Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چۆن خۆت لەدڵەراوكێ و ترسی تاقیكردنەوەكان ڕزگار دەكەیت؟بیخوێنەرەوە ئەمە بۆتۆیە

چۆن خۆت لەدڵەراوكێ و ترسی تاقیكردنەوەكان ڕزگار دەكەیت؟ وەك لای هەمووان ئاشكرایە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ بۆ گشت قۆناغەكانی خوێندن دەستپێكردوەچ خوێندكارانی قۆناغی سەرەتای،ناوەندی‌ودواناوەندیو پەیمانگە…..هتد،كەم تازۆر لەخوێندكاران خۆی ئامادەكردوە بۆ تاقیكردنەوەكان، بەڵام لەگەڵ هەموو ئامادەكاریەكان هێشتا خوێندكاران دووچاری دڵەراوكێ و ترس دەبن لەكاتی تاقیكردنەوەكان ئەمەش شتێكی سروشتی‌وئاساییە ،چونكە نازانن شێوازی پرسیارەكان چۆن دەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا هەموو خوێندكارێك پێش تاقكردنەوە كۆمەڵێك پرسیاری زۆًر لەخودیخۆی دەكات و دەڵێت تۆ بڵیی باش بم و دەربچم، یاخود بتوانم پلەیەكی بەرز بەدەست بهێنم ،لەباسەكەمدا دەمەوێت خوێندكاران لەنێوان دووجۆر دڵەراوكێ‌ ئاشنا بكەمكەلەكاتی تاقیكردنەوكاندا ڕوبەرویان دەبێتەوە ‌وهەستی پێدەكەن ئەوانیش بریتیتن لە دڵەراوكێی بەجێ و دڵەراوكێی قبوڵ نەكراو . سەبارەت دڵەڕاوكێ‌یبەجێی،دڵەراوكێی ئارەزووی سەركەوتن و بەدەستهێنانی بەرزترین نمرەیە , ئەمەش دڵەراوكێیەكی هاندەرو داواكراوە. بەڵام دڵەڕاوكێ‌ی قبوڵ كراو، دڵەراوكێ و ترسی نابەجێیە كاریگەری لەسەر بڕوابەخۆبوون هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا كەشەونخونی و هەوڵی زۆر دەدەیت ،بەڵام هەوڵەكان كەمددەكاتەوە و نمرەكان دادەبەزێنێت . لێرەوە دەمەوێت چەند رێنماییەكی گشتی بۆخوێندكاران بخەمەڕوو ئەوانیش بریتین لە: – نووستن نووستن نووستن ،بۆئەوەی بەمێشكێكی هێمن و سەرنجێكی بەهێزەوە بچیت بۆ تاقیكردنەوە ،پێویستە لەشەوی پێش تاقیكردنەوە كاتێكی باش بخەویت . – خۆراك ، پێش چوونت بۆ تاقیكردنەوە پێویستە ژەمێكی سووكی خواردن بخۆیت, چونكە ووزەی پێویست دەدات بەلەشت بۆ بیركردنەوە, لەهەمانكاتدا پشوو دەدات بەگەدە , خواردنی چەور مەخۆ و زۆر مەخۆ ., چاو قاوە مەخۆ، ڕاستە ئەم دووانە هۆشمەندی دەدەن بەكۆئەندامی دەمار، بەڵام لێرەدا هۆشمەندی داواكراو نیە، لەبەرئەوە خواردنەوەی یەك كوپ لەهەریەكێیكیا ن بەسە. – جووڵە ،جووڵە و ڕاهێنانی وەرزشی باشترین چارەسەرە بۆ كەمكردنەوەی دڵەراوكێ‌, ئەگەر نەتوانیت پێش تاقیكردنەوەكان هەندێك وەرزش بكەیت ئەوا كەمێك جووڵەو پیاسە لەرارەوەكاندا زۆر باشە لەماوەی یەك كاژێر پێش تاقیكردنەوە. هەنگاوی دووەم بریتیەلە هاتنی خوێندكار بۆ شوێنی تاقیكردنەوە، لێرەشدا پێویستە خوێندكار ڕەچاوی كۆمەڵێك خاڵ بێت وەك : 1. خوێندكاری ئازیز زوو بچۆ بۆ تاقیكردنەوە قەڵەم و پێویستیەكان بەزیادەوە ببە لەگەڵ خۆت . 2. پرسیار مەكەو مەگەڕێ‌ بەشوێن وەڵامی هیچ پرسیارێكدا پێش چوونت بۆ هۆڵی تاقیكردنەوە , چونكە ئەگەر وەڵامی پرسیارێكت نەزانی , دەبێتە هۆی ڕمانی بڕوا بەخۆبوون و دەچیتە ناو بازنەیەكی بەتاڵ لەدڵەڕاوكێ‌ و نائارامی ئەمەش كاریگەری دەبێت لەوەڵامدانەوەت لەتاقیكردنەوەكەدا. 3. واباشترە كتێبەكانت لەماڵەوە بەجێبهێڵیت, چونكە خوێندنەوە هەتا كاتی تاقیكردنەوە دەبێتە هۆی سەرلێتێكچوون و تێكەڵبوونی زانیاریەكان, ئەگەر بەردەوامیش بوویت لەخوێندنەوە ،ئەوا تەنها ناونیشان و سەرە قەڵەمەكان وشێوە ڕونكراوەكان بخوێنەرەوە . هەنگاوی سێیەم بریتیە لەچوونە ژوورەوەی خوێندكاران بۆ هۆڵی تاقیكردنەوە لەم كاتەشدا پێویستە : • لەكاتی وەرگرتنی پەڕەی پرسیارەكان بڕوای تەواوت هەبێت كە دەتوانی وەڵامیان بدەیتەوە . • كاتژمێرەكەت لەبەردەمت دابنێ‌ و كاتی وەڵامدانەوە دابەش بكە بەپێی ژمارەی پرسیارەكان، هەتا پرسیارێك لەكاتی پرسیارێكی دی نەبات . • دەست بكە بەوەڵامدانەوەی پرسیارە ساناكان،ئەمەش دەبێتە هۆی ( أسترخا‌و ) و زیادبوونی بڕوابەخۆبوون جگەلەوەی كەلەسەرەتاوە گرتنی بەدەستهێنانی نمرەت دەست دەكەوێت . • لەبیر بكە كەسانی دی لەدەورت هەیە و قسە و ژاوەژاو دەكەن, تەنها سەرنجت لەسەر پەڕەی پرسیارەكان و پەڕەی وەڵامدانەوەكەت بێت ،مەترسەو تووشی دڵەراوكێ‌ مەبە كە هاورێكانت ئەنووسن و تۆ ئێشتا بیر لەوەڵام دەكەیتەوە, بەدڵنیاییەوە وەڵامی تۆ ووردتر و باشترە ،چونكە تۆ كاتێكی درێژت بەسەر بردووە لەبیركردنەوە وریز بەندكردنی هزرت ئەمەش وات لێدەكات نمرەی بەرزتر بەدەست بهێنیت . • مەشڵەژێ‌ كاتێك هاورێكانت پەڕەی وەڵامەكانیان تەسلیم دەكەن و تۆ ئێشتا ئەنووسیت , زۆربەی ئەوانەی زوو لەتاقیكردنەوە تەواو دەبن نمرەكانیان بەرز نیەو پێویستە ئەو كاتەی ماوە لەبەردەستت بەكاری بهێنی بۆ بیركردنەوەو وەڵامدانەوە بۆ زیادكردنی نمرەی بەدەستهاتوو. • ئەگەر هەستی دڵەراوكێ‌ دوو بارە بوەوە لەكاتی تاقیكردنەوەكەدا چاووت دابخە , هەناسەیەكی قووڵ وەربگرە و هەناسەكە بگرە ئنجا ووردە ووردە هەناسە بدەروە،ئەم ڕاهێنانە ئاسانە یاریدەدەرە بۆ خاو بوونەوە ( أسترخا‌و ) وسەرنجێكی باشتر . لەكۆتاییدا ئەوە ماوە بڵێم هیوای سەركەوتن بۆ گشت قوتابیان و خوێندكاران دەخوازم لەتاقیكردنەوەكانیان و بتوانن ئەو چەند هەنگاوەی لەسەرەوە ئاماژەم پێكردووە هاوكاری خوێندكاران بكات و سوودی هەبێت بۆتان . ***جووڵە ،جووڵە و ڕاهێنانی وەرزشی باشترین چارەسەرە بۆ كەمكردنەوەی دڵەراوكێ‌ **** قوتابی ئازیز زوو بچۆ بۆ تاقیكردنەوە قەڵەم و پێویستیەكان بەزیادەوە ببە لەگەڵ خۆت . *** ئەگەر هەستی دڵەراوكێ‌ دوو بارە بوەوە لەكاتی تاقیكردنەوەكەدا چاووت دابخە , هەناسەیەكی قووڵ وەربگرە و هەناسەكە بگرە ئنجا ووردە ووردە هەناسە بدەرەوە،ئەم ڕاهێنانە ئاسانە یاریدەدەرە بۆ خاو بوونەوە ( أسترخا‌و ) وسەرنجێكی باشتر . توێژه‌ری ده‌روونی نیگار كەمال

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

چۆن خۆت لەدڵەراوكێ و ترسی تاقیكردنەوەكان ڕزگار دەكەیت؟بیخوێنەرەوە ئەمە بۆتۆیە Reviewed by Unknown on 3:03:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.