Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

٦ یانە کێبڕکێی بەدەستھێنانی جەیمس ڕۆدریگێز دەکەن.

IMG_1517.JPG
ئەستێرە کۆڵۆمبیەکەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڕیاری کۆتایی داوە کە دەیەوێت ڕیزی یانە شاھانە بەجێبێڵێت لە وەرزی گواستنەوەی ھاوینە. زۆرێک لە یانەکان لە کێبڕکێدان بۆ پەلکێش کردنی ئەو یاریزانە بۆ ڕیزەکانی . لە ئیستا ٦ یانە بە وردی چاودێری ئەو ئەستێرە لاوە دەکەن ئەوانەش یانەکانی. مان یونایتد ، پاریسان جێرمان، بایرن موینخ، چێڵسی ، ئینتەر میلانی ئیتالی و ئارسناڵ.

لە چەند ڕۆژی ڕابردودا ڕۆژنامەکانی ئێسپانیاو ھەواڵی ڕێککەوتنی نێوان ڕیال و یانە پاریسیەکە بڵاو کرابویەوە بە بڕی ٧٠ ملیۆن یۆرۆ ، بەڵام یانە ئیسپانیەکە ھەر زوو پەشیمان بویەوە، لە ترسی چونی دیماریا بۆ بەرشەلۆنە، چونکە بە ھاتنی جەمیس پێناچێت دیماریا لە یانە فەرەنسی یەکە بمێنێتەوە، بەمەش یانەی بەرشەلۆنە دەتوانێت بۆندی لەگەڵ ئیمزا بکات ،پێشتر میسی قسەی لەگەڵ دیماریا کردووە بۆ ئەوەی ڕوو بکاتە یانە کەتەلۆنیەکە.

لە ھەواڵێکی چاوەڕواننەکراودا ڕۆژنامەی ئاس بڵاوی کردەوە کە لە ئێستایا نزیکترین یانە لە جەیمس یانەی چێڵسی ئینگلیزیە نەک مان یونایتد کە ڕۆژنامەکان باسیان لێوە دەکرد.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
nabardap

٦ یانە کێبڕکێی بەدەستھێنانی جەیمس ڕۆدریگێز دەکەن. Reviewed by Unknown on 2:52:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.