بڕیار لەبارەی داخلبوونی قوتابیانی پۆلە کۆتاکان دەدرێت
بڕیار لەبارەی داخلبوونی قوتابیانی پۆلە کۆتاکان دەدرێت
—
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گۆڕانكاری لە سیستەمی داخلبوون لە تاقیكردنەوە نیشتمانییەكان بۆ ئەمساڵ، لەم بارەیەوە وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رونكردنەوە دەدات.
لەوبارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەدوا بڕیاری داخلبوونی قوتابیان رایگەیاند كە ” بڕیارەکە ئەوەیە؛ ئەوەی لە سێ وانە و كەمتر كەوتبێت داخڵی تاقیكردنەوە گشتییەكان دەبێت، بەهیچ جۆرێك سەرجەم قوتابیانی پۆلی نۆ و 12ـی ئامادەیی داخڵی تاقیكردنەوە گشتییەكان ناكرێن، چونكە ئەوە زیان بە پرۆسەی پەروەردە دەگەیەنێت”.
جێگەی باسە ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان، تاقیكردنەوەی گشتیەكان بۆ پۆلی 9 بنەڕەتی له رۆژی 14-6-2017 دەستپێدەکەن، پۆلی 12ـی ئامادەییش لەرۆژی 15-6-2017 دەستپێدەکەن.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
بڕیار لەبارەی داخلبوونی قوتابیانی پۆلە کۆتاکان دەدرێت
Reviewed by Unknown
on
2:58:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: