خوێندكارانی زانكۆ له وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان بێبه‌ش ده‌كرێن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شی ناوخۆیی كوڕانی زانكۆی سلێمانی، ئه‌ستۆپاكی بۆ ئه‌و خوێندكارانه ناكات، كه پسوڵه‌ی وه‌رگرتنی ۱۰۰ هه‌زار دیناری به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی پێ نییه‌و لێپرسراوی كاروباری كوڕانی خوێندكارانی به‌شه ناوخۆییه‌كانیش ده‌ڵێت:” ناتوانین ساڵی داهاتوو به‌شی ناوخۆیی بكه‌ینه‌وه”.
هاوكار تاریق، لێپرسراوی كاروباری كوڕان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شه ناوخۆییه‌كانی كه‌مپی نوێ و عه‌واڵ-ی زانكۆی سلێمانی، ” له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، ئاگادار كراوینه‌ته‌وه كه هه‌ر خوێندكارێك پسوڵه‌ی پێدانی ۱۰۰ هه‌زار دیناری به‌شی ناوخۆیی پێ نه‌بێت، ئه‌ستۆپاكی بۆ ئه‌نجام نه‌ده‌ین”.
وتیشی: خوێندكاران پێویستیان به واژۆی به‌شی ناوخۆیی و كتێبخانه‌و ئه‌و به‌شه‌ی خۆیی تێیدا ده‌خوێنێت هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ستۆپاكی و هه‌ر خوێندكارێكیش ئه‌نجامی نه‌دات، نمره‌ی كۆتایی ساڵی پێنادرێته‌وه‌و لێی بێبه‌ش ده‌كرێت.
هاوكار تاریق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد بڕیاره‌كه له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه ده‌رچووه‌و هه‌موو زانكۆكانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه، وتی: له‌ده‌سه‌ڵاتی زانكۆی سلێمانیدا نییه بڕیاره‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌ون، چونكه له‌هه‌ندێك زانكۆی وه‌ك (هه‌ولێر، دهۆك ، سۆران و زاخۆ) ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌خوێندكاران وه‌رگیراوه.
هۆشداریشیدا له‌وه‌ی گه‌ر بێت‌و ئه‌مساڵ خوێندكاران ئه‌و پاره‌یه نه‌ده‌ن، ئه‌وا ڕه‌نگه نه‌توانن ساڵی داهاتوو به‌شه ناوخۆییه‌كان بكه‌نه‌وه، وه‌ك خۆی وتی: چونكه زیاتر له‌سه‌دا ٦۰ی پاره‌ی ئه‌مساڵ كه وه‌رده‌گیرێت، له‌ساڵی داهاتوو بۆ پێدوایستی به‌شه ناوخۆییه‌كان خه‌رجده‌كرێته‌وه.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: