قوتابخانه‌ی سه‌ركرده‌كان
نووسه‌ر ئه‌كادیمی دكتۆر پیته‌ر ساندگرێن، كتێبێكی به ناونیشانی ا Globalinzing Eton: A transnational History of Elite Boarding Schools since 1857 بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئه‌م كتێبه له بنه‌ڕه‌تدا تێزی دكتۆرانامه‌ی نووسه‌ره‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام ناونیشانه سوێدییه‌كه‌ی ده‌كرێت به‌م جۆره بێت: قوتابخانه ناوخۆییه‌كانی پێگه‌یاندنی ئیلیتب نوخبه‌ا.
قوتابخانه ناوخۆییه‌كانی سه‌ركرده و ئیلیت، له سه‌ره‌تادا به اقوتابخانه گشتییه‌كانب ناو ده‌برا. چونكه له به‌ریتانیادا به سامانی گشتی به‌ڕێوه ده‌چوون، بۆیه ده‌كرێت بڵێین ناونیشانی اقوتابخانه‌ی گشتیب ناونیشانێكی نه‌گونجاوه، چونكه ئه‌م قوتابخانانه سامانێكی زۆریان تێ ده‌چوو، له كاتێكدا كه ته‌نیا بۆ چێنێكی تایبه‌ت ته‌رخان كرابوو.
ئه‌م قوتابخانانه به درێژایی مێژوویه‌كی دوور و درێژ له چه‌ندین وڵات‌دا هه‌بوون.
له سوید، له شارۆچكه‌ی سیكتونا قوتابخانه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ی به‌ڕێوه ده‌چێت. هه‌روه‌ها قوتابخانه‌یه‌كی دیكه‌یش، به‌ناوی قوتابخانه‌ی الوندسبێرگب.
زۆربه‌ی زۆری سیاسه‌توان و به‌ڕێوه‌به‌ره باڵاكانی سوید له بواری ئابووری و كارگێڕیدا، له‌م قوتابخانانه‌دا په‌روه‌رده كراون. ئه‌م شێوازه، شێوازی پێگه‌یاندنی ئیلیت و ده‌سته‌بژێر، له زۆربه‌ی وڵاتانی دیكه به هه‌مان شێوه پیاده كراوه.
له قوتابخانه ناوخۆییه‌كاندا، قوتابییه‌كان، به‌زۆری كوڕن، كه په‌ره‌وه‌ده ده‌كران، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا ببن به ئیلیت و ده‌سته‌بژێر، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست و حوكمڕانی بكه‌ن. به‌ڵام له‌وه‌ش گرینگتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م قوتابخانانه كه‌ش و ئه‌تمۆسفیرێكی باشه بۆ منداڵی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، تاكو باشتر یه‌كتری بناسن وچاكتر ئاشنای یه‌كتر ببن، واته بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئاینده، هه‌ر له قۆناخێكی زوودا، ببن به دۆست و ئاشنای یه‌كتر، پاشتریش له بواری كار و حوكمڕانی و سیاسه‌ت و بزنێسدا ئاسانكاری بۆ یه‌كتر بكه‌ن.
له‌ناو سیاسه‌تمه‌داران و حوكمڕانانی به‌ریتانیا، ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌شق و راهێنان و خوێندنیان له‌و قوتابخانانه‌دا به‌ده‌ست هێناوه. قوتابخانه‌ی ائیتون كولیژب یه‌كێكه له قوتابخانه ناوخۆییه‌كانی به‌ریتانیا، كه هه‌ر بۆ نموونه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا داڤید كامیرۆنی تێیدا په‌روه‌رده كراوه.
له كابینه‌ی 1979ی مارگریت تاتچه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی به‌ریتانیا، سێ له‌سه‌ر یه‌كی كابینه‌كه‌ی، مه‌شق و راهێنان و خوێندنیانیان له قوتابخانه‌ی ائیتۆن كولیژبیان له كۆلیژێكی دیكه، به‌ده‌ست هێنابوو.
ئاشكرایه كه به‌ریتانیا مێژوویه‌كی كۆنی له‌گه‌ڵ قوتابخانه ناوخۆییه‌كاندا هه‌یه، كۆنترین قۆتابخانه‌ی ناوخۆیی به‌ریتانی، كه قوتابخانه‌ی اوینچێسته‌ر كۆلیژبه له ساڵی 1394دا دامه‌زرێنراوه، واته به‌ریتانیا له 1394ه‌وه مه‌شق و راهێنان به سه‌ركرده‌كانی ده‌كات.
له‌ته‌ك ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، له به‌ریتانیا ساڵانه چه‌ند منداڵێكی هه‌ژاریش وه‌رده‌گیرێن. منداڵه هه‌ژاره‌كان، كه له‌و قوتابخانانه‌دا وه‌رده‌گیران، ئه‌وانه بوون كه بێ ئه‌ندازه زیره‌ك و لێهاتوو و به‌هره‌دار بوون. بۆ نموونه هه‌ردوو قوتابخانه‌ی وینچیستر و ئیتون، حه‌فتا منداڵی هه‌ژاریان وه‌رگرتبوو. له قوتابخانه‌ی ئیتون نازناوی اقوتابییه‌كانی مه‌لیكبیان له قوتابییه هه‌ژاره‌كان نابوو، چونكه ئه‌و منداڵانه له‌سه‌ر ئه‌ركی ته‌واوی مه‌لیكی به‌ریتانیا ده‌یانخوێند.
زۆربه‌ی ئه‌م قوتابخانانه ئه‌ركێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی گه‌وره‌تریان، گه‌وره‌تر له ئه‌ركی خوێند ن‌و زانست، به‌خۆوه گرتبوو، چونكه ئه‌م قوتابخانانه وه‌كو ئامرازێكی كاریگه‌ر وا بوون، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قوتابییانه بگه‌ن به پله‌یه‌كی به‌رز، ببن به به‌شێك له ئیلیت، به كه‌سانی كارا له حوكمڕانیدا. نرخ و باجی دارایی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش زۆر گران بوو، خوێندن له‌و قوتابخانانه‌دا به پاره و سامانێكی زۆر ئه‌نجام ده‌درا.
قوتابخانه‌ی داخراو هه‌ر له سه‌رتاوه، تۆڕێكی پێوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تیی گرینگی بۆ ئه‌و قوتابییانه ده‌ڕخساند، به ئه‌ندازه‌یه‌ك كه هه‌موو كه‌سه گرینگه‌كانی حوكمڕانی و سیاسه‌ت و كارگێڕی هه‌ر له مێردمنداڵییه‌وه یه‌كتریان ده‌ناسی و باش ئاشنای یه‌كتری ده‌بوون، له ئاینده‌یشدا به‌پێی دروشمی هه‌ڵم بگره، تاكو منیش هه‌ڵت بگرم، كارئاسانییان بۆ یه‌كتری ده‌كرد.
به‌شێك له راهێنانه‌كان راهێنان بوون له‌سه‌ر ده‌روونناسی و ره‌هه‌نده‌كانی كه‌سایه‌تی، قوتابی فێر ده‌كرا، چۆن له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكات، چۆن هونه‌ری ئه‌تیكێت و پرۆتۆكۆل پیاده بكات. قوتابییه‌كان فێری ئه‌و كۆدانه ده‌كران، كه له حوكمرانی و بزنێسدا گرینگن، ئه‌و هه‌سته‌یان له‌لا دروست ده‌كردن، كه ئه‌وان له ئاینده‌دا، ده‌بن به كه‌سانی خاوه‌ن پله و پایه‌ی به‌رز و حوكم ده‌گرنه ده‌ست.
به بۆچوونی مێژوونوووسی فره‌نسی اهیپۆلیت تاینب به‌ریتانیا توانی له رێگه‌ی ئه‌م قوتابخانانه‌وه چینێكی به‌هێزی ده‌سه‌ڵاتداران پێك بهێنێت له وڵات‌دا. پاشتر ئه‌م مۆدێله له ساڵانی 1800 له فره‌نساییشدا ته‌شه‌نه‌ی كرد.
بۆ نموونه موحه‌مه‌د ره‌زاشای په‌هله‌وی، شای ئێران، له قوتابخانه‌یه‌كی ناوخۆ له سویسرا بۆ حوكمڕانی و ده‌سه‌ڵات راهێنراو بوو.
كه پارتی سۆسیالیستی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ڵمانی حوكمی گرته ده‌ست، هه‌ر زوو بیریان له دامه‌زراندنی قوتابخانه‌ی ناۆخۆ كرده‌وه، ئه‌وان یه‌كسه‌ر به‌دوای مۆدێلێكدا ده‌گه‌ڕان بۆ په‌روه‌رده‌كردنی ئیلیتی ئاینده‌ی نازیه‌ت. ساڵی 1934 یه‌كه‌م سێ قوتابخانه‌یان دامه‌زراند، بایه‌خدان به وه‌رزش و راهێنانی جه‌سته و كاری فیزیكی، له پرۆگرامی پێگه‌یاندنی قوتابییه‌كاندا پایه‌ی یه‌كه‌می هه‌بوو، ئه‌مجا بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌یان له مێشكی قوتابییه‌كاندا ده‌چه‌سپاند كه ئه‌وان له ئاینده‌دا ده‌بن به ده‌سه‌ڵاتدار و وڵات ده‌به‌ن به‌ڕێوه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسڕمانه ئه‌وه‌یه كه قوتابییه به‌ته‌مه‌نه‌كان له قوتابخانه‌كانی به‌ریتانیادا، بچووكه‌كانیان كۆنتڕۆڵ ده‌كرد و فه‌رمانیان به‌سه‌ردا ده‌دان، به ئه‌ندازه‌یه‌ك كه هه‌ندێك جار سزای جه‌سته‌ییشیان به‌كار ده‌هێنا. به‌ڵام له قوتابخانه‌كانی نازییه‌كاندا ته‌نیا مامۆستایان ئه‌م مافه‌یان هه‌بوو.
وه‌كو ده‌رئه‌نجام دكتۆر ساندگرێن پێمان ده‌ڵێت: ئه‌م قوتابخانانه له‌لایه‌كه‌وه ئه‌ركی په‌روه‌رده‌ییان هه‌یه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، قوتابییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه را ده‌هێنن، كه چۆن له ئاینده‌دا ببن به به‌شێك له ئیلیت و ده‌سه‌ڵاتدار و حوكمڕان، كه چۆن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاشنای منداڵ ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌سه‌ڵاتداران ببن، كه له ئاكامدا، كاتێك كه ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات، له سیاسه‌ت و كاروباری بزنێسدا، پشتی یه‌كتر ده‌گرن، هاریكاریی یه‌كتر ده‌كه‌ن.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

ليست هناك تعليقات: