پشووی جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاندرا
بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز حكومەتی هەرێم هەفتە داهاتوو دەكاتە پشوو و وتەبێژی حكومەتیش رایدەگەیەنێت”دەوامی فەرمی لە رۆژی یەك شەمە 2-7-2017دەستپێدەكاتەوە”.
سەفین موحسین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەپەیامێكیدا كە لەماڵپەڕی رەسمی حكومەت بڵاوكراوەتەوە و وێنەیەكی دەست SNN كەوتووە، تێیدا رایگەیاندوە:بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی لەخانەوادەی شەهیدانی سەربەرز و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، بەو هیوایەی ئەو جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و كامەرانی و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەكان و بەرقەراربوونی تەبایی و یەكڕیزی و بەدیهاتنی ئامانجەكان.
لەبارەی پشووی جەژن، دەڵێت: بەهاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستانیش رادەگەیەنین، پشووی جەژن لەدام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەرۆژی یەك شەممە 2017/6/25 دەست پێدەكات تا رۆژی پێنج شەمە 2017/6/29 بەردەوام دەبێت، دەوامی فەرمی لە رۆژی یەك شەمە 2017/7/2دەستپێدەكاتەوە.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
پشووی جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاندرا
Reviewed by Unknown
on
5:28:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: