی کار) هاتن هەمیشە یەکەم بەرکار و دووەم بکەرە
دەتم گەیاند.
نەتم ناسیوە.
هەڵمت بژارد.
2- ئەگەر دوو جێناوی لکاو لەدوای ئامرازی پەیوەندی هاتن ئەوا یەکەمیان تەواوکەری بەیاریدە و دووەمیش بکەرە
بۆیانم کڕی.
3- ئەگەر دوو جێناوی لکاو لەدوای ناوێک هاتن یەکەمیان دیارخەر و دووەم بکەرە.
نامەکەتم نارد.
وڵاتەکەمانی وێرانکردووە.
4- ئەگەر کاری ڕابردووی تێپەڕ یەک جێاوی لکاوی لەگەڵ بوو ئەوا بکەرە
ـــــــــــــــ
دەرنەکەوتنەکانی کەسی سێیەمی تاکتان بە نموونەی ڕستەوە بۆ ڕووندەکەمەوە, هیوادارم سوودی هەبێت :
 
1- بکەر دەرناکەوێت ئەگەر لەدوای کاری ڕابردووی تێنەپەڕ جێناوی لکاو نەهات.
گەیشت بە ئاوات.
لە ژوورەکەم دانیشت.
2- بەرکار دەرناکەوێت ئەگەر لەگەڵ کاری ڕابردووی تێپەڕ یەک جێناوی لکاو هەبوو.
بانگمان کرد.×
ناردتان.×
3- تەواوکەری بەیاریدە دەرناکەوێت ئەگەر ئامرازی پەیوەندی لە ڕستەدا هەبێت و ئاڕاستەی ئامرازەکە بۆ کەسی سێیەم بوو جێناوەکەش دیارنەبوو, بە مەرجێک جێناوی لکاوی بکەر لە ڕستەدا هەبێت.
نامەکەم بۆ نووسی.×
دیارییەکەت لێ وەرگرت.×
پارەکەمان پێ نارد.×
4. دیارخەری ناو دەرناکەوێت ئەگەر ڕستەکە پێکهاتبێت لە (بەرکار + بکەر + کاری ڕابردووی تێپەڕ ) بە مەرجێک بەرکارەکە ناو بێت.
نانەکەم خوارد.×
خانووەکەیان فرۆشت.×
پێکووسەکەمان برد.×





نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
ڕێزمانی کوردی

چەند زانیارییەکی ورد لەسەر ئەرکی جێناوەلکاوەکان لە ڕستەدا Reviewed by Unknown on 4:40:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.