چەقین لەمێژودا، وەڵامێک بۆ عەتا قەرەداغى
چەقین لەمێژودا، وەڵامێک بۆ عەتا قەرەداغى ئارام محمود بەشى یەکەم سوتفەیەکى سەیرە، لەمودەیەکى زەمەنى کورتدا، تەڕاحێکى سیاسى و نوسەرێکى ئەکادیمى ئاشنامان دەکەن بەدوو مەدرەسەى سیاسى و دوو ڕێبازى ئاینى جیا و بەدرێژاکراوەى هەموو ناکۆکی و ململانێکانى سەدەیەک لەوێرانى دونیاى کوردوە گرێیدەدەن. فرێدانی ئەم تەفرە دەرییە بۆ ناو ئەدەبیاتى سیاسى و کۆمەڵایەتى و فەرەهەنگى و مێژویى و تەنانەت دینیش لەباشورى کوردستان، لە لەحزەیەکى پڕ لەجەنجاڵى و دوبەرکیدا و، تەسویقکردنى وەک حەتمیەتى مێژو و ڕاستیەکى حاشا هەڵنەگر، قسەى زۆر هەڵدەگرێت، بەتایبەت ئەگەر پڕبێت لەهەڵە و کەموکورتى و ناڕاستى زەق، پرسیارى گەورە لەسەر ماهیەتى ئەم بۆچونانە و گێڕانەوەى شێواوى مێژوویەک دروستدەکات کە بەهەواو هەوەس شکست و سەرکەوتن، نیشتمانپەروەرو بێئینتما پۆلێن دەکات. قسەم بۆ تەڕاحە سیاسیە نیە، چونکە کەسێک نیوەى تەمەنى زیاتر لە”مەدرسە”یەک بردبێتە سەر، گوزارەش بکات لە بەشێکى گەورەى کەینونیەتى وەک ئینسان و کاراکتەرى سیاسى و بەوشێوەیە چروک و بەنەفرەتى بکات، شایەنى شتێک نیە بۆ وتن. با لەشارەکەى (عەتا قەرەداغی)یەوە دەستپێبکەین، گەرچى تەعبیرى شار لەنوسینەکەیدا تانەیەکى گەورەى پێوەدیارە وێڕایى ستایشەکانى، بەڵام بابپرسین، ڕەوایە بۆ بەرێزیان ناوى ناوچەیەکى ئەم شارەى کردۆتە شوناسى کەسایەتى خۆى و ڕەخنە لەوانەش دەگرێت هۆگریی و شانازییەکى دیاریکراویان هەیە بۆ شار؟ ئەم پلارە زۆرجار بەرگوێمان دەکەوێت و وەک جۆرێک تۆمەت و خۆجیاکردنەوە هەڵوەستەى لەسەر دەکرێت بەدیاریکراویش بۆ سلێمانى، بەڵام لەواقیعدا [...]
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
چەقین لەمێژودا، وەڵامێک بۆ عەتا قەرەداغى
Reviewed by Unknown
on
6:32:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: