Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

من موسلمانم

من موسڵمانم

ستونی: حسێن على شریف

خەونی پێکەوە ژیانو یەکتر قەبوڵ کردن.
من موسڵمانم:

 چونکە لە ناو نەتەوەیەکو لە ناو بنەماڵەیەکی موسڵمانا هاتومەتە ژیانو گەورە بوم،بەڵام ئەمە بە بەخششێکی خودایی ئەزانمو دڵم پێێ خۆشە.
تۆش کە خاوەنی دینێکی تری بێ گومانم هەمان هۆکاری منت هەیە بۆ ئەو دینەت دڵنیاشم تۆش ئەوە بە بەخششی خودایی ئەزانیتو حەقی خۆشتە.
 ئا لە بەر ئەوە من هەرگیز رقم لە تۆ نابێتەوەو هەرگیز بە هەڵەشت نازانم.

هەرگیز ماڵی تۆ بە حەڵاڵی خۆم نازانمو هەرگیز بیر لەوە ناکەمەوە کە سزای تۆ بدەم چونکە من دڵنیام وەک چۆن موسڵمان بونی من بە ویستی خودا بوە ئاواش تۆی ئاین جیاواز هەمان شت وە ک من بە ویستی خودا بوە.
من موسڵمانم

من رۆژانە پێنج فەرزە نویژ ئەکەم .رۆژو ئەگرمو گەر بۆم بکرێت ئەڕۆمە حەج ،بەڵام کاتێک تۆ وەک من ناکەیت هەرگیز ڕێگە بە خۆم نادەم خۆم لە تۆ باشتر ببینم چونکە ئەمە تەنها ئیشی خودایە کە دیاری بکا کام لە بەندەکانی باشنو کامیان خراپ هەر خۆشی مافی سزادانی هەیە نەک من.
من موسڵمانم
ئەو کاتانەی کە من عیبادەت ئەکەمو تۆ نایکەی ،کە من ئەڕۆمە حەجو تۆ ناڕۆیت کە من بە ڕۆژو ئەبمو تۆ نایگریت .هەرگیزاو هەرگیز نایەم ڕێزی خۆم بە زۆر بدەم بە سەر تۆدا هەرگیز نامەوێت ناز بە سەر تۆدا بکەم چونکە من ئەو عیبادەتە بۆ تۆ ناکەمو بۆ خودای ئەکەم . من ئەوە بە واجبی سەر شانی خۆم ئەزانمو چاوەڕێ ناکەم کە تۆ گرنگیم پێ بدەیت.
من موسڵمانم

ئەگەر چی خۆم پێ حەقە بەڵام ئەگەر تۆش وەک من نەبویت شمشێرت لێ ڕا ناکێشم.بە خراپت نازانمو جنێوت پێ نادەم.تەکفیرت ناکەمو بە جەهەنەمیت لە قەڵەم نادەم چونکە ئەگەر وام کرد ئەوە دەوری خودا ناهێڵمو خۆم ئەکەم بە خودا.
من موسڵمانم

بەڵام دڵنیا نیم لەوەی کە تۆی نویژ نەکەرو منی نویژ کەر کاممان لای خودا باشترین.نازانم منی موسڵمانو تۆی مەسیحیو ئەوی یەهودیو ئەمی بودیوکابرای بێ دین هتد.کاممان لای خودا مەرغوبین. ئەو قەناعەتەم هەیە کە ئەکرێت هەمومان ڕاست بینو خودا لە هەمومانی وەر گرێت. چونکە ئەگەر من بڕیارم دا کەواتە من کاری خودا ئەکەم.
من موسڵمانم
هەرگیز ڕێگە بە خۆم نادەم کە گاڵتە بە تۆ بکەم ئەو کاتەی سوجدە بۆ بتێک ئەبەیت یان مانگایەک پیرۆز ئەکەیت . چونکە دڵنیام تۆش ئەو کات ماچ کردنی بەردە ڕەشەکەی کەعبەی من بە گاڵتە جاڕی تێ ئەگەیت.
بۆیە من 
ڕێگە بە خۆم نادەم بە عەقڵی تۆ پێ بکەنم کە دیوارێک ماچ ئەکەیت چونکە ڕەنگە تۆش گاڵتە بە عەقڵی من بکەیت کە بەرد ئەگرمە شەیتان.
بۆیە من
ڕێگە بە خۆم نادەم کە بە موشریکت بزانم ئەو کاتەی سەلیبێک ماچ ئەکەیت چونکە ئەو کات تۆش من وا ئەبینی کە ملیۆنەها لە موسڵمانان موی جەستەو نەعلی کۆنو پەڕۆی سەوز ماچ ئەکەن.
من موسڵمانم 

بەڵام کە تۆ موسڵمان نەبویت ڕێزی ئینسان بونت ئەخەمە سەر سەرمو هەرگیز تۆ بێزار ناکەمو تەداخولی بیرو تایبەت مەندی تۆ ناکەم چونکە وەک چۆن ویستی خودا بو من موسڵمان بم ئاواش ویستی خودا بو کە تۆ ئەمەی ئێستایت
من موسڵمانم

بەڵام ڕەنگە تۆ لە من باشتر بیت

ڕەنگە تۆ لە من زیاتر خزمەتکار ی مرۆڤایەتی بیت

رەنگە تۆ لە من بە سود تر بیت

رەنگە تۆ لە من دڵ فراوان تر بیت

کەواتە ئیشی من نیە بێم بە زۆر تۆ بکەمە موسڵمان.ئەگەر وام کرد ئەوە خودا بە لاواز ئەبینم.
لە کۆتاییدا ئەمە تەنها خەونێکەو قەت نایەتە دی !!




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

من موسلمانم Reviewed by Unknown on 7:15:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.